ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که‌ی قائیمقامی سوله‌یمانی..!
Tuesday, 01/05/2012, 12:00
له بابه‌تێکی پێشومدا چەند قسەیەکم له‌سه‌ر دادوه‌ره‌کانی سوله‌یمانی کردبوو، بەتایبەتی سەر حاکم تایه‌ری دادوەری ئاسایش، ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که‌ی زانا حه‌مه ساڵح، کە له‌م مینبه‌ره ئازیزه‌ی کوردستانپۆسته‌وه بڵاومکرده‌وه، ئێستاش به‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ده‌مه‌وێت ئه‌و نووسینەی راکێشمەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە هەندێک زانیاریی دیکەم دەستکەوتووە بۆیە داوا لە خوێنه‌ری خۆشه‌ویست دەکەم، کە ئەمەم لێ قبوڵ بفه‌رمون...!
هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ وەستانم له‌به‌رده‌م قورسایی چەند راستییەکدا، کە بۆ ئەمڕۆ بە ئاسانی ناتوانم بیدرکێنم، له‌وێشه‌وه ئاشنابوون به‌دیوی وێنایه‌کی تری ئه‌و ڕووداوه، که به‌دواچوونی زیاتر لەسەر ئه‌و ڕووداوه بکەم! بۆیه پێم باشتربوو لە نێوان باشتر و باشسا، باشترەکە هه‌ڵبژێرم، ئەویش چاوەڕوان بم تا لەو نزیکانە راستییەکان دەربکەون و به خاڵێك کۆتایی پێبهێنم. تەنها ئەوە دەڵێم، کە یەکێک لەو راستیانەی دەمەوێت باسی لێوە بکەم و لای هەموو کەسێکیش ئاشکرایە، کەوا زانا حەمە ساڵح لە زیندا خنکێنراوە، نەک خۆی خنکاندبێت، هۆکاری خنکاندنەکەشی سزادان و شاردنەوەی ئەو نهێنیانەیە کە مافیاکانی دەسەڵات ویستیان خاڵی کۆتایی تاوانەکانیان لەگەڵ لاشەی زانا حەمە ساڵحدا بخەنە نێو گڵەوە.
من له‌دوای ئه‌م خاڵه‌شه‌وه داوای لێبوردن لە دادوه‌ره‌کان و داواکاری گشتی له سوله‌یمانی دەکەم، به‌تایبه‌تی به‌ڕێز حاکم تایه‌ری حاکمی ئاسایش، چونکه زیاتر نووسینه‌که‌ی پێشووم ئاڕاسته‌ی ئه‌و به‌ڕێزهم کردبوو، ئیستا بۆم دەرکەوت، کە هەموو ئەم دادوەرانەش بەشێکن لە قوربانی. نه له‌نزیك نه له‌دور هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌و ڕووداوه نییه! ئه‌و ڕووداوه، تاوانبار تێیدا ده‌سه‌ڵاتی مافیایە، ئەو مافیانەی کە بە ناوی یاساوە لە ناو هۆڵەکانی دادگادا یاری بە یاسا و رێساکان دەکات، هەموو کەسایەتییەکانی تر یاریکەرێکی بێدەسەلاتن تییدا، لە حاڵی حازردا ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر زۆر زه‌حمه‌ته، چونکه هه‌رچه‌نده هێز و تواناکان، گه‌ڕانە به‌دوای ڕاستیدا، لێ هێشتا پێموانییه بتوانرێت له‌به‌رده‌م دەسەلاتێکی زاڵیی مافیادا یاسا و دادگا بتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت و دادوەریش ناتوانێت خۆی رابگرێت، بۆ چارەسەری ئەمەش تا هەموو تواناکانی خەڵک لە بەرامبەر هێزی مافیادا کۆنەبێتەوە، دەبێت چاوەڕوانی دەیان تاوانی لەو جۆرە بیین. ئەو ڤیدیۆیەی خواریشەوە بەرنامەیەیکی ئێن ئاڕ تییە، سەیری بکەن و یبینن، کەوا بەشێکی سینارۆکانی دەسەڵاتی مافیا و قوربانییەکانتان بە روونی بۆ دەردەکەوێت:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست