کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


ده‌ستنوێژی مووچه‌..

Monday, 26/01/2015, 12:00

2680 بینراوە


له‌دوای پرسی نه‌وت و كاره‌با زۆرترین قسه‌وباس له‌سه‌ر موچه‌و دواكه‌وتنی و هاتنی و نه‌هاتنی كراوه‌
زۆركه‌س پی وابوو كه‌ دواكه‌وتن و نه‌بوونی مووچه‌ ئه‌مجاره‌ عه‌رشی ده‌سه‌ڵات دێنێته‌ له‌رزه‌،كه‌چی من پێم وانیه‌.نه‌ك دوا كه‌وتنی به‌ڵكوو نه‌بوونیشی ئه‌م فه‌رشه‌ سووره‌ له‌ژێر پێی ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌ر بهێنێت.
مووچه‌ بۆته‌ وێردی سه‌رزمانی هه‌مووان، چی شاعیرو نوسه‌رو میدیاكار و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هه‌یه‌ به‌ بینراو، بیستراو،نوسراو، حیزبی و، ئه‌هلی و، بن سێبه‌ر سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م مووچه‌ نه‌فره‌تیه‌ن..
ده‌سه‌ڵات به‌ئه‌نقه‌ست كۆمه‌ڵگایه‌كی مووچه‌ خۆرو مشه‌خۆری ڕاگرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاماوه‌یه‌كی درێژ ئاوا كۆمه‌ڵگا به‌ كۆیله‌ بهێڵێته‌وه‌..هه‌ر چوار ساڵ جارێك به‌ ئاره‌زووی خۆ بیانهێنته‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
وا لێره‌ به‌ كورتی لێدوانه‌ دیارو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و درۆكانی ده‌سه‌ڵاتوو میدیاكانتان بۆ ده‌نووسمه‌وه
مووچه‌ كێی سه‌رقاڵ نه‌كردووه‌ ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی مووچه‌ خۆریش نین..ده‌بێت ڕۆژانه‌ گوێ له‌ هه‌واڵه‌كان سه‌ر به‌ه‌زاره‌تی مووچه‌ بگرن، ئه‌رێ به‌ڕاست ‌. ده‌سه‌ڵات بۆچی بیر له‌ بوونت وه‌زاره‌تێكی تازه‌ ناكاته‌وه‌ به‌ناوی مووچه‌وه‌..كاری ته‌نیا دابه‌شكردنی مووچه‌ بێت
به‌كورتی:
نوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌په‌له‌
هه‌فته‌ی داهاتوو..موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ ئه‌درێت..بزانه‌ تۆی فه‌رمانبه‌ر شانست هه‌یه‌ و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی تۆی تێدایه‌؟؟
مووچه‌ی كه‌س نافه‌وتێ به‌ڵام دوا ئه‌كه‌وێت؟؟
پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ توركیا به‌ڵام دۆلاره‌ چه‌ند ڕۆككی پێ ده‌چێت تا ده‌كرێته‌ دینار و پاشئم به‌په‌له‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ مانگی هین!!
گه‌ر به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بنێرت..ئه‌وه‌ مووجه‌ی ٣ مانگی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ دابه‌ش ئه‌كه‌ین!
گه‌ر مووچه‌تان ناوێ به‌نزین ئه‌كه‌ینه‌ ٢٥٠!؟
له‌به‌ر كێشه‌ی ته‌كنیكی ئه‌مجاره‌ش مووچه‌ دوا ئه‌كه‌وێت!!
پاره‌ی پێوسیت له‌ بانقه‌كاندا هه‌یه‌و و به‌ڵام ڕێنماییمان بۆ نه‌هاتووه‌ بۆ دابه‌ش كردنی..
تا كۆتایی ساڵ هه‌موو مووچه‌كانی ڕابوردوو دابه‌ش ئه‌كه‌ین، له‌ ساڵی تازه‌وه‌ كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ نامێنت!؟
فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌ڵێن: گه‌ر مووچه‌كانمان چیتر دوا بكه‌وێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت!!
جه‌لال په‌رێشانیش ده‌ڵێپ:
به‌ده‌ستنوێژكی بنه‌ماڵه‌ هه‌مووتانم سه‌رقاڵ كرد و خه‌می مووچه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك بیر بردنه‌وه‌!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)