جەلال و جەلالیەکان چاك ڕوی ڕەش و دزێویان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرابوە.
Monday, 09/11/2009, 12:00
لە کاتی پڵێنۆمەکەی یەکێتیدا پێش هەموشتێك جەلالی ئاخر شەڕ. تا توانی هەرچی کێشەو گیرو گرفتی ڕابوردو هەبو لە تاوان و قەتڵ و عامی خەڵکی کوردستان. خستیە ملی کاك نەوشیروان و خۆشی وەك فریشتە دایە قەڵەم . ئەگەر چی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ئەو پێشمەرگانەی ئەوسا بەتایبەتی کە لە ژیاندا ماون و ئەوکات لە نزیکەوە ئاگاداری یەك بە یەکی ئەو ڕوداوو ماڵوێرانیانە بون کە هەر هەموی لە سەر دەستی جەلالی خائین و دو ڕو بەسەر گەلی کوردا هاتوە هەر لەساڵانی 66 وە تا ساتەوەختی ئەمڕۆ. هەر هەمومان ئەزانین کە جەلال چ جۆرە شەیتانێکەو چۆن درۆزنێكە. هەر ئەو درۆو پاشقولگرتن و دوڕوییەی وای کردوە تا ئێستا لەدەسڵاتدا بمێنێتەوە. هەرگیزیش لەکەسی قبوڵ نەکردوە قسەی لە قسەدا بکات و هەرچی کرابێ بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جەلال بوە. هەر ئەو حاکمیەتیەی جەلال و تاكڕەویو باڵادەستیەی لەناو شۆڕشدا بوە سەرچاوەی ناڕەزایەتی زۆربەی زۆری کاردرو پێشمەرگە وئەندامانی یەکێتی . لە ڕابوردو لە ئێستاشدا ئەنجامیش بوە هۆی جیابونەوەی باڵو کوتلەو کوتلەکاری لەناو یەکێتیدا کە هەتا ئێستاش بەردەوامە. کەچی ئێستا جەلال بە گوتارێکی چەواشەکارانە دێت. هەرچی تاوان وکوشتو کوشتارو ماڵوێرانی ڕابوردوهەیە بەسەر کاک نەوشیرواندا ساخ ئەکاتەوە. ئەوەش مەگەر تەنها دزو چەقۆکێشەکانی دەورو بەری کە تەنها بۆ دەسکەوتی مادی. وەك پورەی هەنگ دەوری جەلالیان داوە دانی ڕاستی پیا بێن کە خۆشیان ئەزانن جەلال تا سەر ئێسقان درۆ ئەکات بەڵام ئەوان پەڕژەوەندیان لەوەدایە جەلال هەر شەکرێکی شکاند ئەوان بڵێن ئۆباڵ بە ملم وایە. جەلال وجەلالیەکان دوای ئەو شکستەگەورەیەی لە هەڵبژاردنی 25 ـ 7 بەسەریان هات نازانن چی بکەن نازان بە چ شیوازێك وا لە کاك نەوشیروان بکەن دەست بداتە چەکو بەرەنگاریان بێتەوە تا لە ڕێگەی چەکەوە ئەو مۆتەکەیە لە کۆڵی خۆیان بکەنەوە . بەڵام کاتێك کاك نەوشیروان شارەزای نیازو مەبەستیانەو ئەزانێت کوێیان دێشێ. لە جیات ئەوەی بە ڕەقی وەڵامیان بداتەوە بێدەنگی هەڵدەبژێرێ و ئەوەندەی تر بە نەرمی خۆی نمایش دەکات. جەلال و جەلالیەکان یش ئەوەندەی تر شێت گیر ئەبن.
لە کوردستانی نوێی جەلالیەکاندا دوای ئەو تۆمەت و درۆو بوختانەی لە پلینێۆمدا جەلال بۆ کاك نەوشیروانی هەڵبەست. لە ژێر ناونیشانی (بودجهی كۆمپانیای وشه لهتاریكیدا) جەلالیەکان وەك ئاغاکەیان بۆ بزواندنی هەستی خەڵک چەند نوسینێکیان بڵاو کردۆتەوە .
تیایدا هاتوە و دەڵێت. .. كۆمپانیاى وشه ئهگهر چى لهسهرهتاى دامهزراندنیدا بهناوى دامهزراندنى سهنتهرێكى لێكۆڵینهوهى ستراتیژى و كۆمپانیایهكى راگهیاندن خۆى راگهیاند، بهلام ههر لهسهرهتاى كاركردنهیهوه پێچهوانهى ئهوه كاریكرد، ههروهها بهپێشێلكردنى یاسا ناوچهیهكى گهورهى دارستان و سهوزایى سلێمانییان داگیركرد كهنرخى ئهم پێشێلكارییه مهزهنده دهكرێت به(600$) شهش سهد ملیۆن دۆلار.
ههر لهچوارچێوهى پێشێلكارییهكانى كۆمپانیاى وشهدا بیناى نوێى چاودێریى دارایى بوو كه بهتایبهتی بۆ دامهزراوهى چاودێریى دارایى ههرێم دروستكرابوو، بهلام كۆمپانیاى وشه 2 نهۆمى ئهو بینایهى داگیركردووه. كردوویانهته بارهگاى رۆژنامهكهیان بهناوى (رۆژنامه).
سهرهڕاى ئهوهى كادیرو كارمهندهكانى گۆڕان و كۆمپانیاى وشه ئاگادارى چۆنێتى خهرجكردنى داهاتى كۆمپانیاكهیان نین، چونكه چهندینجار داوایانكردووه سهرچاوهى داهاتى تهلهفزیۆنى (knn) ئاشكرا بكرێت، بهلام سهرجهم بودجهو داهات و خهرجى كۆمپانیاى وشه لهتاریكیدا ماوهتهوهو تهنیا سهرۆكى لیستهكهى كۆمپانیاى وشه ئاگاداریهتی.
گردهكهش موڵكى هاوولاتیانه .
بڕوانن ئەم جاش جەلالیانە چۆن ئەیانەوێ خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی کوردستان. لە کاتێکدا جەلال نەك تەنها گردێك بەڵکو دەیان گردو دەیان شوێنی خزمەتگوزاری و دەیان هەزار دۆنم زەوی خەڵکی کوردستانیان داگیر کردوە وەك گۆیژەو ئەزمڕو دەباشان . ناوچەی گەشتو گوزاری دوکان . قەڵا چوالان . بێجگە لەوانەش جەلال لە هەمو شارو قەزاو ناحیەیەك بەناوی بارەگای تایبەتی جەلال. جەلال ماڵی تایبەتی هەیە ئەوە جگە لەوەی کۆمپانیای نۆکان کە گەورەترین کۆمپانیایەو هێرۆی ژنی تاڵەبانی خاوەنیەتی. سەرەڕای دەرچونی تەندەری بێ منافس بۆی خەریکی دزینی سەرچاوەکانی ژێر زەویەو کەس نازانێ داهاتەکەی کە ساڵانە ملوێنان دۆلار قازانجیەتی. بۆ کێیەو چی لێدێ و ئەچێتە گیرفانی کێوە..؟
هەر لەم بڵاو کراوەی کوردستانی بەناو نوێدا حاکمی قادری داوێن پیس و چرۆ شەهاب قسەیان تیا کردوە (ئازاد تۆفیقیش وهك ئهندامێكى ماستاوچی ناوهندى درۆو بوختانی یهكێتیی جاشەکانی جەلال ، باس لهوه دهكات كه تائێستاش نازانرێت كۆمپانیاى وشهو لیستهكهیان سهرچاوهى داهاتیان لهكوێیه.
من بەو ئازادە کۆیلەو ماستاو چیە کە ورگی کەمێك لە ورگی جەلال بچوکترەو ڕۆژ بەوڕۆژگارە 24 سەعاتە لەسەر پارەی دزراوی میللەت سەرخۆشەو بۆگەن نەبێت لێی نایەت و هەمیشەش ئێخەو بەرۆکی کراسەکەی پاشماوەی شلەوبرنج و گۆشتی ڕابوردوی پێوەیە دەڵێم بۆ ئێوە دەزانن داهات و بودجەی ڕاگەیاندنە چەواشەکەتان لە کوێوە بودێت.؟ غەیری لەو سامانەی حیزبەکەتان و سەرۆکەکەتان لە قوتی خەڵکی کوردستانی ئەدزێ. ئێوە جارێ باسی ئەو شوێنانە بکەن کە جەلال و بنەماڵەکەی داگیریان کردوەو بزانن بایی چەندەو بۆ خەڵکی کوردستانی ڕونبکەنەوە کە داهاتی کۆمپانیای نۆکان چی لێدێت و ئەو لە سەدا 35 ملوێن دۆلارەی کە جەلال لە بودجەی خەڵکی کوردستان لای ئەدات بۆ کێیە. ئەوجا وەرن باسی گردەکەو داهاتی کۆمپانیای وشە بکەن . بەڵام لە ڕاستیدا مەسەلە گردو مرد نیە بەڵکو ئێوەی جاش جەلالی نازانن چۆن وا لە کاك نەوشیروان بکەن بە زمانی ڕەق وەڵامتان بداتەوە تا ئەو درفەتە بقۆزنەوە جەنگێکی تری خوێناوی لە کوردستاندا لە پێناو گیرفانتانداو داپۆشینی بێ ئابڕوییەکانتان. بەرپا بکەن . خەیاڵتان خاوە. ئەو ئاواتەتان هەرگیز نایەتە دی. ئێوە کۆتایتان پێهاتوەو لێبونەوە. پێویستە خەڵکی کوردستان توڕتان هەڵداتە زبڵدانی مێژوەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست