کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سووڤاژو ڕۆشنبیرێکی دسێکتڤ...وه‌ڵامێك بۆ پۆست ئۆپۆزسێۆن

Thursday, 06/08/2009, 12:00


فه‌رهاد پیرباڵ مافی خۆیه‌تی ده‌نگ به‌ کێ ئه‌داو پێوسته‌ ده‌ست خۆشیشی لێ بکرێ له‌وه‌ی که‌ چوه‌ بۆ ده‌نگدان و ویژادانی خۆی ساغ کردۆته‌وه‌ و به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی خۆی به‌به‌ڵێ ده‌نگی بۆ داوه‌و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌. به‌ڵام من وئه‌وانی تریش ڕه‌خنه‌مان له‌وه‌ نیه‌ که‌ فه‌رهادو کێی و کێ ده‌نگیان به‌که‌م لیست وبه‌کام کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی داوه‌، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌که‌مان زیاتر له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێ، که‌ ئایا ده‌نگده‌ر پێش ئه‌وه‌ی بچێت ده‌نگ بدا، نابێ لانی که‌م چه‌ند پرسیارێکی ساده‌ له‌خۆی بکاو پاشان دوای چه‌ند وه‌ڵامێکی کورت وپڕ بایه‌خ ئینجا ده‌نگی خۆی بخاته‌ سندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌؟ ئێمه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێناکه‌ین که‌ ئایا بۆچی ده‌نگی داوه‌ ته‌نها بۆ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ده‌نگی نه‌داوه‌ بۆ لیستی کوردستانی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا یه‌کێ له‌وانه‌ی لیستی کوردستانی خودی ئه‌و کاندیده‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ که‌ فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگی پێداوه‌، ئه‌ویش مه‌سعود بارزانیه‌، جا نازانم حکمه‌ته‌که‌ له‌ کوێدایه‌.

ئه‌بوو فه‌رهاد به‌ ووته‌ی خۆی چونکه‌ ئه‌م خۆی له‌سه‌رو ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن وکوردایه‌تیه‌وه‌ ئه‌بینێته‌وه‌ چه‌ند پرسیارێکی له‌خودی خۆی بکردایه‌و پاشان ده‌نگی به‌مه‌سعود بدایه‌، له‌وانه‌(ئایا ئه‌و کاندیده‌ی ئه‌م وه‌ك شێخی نه‌مرو قازی پێشه‌وا ئاڵای کوردستان وهه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌وتی کوردستانیان داوه‌؟ ئه‌م کاندیده‌ی ئه‌و که‌ بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌ چه‌ند کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنی دروست کردوه‌ که‌به‌هۆیه‌وه‌ ڕاده‌ی بیکاری له‌ کوردستان که‌م بۆته‌وه‌و پشت به‌ بازاڕی دراوسێ نه‌به‌ستین؟ وه‌یان چه‌ند گوندو لادێ که‌ به‌سه‌رچاوه‌ی ژێر خانی ئابووری وکشتوکاڵی کوردستان دائه‌نرێ ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وانێ؟ وه‌یان چه‌ند سه‌رمایه‌داری هه‌رێمی وجیهانی بانگێشت کردوه‌ که‌بێن له‌کوردستاندا سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕو بانك وبازاڕی هاوبه‌ش و ئازاد دروست بکه‌ن؟ وه‌یان ئه‌م کاندیده‌ی ئه‌م چه‌ند سه‌رکه‌وتوبوه‌ له‌ جیاکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی پارتی سیاسی له‌ کاروباری میری و چه‌ند توانیویه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکا؟ وه‌یان کاندیده‌که‌ی ئه‌م چه‌ند جار ویستویه‌تی که‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌نێوان حکومه‌ت وئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌وانی تردا بانگێشت بکا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌؟ وه‌یان هه‌ڵبژارده‌که‌ی ئه‌م چه‌ند توانیویه‌تی هێزه‌ کوردیه‌کانی تر له‌یه‌کتر نزیك بکاته‌وه‌و هه‌وڵی ڕێکخستنی ماڵی کوردی به‌شه‌کانی تری دابێ؟ وه‌یان کاندیده‌که‌ی ئه‌م دوای ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی کورد هه‌ر له‌ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانی ڕابردوه‌وه‌ تا هه‌نووکه‌، کورد ماڵ وێران له‌ زێدی خۆیی وئاواره‌ ئه‌بێ وڕوو له‌سنووره‌کان وهه‌نده‌ران ئه‌کا، چه‌ند هه‌وڵی داوه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م کوردانه‌و جارێکی تر شادکردنه‌وه‌یان له‌ ووڵاتی خۆیان و که‌ڵك وه‌رگرتن له‌ تواناو کاراییان؟ وه‌یان ئه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م چه‌ند وویستویه‌تی وچه‌ند هه‌وڵی داوه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌ر کوردستان به‌گشتی و که‌رکوك به‌تایبه‌تی؟ وه‌یان مه‌سعود بارزانی که‌ کاندیدی ئه‌مه‌ چه‌ند هه‌وڵی داوه‌ بۆ ناساندنی که‌یسی ئه‌نفال وکیمیا بارانکراوانی کوردستان و ڕاوه‌دوونانی بکه‌رو تاوانبارانی؟وه‌ ئایا ئه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م هه‌ڵیئه‌بژێرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردو چاره‌نووسی پێ بسپێرێ ئایا ڕابردوو پاك و خاوه‌نی هیچ جاشێتی و کلك ڕاوه‌شانێك نه‌بوه‌ بۆ دوژمنانی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌؟ وه‌یان کاندیدی فه‌رهاد پیرباڵ تا چه‌ند له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوه‌ که‌ داوای قه‌ره‌بوو بۆ کورده‌ زیانلێکراوه‌کانی دژی سه‌دام بکا و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان داوه‌ بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ك چۆن جوله‌که‌کان تا ئێستاش واز له‌مافی ئه‌و که‌سانه‌ ناهێنن که‌ نازیه‌کان سووتانیاندن و ئه‌و کارگانه‌ی به‌شداری ئه‌م پاکتاوکردنه‌یان کرد ڕه‌نگه‌ بۆ چه‌ندین ساڵی تریش هه‌ر قه‌ره‌بووی ئه‌و که‌سه‌ بێ تاوانه‌ بده‌نه‌وه‌ که‌ سه‌رو ماڵیان تیا چوو؟ وه‌یان ئه‌م کاندیده‌ی له‌به‌رئه‌ه‌وی فه‌رهاد پیرباڵ خۆی به‌هونه‌رمه‌ند ئه‌زانێ ئایا چه‌ند هۆڵی هونه‌ری وچه‌ند بایه‌خ به‌ زمانی کوردی ستانده‌رو فۆلکلۆری کوردی ڕه‌سه‌نی داوه‌؟ ئه‌مه‌ چه‌ند پرسیارێکی ساده‌ن بۆ مرۆڤێکی به‌هره‌مه‌ندو ڕۆشنبیرو نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس ومێژوو نوس وڕه‌خنه‌ گرو هونه‌رمه‌ندی وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ که‌ ئه‌بوایه‌ بیکردنایه‌، لێ به‌داخه‌وه‌ هیچ له‌م پرسیارانه‌ی لای خۆی نه‌کردوه‌و ئاکامه‌که‌شی یان ئه‌وه‌تا ئه‌م پرسیارانه‌ی کردوه‌و دواتر وه‌ڵامه‌کانی لای وژیدانی مردووی به‌ چه‌ند پله‌و پایه‌و ڕه‌شکه‌یه‌ك دۆلار گۆڕیوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك عه‌زیز وه‌یسی وه‌یان ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ی نه‌کردبێ ، ئه‌وا مرۆڤێکی گه‌لێ گه‌مژه‌و چه‌واشه‌کاره‌، چونکه‌ ئه‌م داوا له‌و گه‌نج وته‌له‌بانه‌ ئه‌کا پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ لیستی گۆڕانه‌وه‌ ئه‌بێ وورده‌کاری وبیرکردنه‌وه‌یان بۆی هه‌بێ، که‌چی ئه‌و مافه‌ له‌سه‌ر خۆی لائه‌باو جۆرێك له‌حه‌سانه‌ی هونه‌رمه‌ندی وڕۆشنبیری به‌خۆی ڕه‌وا ئه‌بینێ وچاو له‌هه‌موو خراپه‌کاری و ناهه‌مواری مه‌سعود ئه‌پۆشێ.

فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌ڵێ ده‌نگ ناده‌م به‌لیستی گۆڕان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م لیسته‌ ڕه‌نجی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی بۆ خۆی بردوه‌ که‌ئه‌م به‌خێوی کردوون وفێری یاخی بوونی کردون، لێره‌دا ئه‌بوو فه‌رهاد پیرباڵ گه‌لێ گه‌لێ سوپاس وگوزارشتی خۆی بۆ ئه‌م لیسته‌و کاك نه‌وشیراوان ده‌ربڕیایه‌و ده‌ست خۆشی لێبکردنایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ که‌سایه‌تی نه‌وشیراوان مسته‌فا به‌ بۆچوونی زۆر له‌سیاسه‌تمه‌دارانی ناوخۆیی وده‌ره‌کی تاکه‌ که‌سێکه‌ که‌ توانی هه‌موو ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕازیی و یاخی بوانه‌و گله‌یی وگازنده‌و ڕه‌خنه‌ییانه‌ له‌ لیستێکدا کۆبکاته‌وه‌و ڕێکیان بخا، ئه‌گه‌ر نا زۆر شیاو بوو ئه‌م ناڕێک وپێکییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زاییه‌ی له‌سیستمی گه‌نده‌ڵی کوردستان هه‌بوو، به‌دوری مه‌زانن به‌بێ بونی لیستی گۆڕان و که‌سایه‌تی کاكه‌ نه‌وه‌ ڕاپه‌ڕینێکی چه‌کداری خوێناوی لێبکه‌وتایه‌ته‌وه‌و ته‌ڕو ووشکی به‌یه‌که‌وه‌ بسووتانایه‌، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌کی تر لیستی گۆڕان هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ تاقمێ که‌س بن له‌ پارتێکی تر جیابونه‌وانێ و هیچی تر، به‌ڵکه‌ جگه‌ له‌م چه‌ند که‌سه‌ی له‌نێو یه‌کێتی دابوون ، چه‌ندین که‌سایه‌تی تریش که‌ له‌نوێنه‌ری هه‌موو توێژو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارین وبه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ئه‌م لیسته‌یان پێك هێناو پاڵپستی مادی وگوزاره‌یی(مه‌عنه‌وی) یان پێشکه‌ش کرد وبه‌رده‌وامیش هه‌ر له‌هاریکاری و کۆمه‌کی ئه‌م لیسته‌ن.

مرۆڤی یاخی وه‌یان به‌مانا سیاسیه‌که‌ی مرۆڤی شۆڕشگێڕ یه‌کێ له‌خه‌سله‌ت وسیفاتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ڕووی نه‌ك هه‌ر چه‌وت وچێڵ دا بچێ،به‌ڵکه‌ پێوسته‌ له‌ڕووی ڕاستیشدا گومان دروست بکاو پیایدا هه‌ڵشاخێ وپرسیار دروست بکا، ئه‌م مرۆڤانه‌ ئه‌گه‌ر چی به‌ژماره‌ که‌مینه‌ن،لێ زۆرینه‌ هه‌رده‌م چاویان تێ بڕیوه‌و له‌به‌رهه‌می ئه‌م که‌مینه‌یه‌ ئه‌خۆن، ئه‌م مرۆڤانه‌ خاوه‌ن هزری گۆڕانن و مێژوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مان ئه‌نووسرێته‌وه‌. فه‌رهاد پیرباڵ دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌قه‌ت وپڕ له‌ ته‌زویرو كه‌ڵه‌ك و ساخته‌کاری وفرت وفێڵه‌ی مه‌سعود ولیسته‌که‌ی له‌شاری هه‌ولێرو دهۆك که‌من دڵنیام له‌ به‌رچاوی ئه‌مدا ڕوویان داوه‌، که‌چی نه‌ك هه‌ر یاخی بوون نیشان نادا، به‌ڵکه‌ پێشی ڕازییوه‌، ئه‌ڵێ پێوسته‌ به‌ئه‌نجامه‌که‌ی دڵخۆش بین. دوای ئه‌و هه‌موو پێشلکاریانه‌ی که‌ ده‌ستی ڕه‌خنه‌یان بۆ ڕاکێشرا له‌لایه‌ن ئه‌وهه‌موو چاودێره‌ ناوخۆیی ودره‌کیانه‌ و ئه‌و هه‌موو گزییه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌رکه‌وت که‌چی ئه‌م پیاوه‌ نووسه‌رو یاخی وڕۆشنبیره‌ نقه‌یه‌ك له‌به‌رده‌وه‌ هات ، لرکه‌یه‌ك له‌مه‌وه‌ نه‌هات.

وه‌یان ئه‌ڵێ ده‌نگ ناده‌م به‌لیستی گۆڕان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م تاقمه‌ هه‌مان ئه‌قلییه‌ت وئایدۆلۆژیای کۆنخوازیان هه‌یه‌، پرسیار لێره‌دا ئایا کاندیده‌که‌ی تۆ به‌حوکمی کام ماسته‌رو دکتۆراو پرۆفیسۆرانه‌ی یه‌کێ له‌ زانکۆکانی به‌ریتانیاو ئه‌مریکا وای لێ کراوه‌ ببێ به‌ کاندیدێکی نوێخوازو گۆڕانخواز؟ ئایا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو تۆ بڵێی چه‌ند زمانێکی نوێ و سه‌رده‌می ته‌که‌نه‌لۆژیا فێربووبێ وئێمه‌ ئاگامان لێی نه‌بێ؟ وه‌یان خوانه‌خواسته‌ گوێی شه‌یتان که‌ڕ بێ تۆ بڵێی له‌نه‌مسا خه‌ریکی ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ پارچه‌ موزیکیه‌کانی بێتهۆڤن ومۆزارتو ئه‌وانی تر بووبێ و وویستبێتی وه‌ك مفاجه‌ئه‌ دوای هه‌ڵبژاردن خۆی باسی لێوه‌ بکا؟ وه‌یا تۆ بڵێ وله‌مه‌ولا به‌جلی کوردی سۆرانی وجامانه‌ی هه‌ورامیه‌وه‌ سه‌ردانی عه‌بدوڵا گول بکاو دۆزی کێشه‌ی په‌که‌که‌ چاره‌سه‌ر بکا؟ وه‌یان بۆ مه‌به‌ستی موفاجه‌ئه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی کوردستان بکا نه‌ك به‌دوبه‌ی، به‌ڵکه‌ به‌ نیورك و سه‌نته‌ری بارزگانی له‌هه‌ولێر دابنێ؟

فه‌رهاد پیرباڵ وانه‌ی له‌مێژوو وه‌رنه‌گرتوه‌و ئه‌ڵێ ده‌نگ ناده‌م به‌ لیستی گۆڕان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م لیسته‌ له‌سه‌ر داخوازی و بڕیاری خه‌ڵك وته‌له‌به‌ دانه‌مه‌زراوه‌ ، بیری چۆته‌وه‌ که‌ مێژوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌خا له‌کوێ نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی وپێشێلکردنی مافی مێینه‌و گه‌نجان هه‌بن، له‌وێ سه‌رهه‌ڵدانی لیست وگروپی ڕه‌خنه‌گرو یاخی و شۆڕشگێڕ دروست ئه‌بن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هاوکێشه‌کان بگۆڕان و ئه‌و مافه‌ زه‌وتکراو نایه‌کسانیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بگۆڕن. فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌یه‌وێ بڵێ ئه‌م لیسته‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دروست بوه‌ که‌ ده‌لاقه‌یه‌ك بکاته‌ یه‌کڕیزی لیستی پارتی و یه‌کێتی و هه‌مو وهه‌وڵه‌کانی لیستی گۆڕان بۆ پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، واته‌ هیچ نرخ وبه‌هایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی بۆ ئه‌م لیسته‌ نه‌هێشتۆته‌وه‌و ئه‌یه‌وێ وه‌ك که‌لتوری به‌عس ئاسا وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه‌رو کوردایه‌تی به‌ ڕێگرو چه‌ته‌گه‌رایی وه‌سف ئه‌کرد، ئه‌میش لیستی گۆڕان وه‌ك ئه‌وه‌ بناسێنێ.

فه‌رهاد پیرباڵ مه‌ترسی خۆی وا ده‌رئه‌خا که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م لسیته‌ ببێته‌ بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و له‌په‌رله‌ماندا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌کدا ببه‌ستێ، نازانم بۆ ئه‌بێ بۆ باڵی حزبواڵڵه‌ی شۆڕشگێڕی شێخ ئه‌ده‌م بارزانی له‌ساڵه‌کانی هه‌شتاکاندا ئاسایی بێ له‌پارتی جیاببێته‌وه‌، وه‌یان باڵێ سامی عه‌بدوڵ ڕه‌حمان له‌هه‌مان ساڵه‌کانی هه‌شتاکاندا، نابێ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ یه‌کێتی جیاببێته‌وه‌ ، وه‌یان ڕۆژێ له‌په‌رله‌ماندا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێ؟

ئه‌م کاندیدو ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌م ده‌نگی بۆ داو ڕه‌نگه‌ بۆ چوار ساڵێ تریش فه‌رمانڕه‌وا بێ، بێ شك خاوه‌ن پاره‌و سامان وده‌سه‌ڵات ویاسایی و سه‌ربازی ئه‌بێ که‌ نه‌ك هه‌ر پیوسته‌ ئاسایش وئارامی کوردستان ئه‌وه‌لیه‌ت وگرنگیان بێ، به‌ڵکه‌ پێوسته‌ له‌کاتی هه‌ر ناڕه‌زاییو ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کانی کوردستان نه‌ك هه‌ر بیر له‌ به‌کارهێنانی چه‌ك وهێز نه‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵکه‌ پیوسته‌ به‌وپه‌ڕی له‌ خۆبووردوییو پرۆفێشناڵیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه‌و له‌ داواکاریه‌کانن بکۆڵنه‌وه‌، نه‌ك له‌ئێستاوه‌ فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ك نه‌یارو شه‌ڕی براکوژی نوێ ناوزه‌ندیان بکه‌ن و بیانخه‌نه‌ لیستی تیررۆر وتابووری پێنج وتوندڕه‌وی. ئه‌مانه‌ ڕۆڵه‌ی گه‌لن ومافی خۆیانه‌ به‌و شێوه‌ی به‌ڕاستی ئه‌زانن داکۆکی له‌خۆیان و داهاتویان بکه‌ن.

فه‌رهاد پیرباڵ پێی وایه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دژی لیستی گۆڕان و هه‌ر لیستو حزبێکی تر هه‌یه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌حزب بوونیانه‌، که‌چی که‌دێته‌ سه‌ر ده‌نگدانی به‌مه‌سعود بارزانی وا هه‌ست ئه‌کا کاندیده‌که‌ی ئه‌م فه‌یله‌سوفو زانایه‌کی زانستی وسۆسێولۆژیه‌، نازانێ ده‌نگ دانی به‌مه‌سعود واتا ده‌نگ دان به‌لیستی کوردستانی که‌ئه‌م خۆی لێ بێ به‌ری کردوه‌، وه‌ك ئه‌و ئه‌و گه‌نده‌ڵه‌ وایه‌ که‌ پێی نه‌نگی و عه‌یبه‌یه‌ پاره‌ وه‌ربگرێ، به‌ڵام به‌خشیش ودیاری وه‌رئه‌گرێ و چ قه‌یدی ناکا.

فه‌رهاد پیرباڵ له‌ئێستاوه‌ باوه‌ڕی به‌و %63 هه‌یه‌ که‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌ به‌راییه‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و پێیوایه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ ده‌نگی ئه‌و میله‌ته‌ بێ کاره‌باو به‌شمه‌ینه‌ته‌یه‌ و پێوسته‌ ڕێزی لێبگیرێ، به‌ڵام نازانێ گه‌ر ساخته‌کاری و فرتو فێڵ نه‌بێ ئه‌وا ته‌نها ده‌سته‌و دائیره‌و قه‌ڵه‌مه‌ کاڵفام وهۆش کوورته‌کانن که‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ له‌%20 تێنه‌په‌ڕێ . کاتێ فه‌رهاد پیرباڵ لیست دروست ناکا و خۆی به‌دوور له‌حزب ئه‌گرێ، ئه‌و پێی وایه‌ گه‌ر کاری وا بکا ئه‌وا ئه‌بی به‌به‌شێ له‌ده‌سه‌ڵات وه‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی گه‌نج و یاخی بوون له‌ڕێگای سیاسیه‌وه‌ ئه‌تباته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات، من نازانم گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌سه‌ڵات به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی وا نازانێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی گه‌نجان و لێقه‌وماوان، ئه‌دی ئه‌ی کێ هه‌یه‌ ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ هه‌ڵبگرێ وله‌م قه‌یرانانه‌ ڕزگارمان بکا، بۆ چی ته‌نها ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی مه‌سعود به‌باش ئه‌زانێ ونایه‌وێ ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ و به‌عه‌قڵیه‌تێکی نوێوه‌ ئه‌م کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکا، که‌ مه‌سعود وسیستمه‌که‌ی بۆ 18 ساڵه‌ نه‌ك هه‌ر بۆیان چاره‌سه‌رناکرێ، به‌ڵکه‌ وه‌ك مه‌سعود ئاسایی ئه‌بێژێ، ئێمه‌ هه‌ر بیرمان له‌ ڕووخاندن وته‌قاندنه‌وه‌ی پردێك کردوه‌ ، وه‌ك له‌وه‌ی پردێ بنیات و دروست بکه‌ین.

فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌ڵێ ئاخر گردێکی حیز چیه‌ تۆ پیرۆزی بکه‌یت وناوی لێبنێی گرده‌ پیرۆزه‌که‌، ئه‌ی باشه‌ جوله‌که‌کان که‌ شه‌و ورۆژ سه‌ربائه‌ده‌ن له‌به‌رده‌م دیواری مه‌ککه‌ له‌ قودس ئایا ئه‌مه‌ش دیوارێکی حیزه‌؟ وه‌یان ئیسلامه‌کان به‌رده‌ ڕه‌شه‌که‌ی نێو که‌عبه‌ ماچ ئه‌که‌ن ئه‌مانیش ئه‌بێ بڵێن ئه‌و به‌رده‌ ڕه‌شه‌ حیزه‌؟ وه‌یان بووزه‌کان خواوه‌نده‌که‌یان ماچ ئه‌که‌ن ئه‌مانیش ئه‌بێ خوانده‌کانیان حیزبن؟ ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێ ناوی له‌م گرده‌ ناوه‌ گردی پیرۆز ته‌نها تێڕوانینی خۆیان و ته‌عبیرکردنه‌ له‌ هه‌ست ونه‌ستی خۆیان ، ئه‌گینا هه‌ر شوێنێ مرۆڤی لێبێ ئه‌وا پیرۆزه‌. ئه‌وه‌ کاندیده‌که‌ی تۆ نه‌بوو له‌ سه‌ر که‌پکی حه‌مه‌د ئاغاو که‌سنه‌زان وبه‌سه‌ته‌ پیاز به‌هۆی پیرۆزیان چه‌ندین گه‌نجیان به‌هه‌دره‌ر به‌کوشت دا؟ ئاخۆ به‌پیرۆزکرندی شوێن نه‌نگی وله‌که‌دار ئه‌بین وه‌یان به‌پیرۆز کردن ونه‌مری چه‌ند که‌سانێك که‌ نه‌ك هه‌ر کوردستانیان ڕزگار نه‌کرد، به‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌شه‌ وا خه‌ریکه‌ به‌ره‌و نه‌مان و فه‌ناببون ئه‌چێ، وه‌یان خۆگه‌وه‌رکردن و خۆبیننه‌وه‌ له‌سه‌رو هه‌ڵبژاردن و لیست وحزب وسه‌رۆکێکدا و دواتر خۆکردن به‌مه‌رجه‌ع و باوکی ڕوحی گه‌نجان؟ وه‌ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ی لێره‌وه‌ ده‌رکه‌وتون وتوانیان له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ سێ مانگ ده‌سه‌ڵاتی شه‌ست ساڵه‌ی پارتی ته‌نگه‌تاو بکه‌ن دیاره‌ ئه‌بێ زۆر له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕازگۆو دروستر بن، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نج وته‌له‌به‌و یاخی بوانه‌ی له‌ده‌ور کۆبۆته‌وه‌ که‌ په‌یامی گۆڕانیان هه‌ڵگرتوه‌و خه‌ونیان له‌ده‌سه‌ڵات زڕاندوه‌، ئه‌م پاڵه‌وانه‌ی تۆ به‌دڵت نیه‌، مرۆڤێکی پاك ودوور له‌گه‌نده‌ڵێ وداوێن پاك وبه‌به‌رنامه‌و به‌پلانه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م هه‌موو گه‌نج وته‌له‌به‌و یاخیبوانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی خۆڕسك وبه‌پاره‌ی خۆیان بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌م لیسته‌ی خۆیان ئه‌که‌ن وبه‌لیستی هه‌موو توێژ وچینه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئه‌زانن، ئه‌م لیسته‌ توانی له‌م ماوه‌ که‌مه‌دا په‌یامی خۆی لای هه‌موان بناسرێ وتازه‌ به‌قه‌ڵه‌می که‌سانی وه‌ك تۆو هاوبیره‌کانت چه‌واشه‌ناکرێ.

ئه‌مه‌ چ جۆره‌ ڕه‌خنه‌یه‌ له‌ کوتله‌یه‌کی بیست وئه‌وه‌نده‌ کورسی ئه‌گیرێ که‌ ئێشتا نه‌چۆته‌ نێو کابینه‌ی نوێ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سروودی سه‌رنه‌که‌وتنی به‌ ئاوازی خواروو خێچ بۆی دائه‌نرێ؟ لانی که‌م پێوسته‌ ئه‌و هه‌له‌ بدرێته‌ لیستی نوێ وپاشان ڕه‌خنه‌ بکرێن له‌کاره‌کانیان، نه‌ك له‌ ئێستاوه‌ زه‌نگی دۆڕاندنیان بۆ لێبدرێ، ئه‌م جۆره‌ ڕه‌خنه‌ پێش وه‌ختیانه‌ نه‌ك هه‌ر نه‌زۆکن ، لێ چه‌واشه‌کاریشن و ئه‌وپه‌ڕی ترس ودڵه‌ڕاوکێی لای ده‌سه‌ڵات دروست کردوه‌، ئاخر هه‌موو که‌سێ باش ئه‌زانێ سه‌رۆکی هه‌رێم ئاوا به‌و شێوه‌یه‌ی چوار ساڵێ ڕابردوو که‌ جگه‌ له‌خه‌مساردی و هه‌ست نه‌کردن به‌به‌رپرسیاری نه‌ته‌وه‌یی ودۆزه‌ چاره‌نووس سازه‌کان نه‌ك هه‌ر به‌که‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانی ئه‌م سه‌رۆکایه‌تیه‌ به‌ڕیوه‌ ئه‌چوو، به‌ڵکه‌ به‌ گه‌مژه‌ترین که‌سی کوردستان ڕه‌نگه‌ باشتر ئه‌و هه‌رێمه‌ی ببردایه‌ به‌ڕێوه‌.

نیگه‌رانی هه‌ردوو حزبی نێو لیستی کوردستانی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژارده‌کان وئاکامه‌کانی ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ لیستی گۆڕان لیستێکی به‌کرێگیراوی یه‌کێتی بێ، وه‌یان به‌پاره‌و پولی یه‌کێتی که‌وتبێته‌ ڕکه‌به‌رایه‌تی مه‌سعود و بیه‌وێت پارتی ڕیشه‌کێش بکا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیستی گۆڕان پێوستیه‌کی حه‌متمی هه‌نووکه‌یی مێژوویی سه‌رده‌مه‌، دوای ئه‌و هه‌موو نایه‌کسانی و پێشێلکاری ونه‌بوونی ئازادی ڕاسته‌قینه‌ هاته‌ کایه‌وه‌و په‌یامێکی بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌بوو که‌بریتی بوو که‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌ و گوێگرتن له‌ مرۆڤی کورد، لیستی گۆڕان هیچ کاتێ به‌که‌سی نه‌ووتوه‌ له‌ناوه‌وه‌ی پارته‌کان که‌ واز بێنن وکار بۆ ئه‌م لیسته‌ بکه‌ن، به‌ڵكه‌ ئه‌م لیسته‌ لیستێکی په‌رچه‌کردارییه‌و داوای خه‌ڵکی ومافی زه‌وتکراوان له‌ خاوه‌نه‌کانیان وه‌ر ئه‌گرێته‌وه‌، گه‌ر سه‌یری په‌یام و به‌رنامه‌کانی ئه‌م لیسته‌ بکه‌یت ئه‌بینی به‌هیچ کلۆجێك که‌م تا زۆر خۆی له‌قه‌ره‌ی ئایدۆلۆژیی و به‌رنامه‌ی حزبی که‌س نه‌داوه‌و دووره‌ په‌رێز وه‌ستاوه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌م سه‌رکردوه‌و ئه‌و بنکرده‌، جا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان چاره‌نووسی هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو پارته‌ چی لێ دێ وچی ڕوو ئه‌دا ، ئه‌وا باسێکی تره‌و لیستی گۆڕان لێی به‌پرسیار نیه‌.

بێ ئاگایی فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌وه‌نده‌ فراوان وبه‌رینه‌ له‌نێوان تێفکرین وپرسیارکردندا که‌ گومان له‌وه‌ ئه‌کا بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا کاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌بوه‌و وه‌یان به‌ئاشکرا به‌ ده‌نگده‌رانی نه‌وتوه‌ ، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ مه‌سعود بارزانی ،، سه‌یره‌ ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ دوورو درێژه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له‌ ووڵاتێکی وه‌ك عێراقدا که‌ سه‌رۆك خۆی یه‌کلایکردنه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌و قه‌یرانه‌کان بوه‌و په‌رله‌مانیش جگه‌ له‌ ئامێرکی کولو گوێخنراو به‌هه‌ڵبه‌سته‌ کۆنخوازه‌کانی سه‌رۆكو پارته‌ خێڵه‌کیه‌که‌ی ده‌ستی سه‌رۆك چی تر نه‌بوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی سه‌رۆك، که‌ چی تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ که‌ سیستمی سه‌رۆکایه‌تی به‌هێز تر بێ له‌سیستمی په‌رله‌مانی، ئه‌بوو فه‌رهاد پیرباڵ هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ی بۆ سیستمی په‌رله‌مانی بکردایه‌و له‌مه‌ترسی سیستمی سه‌رۆکایه‌تی گه‌نجان وته‌له‌به‌ی زیاتر یاخی تر بکردایه‌، ئه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت زیاتر دێنێته‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان ، سیتمی به‌هێزی سه‌رۆکایه‌تیه‌، نه‌ك په‌رله‌مان وپۆلاریزم، ئاخر که‌ی سه‌رۆك هه‌موو بڕیاره‌کان لای خۆی بوو، توانای سه‌ربازی له‌ژێر چنگدا بێ، ئه‌وا بێ یه‌ك و دوو دیکتاتۆریه‌ت ئاماده‌یی هه‌یه‌، ئه‌بوو فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگی به‌ دکتۆر میراوده‌لی بدایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م کاندیده‌ له‌ به‌رنامه‌یدابوو پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم لاببات و له‌ جێگه‌یدا سیستمی به‌هێزی تۆکمه‌داری فره‌لایه‌نه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌خسته‌ گه‌ڕ، ده‌نگدان بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌نگدانه‌ بۆ زاڵکردنی هزری خێڵه‌کیانه‌و وابه‌سته‌کردنی کۆه‌مه‌ڵگای کوردی به‌و دژه‌ یاخیبوونه‌ی که‌ باسی لێوه‌ ئه‌که‌ی ،، یاخی بوون له‌ سیستمی خێڵه‌کیانه‌ نه‌ك هه‌ر بوونی نیه‌و نابینرێ، به‌ڵکه‌ بانگه‌شه‌کردن بۆی جۆرێکه‌ له‌ فریودان وله‌خشته‌بردن.

له‌کاتێکدا نه‌ك هه‌ر کاك نه‌وشیروان به‌ڵکه‌ چوار پارته‌که‌ی ترو چه‌ندین قه‌واره‌ی جیاواز ئه‌و هه‌له‌یان دایه‌ ده‌ست ده‌نگده‌رانیان وپێیان باشبوو هه‌ر که‌س به‌ئاره‌زووی خۆی کێی به‌دڵه‌ ده‌نگی بۆ بدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌جیهانی دیموکرسیدا ناکرێ تۆ ده‌نگ بۆ هه‌واداران وئه‌ندامانت بده‌یت و فشاریان بخه‌یته‌ سه‌ر، به‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ مافێکی ڕه‌وای هه‌ر ده‌نگده‌رێکه‌ که‌ ده‌نگ به‌کێ ئه‌دا و خۆی سه‌رپشکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی و پێوسته‌ ڕێزی لێبگیرێت، که‌چی به‌داخه‌وه‌ ئه‌م کاندیده‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگی خۆی داوه‌تێ ، نه‌ك هه‌ر پرنسیپی هه‌ڵبژاردنیان گۆڕی بۆ هه‌ڵڕژاندن ، به‌ڵکه‌ چه‌ندین شێوازی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ر هاته‌ کایه‌وه‌ که‌ پێوسته‌ له‌ کتێبه‌که‌ی (پێوه‌ری غیتس) ئاماژه‌ی پێبدرێ، له‌وانه‌ دابه‌شکردنی ئازووقه‌و مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ وماکسی بۆ ژنان و پێڵاو تاکه‌و تاك به‌سه‌ر هه‌ژارانی چه‌ند شوێنکداو بۆ خوا پیاوه‌کانیش ئۆتۆمۆبیل ولاپتاپ وده‌مانچه‌و کارتی مۆبایل و چه‌ندین شتی تر.

فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌ڵێ من به‌سه‌هودا نه‌چوم ده‌نگم بۆ مه‌سعود داوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ %70 ده‌نگه‌کانی هێناوه‌، وابزانم باشی بیره‌ که‌ سه‌دام حوسێنیش دوای به‌کارهێنانی ئه‌و هه‌موو فرت وفێڵ ودابه‌شکردنی پاره‌و مه‌کره‌مه‌و پله‌و پایه‌یه‌ له‌سه‌رو ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی مه‌سعودی به‌ده‌ست هێنا، ئایا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌دام دیموکراتی بوو؟ حه‌تمه‌ن گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی دروست وله‌سه‌ر بنه‌ماکانی دیموکراسی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ ، ئه‌وا دڵنیابه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌ده‌ست ناهێنێ، بۆچی له‌سلێمانی مه‌سعود نه‌یتوانی له‌پێش دکتۆر که‌ماله‌وه‌ بێ؟ بۆیه‌ باشتر وایه‌ ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو نه‌کرێن و وه‌ك خۆی باسی لێوه‌ بکرێن ، ئه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که‌ سه‌دام حوسێنی ده‌رپه‌ڕاند وه‌ك خۆت باسی لێوه‌ ئه‌که‌ی، نازانم 31 ئابی 1996 له‌کوێ بوویت که‌ مه‌سعود هه‌نای بۆ سه‌دام بردوو وه‌ك برا گه‌وره‌ مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کرد، ئه‌وه‌ ئه‌مریکاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بوو پیسترین دیکتاتۆری له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌هێشت نه‌ك کاندیده‌که‌ی تۆ.

بۆیه‌ له‌ کۆتاییدا لام سه‌یر نیه‌ که‌ یه‌کێ له‌ ڕووشنبیره‌ ده‌ستگێڕو بازرگانه‌ مایه‌ پووچ ده‌مامکی له‌ڕوو هه‌ڵماڵرێ و چه‌واشه‌کاری چه‌ندین ساڵی له‌خه‌باتی دژی گه‌له‌که‌ی وگه‌نجانی یاخی بویدا ده‌ربکه‌وێ و دوو شه‌ش له‌ده‌ستیا بتۆپێ، بۆیه‌ ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه‌ له‌مه‌و دوا گه‌ر ئه‌ته‌وێ بنووسی تکایه‌ به‌ بادینی بنووسه‌، چونکه‌ خوێنه‌ری ئێمه‌ له‌مه‌و دوا کاتی خۆمان بۆ تۆ ته‌رخان ناکه‌ین و میوانێکی ڕه‌زاگرانیش ئه‌بی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە