کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بی مه‌سعود ساڵه‌یی بۆ درۆت!

Tuesday, 31/03/2009, 12:00


پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر دیمانه‌که‌ی مه‌حمودیاسین کوردی که‌له‌ ژماره‌ 88ی گۆڤاری لڤین له‌گه‌ڵ مه‌حمه‌د سه‌حیف سه‌حافی دوهه‌م واته‌ ساڵه‌یی سازی دابو ده‌مه‌وێ گه‌وره‌ترین درۆی ئه‌م کۆیله‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانیتان بۆ ئاشکرا بکه‌م ، ئه‌وی من به‌ئاگابم جه‌وهه‌ر نامق سالم له‌ سه‌ره‌تای 1993 وه‌ وه‌ک تاکێکی ناو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بیرو بۆچونی جیاوازی هه‌بوه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵ و دزو درۆزن و فه‌ساد که‌ده‌بێ دراسه‌ بکرێ و له‌ سه‌ر ئه‌ساسی مه‌حسوبیه‌ت له‌ ئۆرگانه‌کانی له‌شکری و حیزبی دا نه‌نرێن، چونکه‌ قیاده‌ له‌ درنجام لێی به‌ر پرسیار ده‌بین، تائه‌و کاته‌ی که‌ جه‌وهه‌ر نامیق سالم گه‌شته‌ ئه‌و بروایه‌ که‌ ده‌نگی له‌گه‌ڵ نیه‌ ، بۆیه‌ بریاری دا واز له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی بهێنێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی که‌هه‌یه‌تی له‌ نێو خه‌ڵکی کوردستان له‌ ده‌ستی نه‌دات ، به‌ڵام کۆیله‌که‌ی بنه‌ ماله‌ی بارزانی که‌ مه‌سعود ساڵه‌ییه‌ که‌وته‌ پرو پاگه‌نده‌و درۆی نابه‌ جێ ده‌رهه‌ق جه‌وهه‌ر نامق و له‌ نێو کادرانی حیزبی دا ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ گوایه‌ کاک جه‌وهه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ موعارزه‌ له‌ پارتی که‌ کوره‌ 7 ساڵانه‌که‌ی نه‌کراوه‌ به‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی ، ئایا ده‌پرسم له‌ نێو خانه‌واده‌یه‌کدا منداڵێک ده‌کرێ به‌راوێژکاری ماڵه‌وه‌ تا بکرێ به‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی، بروام وایه‌ ته‌نها کۆیله‌ هاوشێوه‌کانی وه‌ک ساڵه‌یی بروا به‌م درۆیه‌ ده‌هێنن نه‌ک خه‌ڵکانی فام دارو خاوه‌ن بروایه‌کی راسته‌قینه‌.
مه‌سعودساڵه‌یی جه‌گه‌ له‌وه‌ی ئه‌سیری حه‌رب بو هه‌رکاتیش توانی کۆنترۆڵی خێزانه‌که‌ی بکات ئه‌و کاته‌ش ده‌توانێ جڵه‌وی ته‌نزیمی ئه‌و حیزبه‌ قیم بکات ، له‌ دیمانه‌که‌ی لڤین ترسنۆکانه‌و کۆیله‌ یانه‌ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ ، چون گه‌ر وانه‌بێ جه‌وهه‌ر نامیق سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی بوه‌ نه‌ک ئه‌ندام بۆیه‌ پێم خۆشه‌ له‌ به‌ره‌که‌ی خۆت زیاد قاچ رانه‌کێشی ، لایه‌کی تر له‌ دیمانه‌که‌ی لڤیندا ده‌یه‌وێ عومه‌ری سه‌ید علی بخات به‌درۆدا که‌یه‌کێک خۆی نه‌ ناسێت واده‌زانێ راست ده‌کات ، به‌ڵێ ئه‌و راست ده‌کات هه‌مو مانگێ 60 ملوێن دۆلارکه‌ حه‌قی خه‌ڵکی کوردستانه‌ هه‌ردو بنه‌ ماڵه‌ ده‌یدزن نه‌ک بوجه‌و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و کادیر ، ئه‌وه‌ علوجه‌که‌ی پارتی چۆن روت دێ باسی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌یت، ئه‌ورێکه‌وتن نامه‌ ستراتیجی و حه‌یاتیه‌ی که‌ ناقس ئه‌قڵێکی وه‌ک تۆ باسی ده‌کات له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ر ده‌که‌وێت ، تۆ باس له‌و پرۆژانه‌ ده‌که‌یت که‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئاینده‌ی میله‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی میله‌ت لێره‌دا لێت ده‌پرسم کام به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی که‌ کوره‌که‌ی نه‌جات حه‌سه‌ن و هه‌ردو براو کوره‌که‌ی خۆت که‌ پێنج و شه‌شی سه‌ره‌تایان ته‌واو کردوه‌و موچه‌که‌ت بۆ کردون به‌ دو ملێوێن دینار؟ وه‌لامت بۆ ئه‌مه‌چی ده‌بێ؟
له‌ باره‌ی کاک جه‌وهه‌ره‌وه‌ که‌ پرسیارت لێکراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانی نێوان جه‌وهه‌ر نامق و نه‌وشیروان ده‌بو وا وه‌ڵامت بدابایه‌وه‌ که‌من ده‌ست نوێژم نیه‌ باسی جه‌وهه‌ر نامق بکه‌م ، نه‌ک بڵێی به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی له‌ کاک جه‌وهه‌رمان نه‌بیستوه‌.
له‌ باره‌ی ئاشکراکردنی سامانی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ وه‌ڵامت نه‌داوه‌ته‌وه‌ و به‌پرسیارێکی ئیستیفزازیت له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و ده‌ڵیی ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ نیه‌ ، ‌ گوایه‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌تۆوه‌ هه‌یه‌ به‌ پشت ملا دانه‌ ؟
له‌وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌مریکادا ده‌ڵێی ئه‌وه‌ شتێکی زۆر ئاساییه‌ به‌ڵام ره‌خنه‌ی زمانی کورد دوژمن کارانه‌یه‌ وانیه‌!!
تۆ که‌ باس له‌ ئیستیحقاقی ئینتیخابی خۆتان ده‌که‌ی پێم ناڵێی به‌چی ده‌ی پارێزی به‌کام پشت ؟بۆ خۆشتان باش ده‌زانن میله‌ت چاوی کراوه‌ته‌وه‌و ده‌نگتان پێ نادات یان پشتت به‌ته‌زویر به‌ستوه‌ وانیه‌؟
له‌کۆتایدا پێت ده‌ڵێم که‌تۆ که‌سێکی جه‌بان و کۆیله‌ ی بۆ خۆت له‌ قه‌ره‌ی ئه‌م سوئالانه‌ ده‌ده‌ی ، بیرت دێت تۆ له‌ ده‌ربه‌ندیخان که‌ به‌ئه‌سیر گیرایت به‌ جه‌لالیه‌کانت چی گوت خۆ له‌ یادته‌ گوتت توخوا ده‌مانچه‌و سه‌یاره‌که‌ به‌ پاره‌ی خۆم کریومه‌ ئاگاتان لێی بێ ، کام پاره‌ی خۆت خۆ وه‌رزێر نه‌بویت + خۆ توجار نه‌ بویت + خۆ بانقت نه‌بریبو غێر پاره‌ی میله‌تی کورد بو . بۆیه‌ پێت ده‌ڵێم تۆیه‌کی زه‌لیل و کۆیله‌ پێت ناکرێ به‌ردی زل بوه‌شێنیت گه‌ریش له‌م باسه‌ درۆینانه‌ به‌رده‌وام بیت سره‌کانی ترت ده‌ر ده‌خه‌م ، چاکیش ده‌زانم کۆنترۆڵی خانه‌واده‌ سه‌ر لێشێواوه‌که‌ت له‌ده‌ست داوه‌، هه‌رکاتیش باسی جه‌وهه‌ر نامق هاته‌ ناو ناوان بێ دامان و شه‌رم بڵێ با ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە