ماڵە خەزوورانی (قوسەی سەددام حوسێن) لە ژێر دەستەڵاتی پارتین و ئاسایشی بنەماڵەی بارزانی داڵدەی داون ئەیانپارێزێ
Saturday, 26/07/2014, 12:00
1393 بینراوە
لە پاش ئەو رووداوانەی ئەم دواییەی عراق و کۆنترولکردنی پارێزگاکانی موسڵ و سەلاحەدین و دیالە و ئەنبار لە لایەن چەکدارانی داعش و سوپای نەقشەبەندی سەر بە حزبی بەعس، ژمارەیەکی زۆر عەرەب بە هۆی بارودۆخی ئەمنی و شەروپێکدادان لەم ناوچانە رایانکردوو و روویان لە هەرێمی کوردستان کرد ، لە ناو ئەمانەشدا هەرچی کوردکوژ و ئەنفالچی هەیە ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان دالدەدراون و لە لایەن ئاسایشی هەردوو حزب (پارتی و یەکێتی) ئەپارێزرێن ، بە رادەیەک کە کوردستان وای لێهاتووە خەریکە ئەمجارە دەستەلاتی ئەم دوو حزبە بە خۆیان تەعریبی ئەکەن .
لەم چەند رۆژەی دوایش هەواڵێک بڵاوبویەوە کە گوایە هەندێ لە خزمەکانی (سەددامی) دکتاتۆر کە خەڵکی (تکریت) ن روویان لە سنووری (قەزای سۆران) کردووە لەوێ لە گوندێک شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین کراوە و ئەپارێزرێن و ئێمەش دوای بە دواداچوونمان بۆ ئەم بابەتە راستی ئەم هەواڵەمان بۆ دەرکەوت کە ماڵە خەزوورانی (قوسەی) کوری دووەمی سەدامن لە گەڵ کۆمەلێک گەورە بەعسی و کورد کوژ و ئەنفالچی کە خزمی نزیکی (سەدام حوسێن)ی دکتاتۆرن روویان لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پارتی کردوو ئیستاش لە لایەن ئاسایشی بنەمالەی مەسعود بارزانی دالدە دراون و ئەپاریزرێن لە گوندێک کە ناوی (دەرگەڵەیە) و لە رووی کارگێریەوە سە بە قەزای (رواندزە) ، وە بە پێی زانیاریەکانمان خەلکی ئەم گوندە پەستی و بێزاری خۆیان بەم کارەی پارتی دەربریوە بەوەی کە تاوانبارە هەر گەورەکانی حزبی بەعس و ئەوانەی سەردەمێک سەرکردەی حزبی بەعس بوون و کوردیان کیمیا باران و ئەنفال ئەکرد هێناویەتی بۆ گوندەکەی ئەوان ئەمە لە کاتێکدا بە پێی قسەی ئەوان کە ئەگەر پارتی ئامادەیە کارێکی وا ئابروو بەر و قیزەوەن بکات ئەبوایە لە دەڤەری بارزان جێگایان بۆ بکاتەوە نەک سومعەو ناوی خەلکیتر بەم کارەی لە کەدار بکات بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی .
خەلکی کوردستان و خاوەنی شەهیدو ئەنفالکراوەکان هەمیشە خەونیان بەوە ئەبینی کە رۆژگارێک ئەم تاوانبارو ئەنفالچیانە بکەونە دەست کورد بۆ ئەوەی رادەستی دادگا بکرێن و تۆڵەی هەڵەبجەو ئەنفال و هەموو ئەو تاوانەیان لێ بکرێتەوە کە دژ بە کورد و کوردستان ئەنجامیان داوە نەوەک لە لایەن پارتی و ئاسایشی بنامالەی مەسعود بارزانی بپارێزرێن و شوێنی حەوانەوەیەن بۆ دابین بکرێ ، هەرچەند ئەم هەلوێستەی پارتی شتێکی نامۆ نیە ئەمەش وەک وەلامدانەوەی ئەو چاکەیەی کە حزبی بەعس لە ٣١ ی ئابی ساڵی ٢٠٠٦ بۆ پارتی ئەنجامیدا .
ئیستاش ئێمە رووی قسەمان ئاراستەی خەلکی کوردستان بە گشتی و خەلکی شاری هەلەبجەو کەسووکاری ئەنفال و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان ئەکەین کە هەلوێست وەربگرن و ئەم کارە چەپەلەی پارتی و بنەمالەی مەسعود بارزانی رسواو شەرمەزار بکەن ، وە لە هەمان کاتیشدا داوا بکەن کە ئەم بەعسی و تاوانبارانە رادەستی دادگا بکەن و سزا بدرێن بۆ ئەوەی تۆڵەی خوێنی شەهیدانیان لێبکرێتەوە نەوەک پارێزگاریان لێبکرێت و داڵدە بدرێن .