کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی یه‌کێتی و دڵسۆزانی کورد له‌ سویسرا

Sunday, 15/02/2009, 12:00

1408 بینراوە


کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی دێرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانین ، ئێستاکه‌ دانیشتوی وڵاتی "سویس " ین . وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی پێویست له‌دوورو نزیکه‌وه‌ چاودێری گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رگۆره‌پانی کوردستان ده‌که‌ین ، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن زلهێزی باشور به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر شه‌له‌ل هێنانی دیموکراسی و پێشه‌لکردنی مافی مرۆڤ و داڕزناندنی جه‌سته‌ی ئیداره‌ی کوردی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ڕاوڕوته‌وه‌ ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی تائێستا هه‌ڵنه‌ساوه‌ به‌ئه‌رکی نیشتمانیانه‌ی خۆی بۆ پێکهێنانی له‌شکرێکی نیشتمانی و حکومه‌تێکی ته‌کنۆقرات دوور له‌ کۆتوبه‌ندی حیزبی ، وه‌ نه‌شی توانییوه‌ سوربێت له‌سه‌ر به‌ڵینه‌کانی خۆی بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانی تری کوردستان که‌ که‌رکوک تۆپکی نمونه‌یه‌تی .
له‌کاتێکدا پارتی وه‌ک هێزێکی ده‌سته‌مۆ بۆداگیرکه‌ران و خۆکوتان بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌ها له‌کوردستان ڕه‌چاو ده‌که‌ین ، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌نگاوه‌کانی هه‌ندێک له‌سه‌رانی یه‌کێتی ده‌ده‌ینه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ی توندی نیشتمانیانه‌ که‌ یه‌کێتیان ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێکی سیاسی و ئیداری و نیشتمانیانه‌ کردۆته‌وه‌ ، که‌بۆته‌ هۆی له‌ده‌ستدان و زویرکردنی جه‌ماوه‌رێکی به‌ربڵاو و کۆمه‌ڵێك کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دێرن ، به‌مه‌ش یه‌کێتی به‌ره‌و لاواز بوون بردووه‌ . له‌هه‌مان کاتدا ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ڕه‌چاوکردووه‌ که‌ یه‌کێتی خوێندنگای سه‌رکرده‌ نه‌مره‌کانییه‌تی ، تۆیه‌کی نیشتمانیانه‌ی ئه‌وان چاندوویانه‌ به‌هیچ هێزو لایه‌نه‌ێک ناتوانن ڕێ له‌ته‌شه‌نه‌و پیتاندنی گۆڕانکاری بگرن ، هه‌روه‌ها ئه‌وان فێریان کردوین که‌ یه‌کێتی به‌ هیوا بزانین و هه‌ر هیواش بێت ، وه ‌هه‌میشه‌ به‌هۆی پشتوپه‌نای خه‌ڵکی‌ پاک و دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان درێژه‌ به‌ته‌مه‌نی زیندویی خۆمان بده‌ین و وه‌بۆ ئه‌وان بچینه‌ سه‌نگه‌رێک تا به‌هیواکانیان شادیان نه‌که‌ین له‌ ئازادی و ده‌رباز بوون له‌ کۆتوبه‌ندی داگیرکه‌ران و دیموکراسی و سه‌روه‌ری یاساو حکومه‌تی تۆکنۆقرات ، هه‌ر تێ بکۆشین و کۆڵ نه‌ده‌ین . وه‌ ڕاستگۆیانه‌ به‌ڵینه‌کانیان ببه‌ینه‌ سه‌رو وه‌زاڵیش بین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کۆسپ و نسکۆ و لادانه‌ کاتیانه‌دا که‌ به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌کانه‌وه‌ توشی هاتووین ...
به‌ڕیزان // ئێمه‌ وه‌ک چۆن پشتیوانی خۆمان بۆ ڕیفۆرمخوازان و هاوڕێیانی ڕه‌گ و هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی تری ناو یه‌کێتی له‌مه‌وپێش ده‌ربڕیووه‌ که‌ هه‌وڵیان داوه‌ یه‌کێتی و پێشه‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی له‌قه‌یران ڕزگار بکه‌ن و ئه‌و ده‌ستانه‌ش به‌ یاسا بسپێرێت که‌ وه‌ک تاوانبارێکی ئه‌خلاقی و سیاسی و نیشتمانی له‌نێو ڕێزه‌کانی یه‌کێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی بوونیان هه‌یه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵوێستی نیشتمانیانه‌ی سه‌رکرده‌ی ماندوو نه‌ناسی گه‌له‌که‌مان هه‌ڤاڵ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار جوامێره‌که‌ی هاوڕێی ده‌که‌ین ، که‌ وه‌ک که‌سانی ڕۆژی ته‌نگانه‌ و به‌هه‌ڵوێست لاده‌که‌نه‌وه‌ له‌گه‌له‌که‌مان و یه‌کێتییه‌ هه‌میشه‌ زیندوه‌که‌شمان ده‌گێڕنه‌وه‌ به‌ره‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی .. هیوادارین به‌رهه‌می هه‌ڵوێستیان گۆڕاندنی فۆرمی ده‌سه‌ڵات و بیری تاک ڕه‌وانه‌ و باڵاده‌ستی یاساو هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌کان بێت و هه‌ر ئه‌رکێک بخرێته‌ سه‌ر شانی ئێمه‌ش ئه‌وا ئێمه‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌ و کوڕه‌دڵسۆزه‌که‌ی گه‌لین .
ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ که‌ هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسیه‌دا ،، وه‌داوا له‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی دێرینن یان دڵسۆزی کوردن له‌وڵاتی " سویس " له‌ڕێی ئه‌و ئێمایله‌وه‌ ناو ناونیشانمان بۆ بنێرن تا له‌لیسته‌که‌دا بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌ ..
[email protected]

1 کونجرینی / ئارگاو
2 - عومه‌ر دێگه‌ڵی / بازل
3 - شه‌وکه‌ت مه‌لا نوری / بازل
4 عه‌لی ئه‌حمه‌د / بازل
5 هێرش جاف / بازل
6 هه‌ردی عومه‌ر / سۆڵه‌تون
7 ڕه‌فیق عه‌بدوڵا زڕگوێزی / ئاراو
8 - مه‌ریوان حه‌مه‌ ساڵح زڕگوێزی / جنێف
9 کاردۆ سدیق ڕه‌حیم / زویریخ
10 شیروان مه‌جید / ئاراو
11 هۆزان پیرداود / سۆڵه‌تون
12 هه‌رێم محه‌مه‌د / بازل
13 نوری خه‌راجیانی / بازل
14 عه‌تا خه‌راجیانی / لۆزان
15 مژده‌ حه‌مه‌ ئه‌مین خه‌لیفه‌ قادر / بازل کچی شه‌هیدێکی کاره‌ساتی هه‌کاری
16 محه‌مه‌د عه‌بدوڵا محه‌مه‌د / بازل
17 ئه‌کره‌م مام ڕه‌حیم / ئاراو

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)