به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵه
Friday, 19/11/2010, 12:00
گۆرانیه‌ک ....بۆ گه‌نجێکی شه‌هید
به‌ته‌نیا جێم مه‌هێله
ئه‌م شه‌و تاریکه شه‌وم
مانگه شه‌و ده‌م تۆرێنێ
ووتیان مه‌هێله زه‌مه‌ن
به‌فیڕۆ... بچێت له‌یادت
ووتم به‌خاکی وڵات
ئه‌سپێرم جه‌سته‌ی پاکم
قه‌رزاری نامه‌ی خه‌مم
توخوا ...نازم هه‌ڵگرن
******
شه‌هیدی خه‌ونی خاکم
له مه‌رگه یادت ده‌که‌م
من بووم به نوکی قه‌ڵه‌م
ووشه‌م خسته سه‌ر چه‌قۆ
مافم خسته گفتووگۆ
له‌سه‌ر ویژدانی وڵات
به‌یراغه کێڵی قه‌برم
******
به‌ته‌نیا جێم مه‌هێله
ئه‌ی نه‌وه‌ی هه‌ژاری به‌خت
دایکان ڕه‌شپۆشی ئیوه‌ن
پڕ به‌ده‌م هاوار ده‌که‌ن
******
ئه‌ی کۆتری دوور وڵات
هه‌رچه‌ند باڵت سپی بوو
به زۆر هه‌ڵیان فڕاندی
له ماڵی خامه‌ی خه‌بات
که وێنه‌که‌ت ده‌بینم
هه‌ست ده‌که‌م شه‌رمه‌زارم
چۆن تروسکه‌ی چاوی تۆ
تافی خه‌م لێی ئه بارێ
*******
به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵه
ئه‌ی گه‌نجی چینی هه‌ژار
به‌فیدات په‌نجه‌ی ڕه‌ش
ده‌ستی قه‌ڵه‌می خه‌ڵات
تۆیان کرده قوربانیی
ووشه‌ی قه‌ڵه‌می ئازاد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست