کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ هه‌لَبژاردنى برده‌وه‌؟

Monday, 05/05/2014, 12:00


خۆزگه‌ به‌خۆزگايى ئه‌و خوايه‌ پاسپۆرت و شتم هه‌بوايه‌،بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك هه‌لَمه‌تى هه‌لَبژاردن وشه‌رِه‌ په‌رِۆ خۆ سوكردنى حزبه‌كان ده‌ستى پێ ئه‌كرد،من تێم به‌ته‌قانايه‌ و تا دواى ته‌واو بونى سه‌رم نه‌كردايه‌ته‌وه‌ به‌كوردستاندا،زۆرجاريش ئاواتى ئه‌وه‌ ده‌خوازم كه‌له‌ته‌له‌فزيۆن و هه‌والَێشا ئاگام له‌و حزب و قۆنته‌راتچى وبازرگانانه‌ نه‌بێت.
به‌رِاستى ئه‌گه‌ر ديموكراسى و ده‌نگدان و هه‌لَبژاردن به‌وشێوه‌يه‌ بێت،ئه‌وا قورِ به‌سه‌ر عه‌قلَى خۆمان و واوه‌يلا بۆنه‌وه‌كانمان، سوكايه‌تپێكردن، تۆمه‌ت باركردن، بێ رێزيكردن، تاوانى ئه‌خلاقى و نامووس، كوشتن، ئيهانه‌، ئه‌مانه‌ و ده‌يان شتى شه‌رم هێنه‌ر،كه‌له‌م ده‌ڤه‌ره‌ نه‌بێت له‌هيچ وشوێنێك وێنه‌ى نه‌بووه‌.
ئه‌م حزبه‌ به‌فرِكو هورِ و هۆرِن لێدان شه‌و تابه‌يانى خه‌و خۆراكمان لێ حه‌رام ده‌كات،ئه‌مه‌ چى يه‌؟جه‌نابى يان خۆيان به‌براوه‌ ده‌زانن، ئه‌ويتريان جاده‌ ورێگاو بان ده‌به‌ستێت و هاتوچۆ په‌ك ده‌خات، ئه‌ويش هه‌ر خۆى به‌براوه‌ و سه‌ركه‌وتو ده‌زانێت، حزبه‌كه‌ى تر به‌شێوازى سۆسيال ئه‌نته‌ر ناسيوناليست ته‌عبير له‌و خۆشيه‌ ده‌كات، به‌ زرمه‌ى ئارِبيجى و بيكه‌يسى دۆشكه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێرِێت، حزبه‌ ديموكرات خوازه‌ زه‌رده‌كه‌ى ئه‌ولاش ، كه‌ خۆى لێبوه‌ به‌ فيرعه‌ون و خه‌ونى فه‌ريكه‌ حوشتر ئه‌بينێت، ئه‌ويش شادومان وبه‌كه‌يفه‌ و له‌خۆشى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌،هه‌ر بۆخۆشى خه‌لَك ده‌كوژێت.
ئه‌رێ به‌رِاست من سه‌رى لێده‌رناكه‌م هه‌موو خۆيان به‌براوه‌ ده‌زانن،هه‌موو به‌حسابى خۆيان ژماره‌ى ده‌نگه‌كان و هه‌وادارايان زياديكردوه‌، ده‌بنه‌ خاوه‌نى چه‌ندين كورسى، گه‌ر به‌وجۆره‌ بێت ئه‌وا هه‌موو خه‌نى ده‌بين،ئه‌گه‌ر بێت له‌سه‌دا يه‌كى ئه‌و وه‌عد و به‌لَێنه‌ درۆ و چه‌واشه‌كاريانه‌ى پێيان داوين جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وا چيمان كه‌متر نابێت له‌سويد و ئه‌لَمان و ولاَتانى كه‌نداو. كه‌چى سالَ به‌سالَ قورِه‌كه‌ خه‌ستر ده‌بێته‌وه‌،زياتر به‌چالَى نه‌علَه‌تا رۆده‌چين،زياتر توشى گێره‌وكێشه‌ ده‌بين،زياتر هه‌ژارى و نه‌دارى و بێ پاره‌و پولى و نائارامى روومان تێده‌كات. له‌لايه‌ك كۆمه‌لَێك دزو پاره‌ خۆر و مشخۆر زيادده‌كه‌ن، له‌سه‌ر حسابى ئێمه‌ و مانان كۆشك و بالَه‌خانه‌ و كۆمپانيا و ئوتومبيل و جۆره‌ها شتى ديكه‌ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ئێمه‌ى خۆشباوه‌رِ،ئێمه‌ى گيرفان خالَى ،ئێمه‌ى گورگان خواردوو، ئێمه‌ چه‌واشه‌ كراو، ئه‌زمون و وانه‌ له‌و حزبه‌ ساخته‌چى و ناپاكانه‌ وه‌رناگرين و ، له‌سه‌ريان هه‌لَده‌ده‌ينى و ده‌بينه‌ په‌يژه‌ و پليكانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رماندا سه‌ركه‌ون، له‌به‌ر خاترى ئه‌و گه‌لَۆرانه‌، شه‌رِده‌كه‌ين،دلَى كه‌س و كار و ناسياو زيز ده‌كه‌ين،ياسا ده‌شكێينن و ولاَت پيس ده‌كه‌ين،شار پرِده‌كه‌ين له‌ترس و نا ئارامى و شلَه‌ژان، ئه‌وانيش به‌قه‌ولى كۆن (كلكيان پێواوين) ده‌زانن چ مالَێكين، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئێمه‌يان ده‌وێت تا ده‌گه‌نه‌ مه‌به‌ست و مه‌رام، ئيدى پاش ئه‌وه‌ كورِم ده‌وێت، تا چوار سالَى تر تاقه‌ يه‌ك حه‌پۆليان بدۆزێته‌وه‌
شتێكى حه‌تمى و موتلَه‌قه‌ هه‌تا بنه‌مالَه‌ى بارزانى مابێت ئه‌بێت چه‌شنى سالاَنى ئه‌وسا چۆن له‌قوتابخانه‌ هه‌ميشه‌و به‌رده‌وام يه‌كه‌مى پۆل و قوتابخانه‌ هه‌ر بۆ كورِى مامۆستا بوو، ئه‌ويش هه‌مان شته‌، سه‌باره‌ت به‌يه‌كێتى ئه‌ويش ده‌هۆلَ ده‌كوتێت وزه‌ماوه‌ند ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌فرت وفێلَ و ته‌زوير وئه‌ملا و لا به‌فۆتۆشۆپ و چى و چى توانى ئه‌مجاره‌ش خۆلَ بكاته‌ چاوى هه‌وادارانى و واده‌ى مه‌رگى خۆى درێژ بكاته‌وه‌، هه‌رچى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانيشه‌، ئه‌ويش خۆى به‌سه‌ركه‌وتو و،براوه‌ ده‌زانێت، به‌تايبه‌ت بۆ ئه‌مرِۆ وئێستا كه‌ چۆته‌ حكومه‌ته‌وه‌ تامى كورسى و شيرينى نه‌وتى كردوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌رگى ئۆپۆزسيۆنى دادرِى و بۆته‌ پێرى ئه‌شمابيلاى مه‌سعود. هه‌رچى حزبه‌ بچوكه‌كانى وه‌كو يه‌كگرتو و كۆمه‌لَ و چى و چى يه‌، ئه‌وانيش هه‌ر براوه‌ن،چونكه‌ ديوه‌خانانه‌و نه‌سريه‌و سه‌رفتره‌و زه‌كاتى حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ده‌ردى سۆسياليست و شيوعى و زه‌حمه‌تكێشان ناچن، به‌تايبه‌ت بۆ كۆمه‌لَى ئيسلامى كه‌ خوا ده‌روى خێرى لێكردنه‌وه‌،له‌م كاته‌ ناسك وهه‌ستياره‌دا پاسه‌وانێكيان به‌ده‌ستى پارتى كوژرا،ئه‌وه‌ش بۆ جه‌نابى ئه‌ميرى موئمين عه‌لى باپير باشترين كارته‌ و به‌ئه‌ندازه‌ى هه‌زاران سندوق ره‌واجى هه‌يه‌، ده‌توانێت وه‌كو خوێنى عه‌بدولڵاى قه‌سرێ سازشيى پێ بكات و به‌وخوێنه‌ شتێك زياتر وه‌رگرێت.
پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه‌ ئه‌وه‌ زانيمان و به‌ئيعتيرافى سه‌رجه‌م حزبه‌كان ئه‌وانه‌شى كه‌ يه‌ك كورسيشيان نه‌هێناوه‌،خۆيان به‌سه‌ركه‌وتو و براوه‌ ده‌زانن، به‌لاَم ئه‌ى ئه‌بێت كێ دۆرِاوه‌ و شكست خوار جوو بێت؟ كێ بوو كرايه‌ قوربانى به‌لَين و قسه‌ى باقو بريقى كانديده‌ دۆرزنه‌كان، كێ بوو ئه‌مجاره‌ش ده‌ستى كرا به‌زاخا؟ كێ بوو سه‌ريان كه‌چه‌لأ كردوو ئاوێنه‌شيان دايه‌ ده‌ست؟؟ من ده‌لَێم ،تاپرۆسه‌ى ديموكراسى و هه‌لَبژاردن ببێته‌ مه‌هزه‌له‌ و تا حزبه‌ كلاسيكى وفاشيله‌كان له‌ كايه‌كه‌دا بن، تا سوكايه‌تى به‌ ره‌ئى و ويژدانى خه‌لَكه‌و بكرێت، بێگومان،دۆراوه‌ و په‌راوێز خراو قێزه‌ون وسه‌ورفه‌سالَ ناشيرين هه‌رميلله‌ت و خه‌لَكه‌ ده‌نگده‌ره‌كه‌يه‌تى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە