"یه‌كێتی نیشتمانی ته‌واو بوو، ئێمه‌ش ره‌عیه‌ین له‌ناو پارتیدا"
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
محه‌مه‌د خدر ناسرا‌و به مامۆستا گۆران، له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانه‌وه تێكه‌ڵی سیاسه‌ت بووه له‌كوردستاندا. سه‌ره‌تا له‌حیزبی شیوعیه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و دواتر له‌ناو یه‌كێتی‌و ئێستا له‌ناو پارتیدایه، ئه‌م كه‌سایه‌تییه هه‌رچه‌نده چه‌ند حیزبێكی كردووه، به‌ڵام خاوه‌نی رای خۆیه‌تی. ئاوێنه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵدا سازكرد.
ئاوێنه: دوا پۆستت به‌رپرسی لقی مه‌خموری پارتی بوو، به‌ڕای تۆ بۆچی ناوچه دابڕاوه‌كان وه‌كو پێویست كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه؟م.گۆران: ماوه‌یه‌كی كه‌م له لقی 23 بووم، به‌ڵام پێش لق به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی بووم، لقی مه‌خموریش بچوكترین به‌رپرسیاریه‌تی بووه كه من وه‌رمگرتبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وه‌رمگرت، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه 15 كیلۆمه‌تر له هه‌ولێر دووره، واته عاره‌به‌كان (15كم) له‌هه‌ولێر دوورن، ئیدی له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا به‌تۆپی ده‌ست كرد ده‌توانن له‌هه‌ولێر بده‌ن، واته ئه‌منی قه‌ومی هه‌میشه پێویستی به‌وه هه‌یه سنوره‌كه‌ی پته‌وبكرێت. ئه‌و بابه‌ته‌شم یه‌ك دووجار له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی ته‌رح كرد، چوونی منیش بۆ مه‌خمور بۆ ئه‌وه بوو قه‌ره‌چوغ‌و كه‌ندێناوه پڕبكه‌مه‌وه به‌خه‌ڵك، هه‌روه‌ها ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌رگه‌زراو، به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه دوودیواری مرۆیی دروست ده‌بوون، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین یاداشتم داوه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌ركردایه‌تی پارتی، وتم ئێستا رێگه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێرو مه‌خمور با بكرێته سێ رێگه، بۆئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی زیاتر بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شم ته‌رح كرد كه به‌پێی یاسای ژماره یه‌ك كه تایبه‌ته به ئیلغاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی مه‌جلسی قیاده سه‌وره، ئیتر مام جه‌لال وه‌كو سه‌ره‌ك كۆمار به بڕیارێكی كۆماریی مه‌خمور وه‌ربگرێته‌وه، چونكه مه‌خموریش به‌پێی بڕیاری مه‌جلس قیاده سه‌وره كه‌وتۆته سه‌ر موسڵ، به‌ڵام كورد ئه‌و كاره‌ی نه‌ك هۆكاره‌كانیشی بۆئه‌و ساویلكه‌یی‌و پۆستانه بوون كه له‌عێراق كورد وه‌ریگرت، بۆیه ده‌ڵێم دیمۆگرافیای كوردستان له‌سه‌رده‌می به‌عس باشتر بوو له‌ئێستادا، چونكه دوای روخانی رژێم زیاتر له 1 ملیۆن كورد له‌ناوچه‌كانی باشور گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. منیش ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌مه‌خمور به‌رپرسیاریه‌تیم هه‌بوو هیچم بۆ نه‌كرا، چونكه كه‌س به‌ده‌نگمه‌وه نه‌هات، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌جێناكۆكه‌كان بۆ كه‌مته‌رخه‌میی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌گه‌ڕێتـه‌وه، چونكه كورد له‌وكاته خه‌ریكی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و گیرفان پڕكردن‌و پرۆژه‌ی تایبه‌ت بووه. كورد نه‌هات كێشه‌كه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كه‌ی بچوك كرده‌وه، كورد ده‌یهه‌وێت میزانه‌ی 17% وه‌ربگرێت‌و ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانیش به حكومه‌تی ناوه‌ندیی ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و دوایی وه‌ریبگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌همێكه. به‌ڕای منیش خه‌له‌لی كورد به‌درێژایی مێژووی هه‌ر له‌سه‌ركردایه‌تی كورد بووه.
ئاوێنه: له‌هه‌ڵبژاردنی پاریزگاكاندا كورد له‌موسڵ‌و دیاله ده‌نگی باشی نه‌بوو، وێڕای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌سیل نوجه‌یفی تائێستا رێكنه‌كه‌وتوون، به‌ڕای تۆ ئه‌مه بۆ؟م.گۆران: سه‌ركردایه‌تی كورد خه‌ڵكی خۆی وا فێركردووه، ئینتیمای حیزبی له‌پێش ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی دابنێت، كێشه‌كه له عه‌قڵه، سه‌ركردایه‌تی كورد هێنده‌ی سه‌رقاڵی حیزبایه‌تی بوو هێنده سه‌رقاڵی كوردایه‌تی نه‌بوون، وێڕای ئه‌مه‌ش دیمۆگرافیكه گۆڕا، كوردێكی زۆری موسڵ رایانكردو به‌شێكیان كوژران، پێشتر كورد له‌موسڵ زیاتر بوو، له‌كه‌ركوكیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، له‌كه‌ركوكیش حیزبایه‌تی زیاتر كراوه له كوردایه‌تی، ده‌بوایه كورد له‌وناوچانه به‌رنامه‌ی فراوانتری هه‌بوایه. وێڕای ئه‌مانه‌ش حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌ره‌به‌ره پێگه‌ی خۆی به‌هێز ده‌كات‌و ده‌سه‌ڵاتی كورد كه‌مده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق كورسییه‌كانی هه‌رێم به‌به‌راود له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه زیادی نه‌كردووه، تۆ ئه‌مه چۆن ده‌بینی؟م.گۆران: هۆكاره‌كه‌ی بۆ بێئاگایی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كورد حسابی خۆی نه‌كردووه، له‌كوردستان هه‌زاران خێزان پێكهاتووه، له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات به‌شێكی زۆریان هه‌ر بیتاقه‌یان بۆدروست نه‌كراوه.
خۆئه‌وانی جنوب دونیایه‌ك كێشه‌و قه‌یرانیان هه‌بوو، ئه‌ی بۆ ئه‌وان حسابی خۆیان كردووه. ئێستا باوه‌ڕت هه‌بێت پارتی‌و یه‌كێتی زیاتر له‌خه‌می ئه‌وه‌ن چۆن فێڵ له یه‌كتری بكه‌ن، دواتر چۆن فێڵ له حیزبه‌كانی تر بكه‌ن، ئه‌وان به‌هۆی هۆكاری ده‌ره‌كییه‌وه ئاگایان له‌شته زاتییه‌كان نه‌ماوه، به‌هۆی ململانێ ناوخۆییه‌كان ئاگایان له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان نه‌ماوه.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه به‌كورسییه‌كاندا نه‌كرێت، كورد بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، پێتوایه كورد به‌شداری نه‌كات؟م.گۆران: ئه‌مه له كاتی خۆی نییه، ئه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌و هه‌موو وه‌زیر‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌غدا چیانده‌كرد، ئه‌گه‌ر نه‌زانن حكومه‌تی عێراق چیده‌كات ئه‌وانه بۆ له‌وێن، مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت له‌پاش تڕێ خه‌پشه‌ی بڕێ، ئیدی یاساكه ده‌رچووه‌و فێڵیشیان كردووه، به‌ڵام تۆ به‌رامبه‌ر رای جیهانی چ ده‌ڵێی؟ ده‌ڵێی بێ ئاگام بووم، چاره‌سه‌ری وه‌زعی خۆم نه‌كردووه، خه‌وتبووم، عاره‌به‌كانیش زیره‌كن، مام جه‌لالیان وه‌ك (دومیه)یه‌ك له‌وێ داناوه‌و له‌ژێر باڵی كاری خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌رشتێكیش بڵێیت ده‌ڵین سه‌رۆك كۆمار كورد نییه، ئه‌م سه‌رۆك كۆمارییه بووه‌ته به‌ڵایه‌ك بۆ كورد، ئیدی نابێت لۆمه‌ی خه‌ڵكی بكرێت، خه‌تای خۆمانه. هه‌روه‌ها رۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌و سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یانهێشتووه خه‌ڵكی ئازاد دروست بێت. بۆنمونه له‌نێو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان چه‌ند روناكبیر دروست بووه؟ هیچ. هه‌ركه‌سێك بیروباوه‌ڕێكی هه‌بووبێت له‌گه‌ڵیان نه‌گونجابێت لادراوه، هه‌موو مێژوو بگه‌ڕێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد فیكر‌و هزری ئیستغلال كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، ده‌بێت ئه‌وه‌ش كۆتایی پێبێت‌و شته‌كان بگه‌ڕینه‌وه ژێر ئیراده‌ی خه‌ڵك.
ئاوێنه: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوایی هه‌ردوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتـداره‌كه‌ی كوردستان پاشه‌كشه‌یه‌كیان پێوه دیاربوو، تۆ به‌پێی ئه‌زموونت له‌نێو هه‌ردوولا پێشبینی چیان بۆ ده‌كه‌یت؟م.گۆران: هه‌ردوو حیزبه‌كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستیان هێنا، پێشموایه پاشه‌كشه‌كه‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه یه‌كێتی نیشتمانی ته‌واو بوو، به‌س هه‌یكه‌لی ماوه، چونكه یه‌كێتی ئێستا گۆڕانه، چونكه گۆڕان ته‌مسیلی ئه‌و كلتور‌و حه‌زانه ده‌كات كه یه‌كێتی لێی هه‌لقوڵاوه، یه‌كێتی هه‌ڵقوڵاوی ناوچه‌ی باشوری هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌یه، ئێمه كاتی خۆی سێ كه‌س هه‌ولێری بووین له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا، كاك كۆسره‌ت‌و ئه‌رسه‌لان‌و من بووین، ئه‌وه‌ی دی هه‌مووی سلێمانی بوون، كه‌چی ئێستا هه‌موو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی 3 سلێمانی تیا ماوه. جاریكی دیكه مه‌حاڵه خه‌ڵكی یه‌كیتی سیقه بداته‌وه حیزبه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت پارتی‌یش ده‌بێت بتوانێت خه‌ڵكێكی تازه په‌روه‌رده بكات‌و توانای تازه بێنێته پێشه‌وه، ده‌بێت خه‌ڵك له‌ناو پارتی واهه‌ست بكات كه هه‌موویان مه‌سئولن به‌رامبه‌ر پارتی، چونكه كه‌س له‌ناو پارتی خۆی به به‌رپرس نازانێت. هه‌موو ده‌ڵێن، پارتی ماڵی بارزانی‌و ته‌واو، ئیدی كه‌سه‌كان ته‌نها ده‌یانه‌وێت ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان له‌ناوپارتی باش بكه‌ن، چونكه پارتی شكست بێنێت كه‌س لێی به‌رپرس نیه‌و سه‌ركه‌وتنیش بێنێت به‌هه‌مانشێوه، چونكه نه شكست‌و نه سه‌ركه‌وتن په‌یوه‌ندی به كادر‌و ئه‌ندامانی پارتییه‌وه نییه له مه‌كته‌بی سیاسی تا خواره‌وه، هه‌مووی بۆ ماڵی بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌واته له‌نێو پارتی چۆن ته‌ته‌ور ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌م دواییانه نێچیرڤان بارزانی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێت یه‌كێك له كاره‌كانی داهاتووم سه‌رپه‌رشتیكردنی ریفۆرم ده‌بێت له‌ناو پارتیدا، پێت بتوانێت ئه‌و كاره بكات؟م.گۆران: بزانه شته‌كه هه‌ستی پێكراوه، كاك نێچیرڤان هه‌ستی به‌وه كردووه كه ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكات، به‌ڵام ئایا ده‌یكات یان نا؟ ئه‌وه نازانم، به‌ڵام ئاسان نییه، له‌هه‌مانكاتدا نێچیرڤان كابرایه‌كی به‌توانایه له‌ناو پارتی، پارتی هی خۆیانه، به‌ڵام وه‌كو گوتم كه‌س به‌رپرس نییه له پارتی ته‌نها ماڵی بارزانی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه له ناو پارتی هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی رۆشنبیریی گه‌وره روونادات، چونكه كابرا بۆ خۆی به‌رپرس نییه، ئیمه هه‌موومان ره‌عیه‌ینه له‌ناو پارتی، هه‌موو پارتی ره‌عیه‌نه، كه‌س راعی نییه ماڵی مه‌سعود بارزانی نه‌بێت.
سازدانی: نزار گزالی، هه‌ولێر
کوردستانپۆست: ئه‌م دیمانه له سایتی ئاوێنه وه‌رگیراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست