پايزى ئەمساڵ خەزانی یەکێتی بوو
Monday, 18/11/2013, 12:00
2112 بینراوە
به‌درێژايى ته‌مه‌نى چه‌ندين سالَهى يه‌كێتى، هه‌ر له‌ئه‌نفال و كيمياباران و كاره‌ساتى ههكارىو 31 ئاب، به‌هێنده‌ى ئه‌م ههلَبژاردنه بۆ يه‌كێتى تالَ و ناخۆش ۆ شووم نه‌بوو، سه‌رجه‌م كاره‌سات و روداوه‌كانى ديكه، له‌لايه‌ن نهيارهكانهيهوه ئه‌نجامدراون،بهلاَم نوشوست و شكستى ئه‌م دوايه‌ى، له‌سه‌ر ده‌ستى خۆى و خودى ئهندامهبالاَكانى بوو.
نه‌خاسمه بلَێم ئيدى يه‌كێتى ته‌واو خۆرى ئاوابو،نا نه‌خێر ،چونكه دهلَێن حزب نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ،بهلاَم نامرێت، يه‌كێتيش ئێستا به‌و دۆخه‌دا گوزه‌رده‌كات،چ خۆى و چ رابهرهكهى له‌بارێكى زۆر ناجێگر و دژواردان،ئومێدى چاكبونهوهيان ئه‌سته‌مه.له‌مه‌شدا جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانى يه‌كێتى هيچ سووچ وتاوانێكيان نيه و لێى بێ به‌رين، ده‌توانم بلَێم سه‌رجه‌م دۆرِاندن و بهرزين و،دوركه‌وتنه‌وه‌ى هه‌وادار و ئه‌ندامانيان ،به‌هۆى ههلَه و گهندهلَى دزى و بێ سه‌روبه‌رى سه‌ران و پله بالاَكانيانهوه بووه.
لێتان ناشارمه‌وه و بهدلَنيايهوه دهيلَێم كه يه‌كێتى لهههلَبژاردنى پێشووتردا چاوهرِێى ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وته خراپه‌ى ده‌كرد، بهلاَم لهشانس و به‌ختى ته‌مه‌نى دۆرِاوى بۆ ماوه‌يه‌كى ديكه درێژ كرايه‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و به‌رپرسانى مه‌كته‌ب سياسى و سه‌ركردايه‌تى،له‌من و تۆ باشتر ده‌يانزانى كه ئه‌و ههلَهو كهموكورِى و بێ سهروبهريى يه سه‌رو دلَى يه‌كێتى گرتوه، فه‌سادى و دزى و بێ ئابرِوى وقۆرخكارى ،تا ناو مۆخ و ئێسقانى شۆرِ بۆته‌وه. بهلاَم كه‌سيان جورئه‌تى ئه‌وه‌يان نه‌ده‌كرد كه خۆيان له‌قه‌ره‌ى بده‌ن،چونكه ئه‌وه‌ى ده‌يويست يه‌كێتى بخاته‌وه سه‌رپێى خۆى و، له‌و تاوانانه دايشۆرێت و پاكى بكاته‌وه،بۆخۆى له‌هه‌مووان خراپتر بوو، برِواناكهم له‌ده‌سته‌و دائيره بالاَكهى يه‌كێتيدا كه‌سێك هه‌بێت، كه‌له‌و تاوان و خراپه و ناعهدالهتيانه وه نه‌گلابێت؟!له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌نگاو چاكسازيهك كه بيان خواستايه بيكه‌ن،تا يه‌كێتى له قه‌يران و نغرۆبوونه رزگار بكه‌ن ،سه‌رو سهكوتى خۆيانى ده‌گرته‌وه. ئه‌م كاره‌ش رۆژ به‌رۆژ كهلَهكه ده‌بوو، له‌برى چاره‌سه‌ر و رزگار بوون له‌و قه‌يرانه، ههربهرپرسه و كه‌وتبوه سه‌ر كه‌لاكى له‌رو لاوازى يه‌كێتى،بهوئومێدهى تا يه‌كێتى رۆحى له‌به‌ر ماوه و، گيانى له‌ده‌ست نه‌داوه ميراتى خۆى بپچرِێت.
شكستى گه‌وره‌ى يه‌كێتى له‌سلێمانى بوو، ده‌توانم بلَێم سه‌رله‌به‌رى ئه‌و دۆرِاندن وبهرزين و تهكينهوهى خهلَك له‌يه‌كێتى،به‌هۆى ههلَهو كهموكورِى و كالَفامى به‌رپرسى مهلَبهدى سلێمانى هێرۆ بوو.مهلَبهندى پرِكردبوو له‌كه‌سانى پاشهلَ پيس وماستاو چى وخۆبهرهو پێش، به‌جۆرێك كاتێك دهچويت بۆ مهلَبهند و سه‌ردانت ده‌كرد يه‌ك به‌خۆت ته‌ريق دهبويتهوه،كه دهتبينى فلاَن خانم، بۆخۆى بهبنهمالَه داوێن پيسن و ،باوكى به‌عسى بووه له‌سه‌رده‌ستى پێشمه‌رگه كوژراوه، له‌ولاوه جێگره‌كه‌ى كابرايه‌كى كۆنه به‌عسى و رهفيق حزبى بووهـ تادواساتهكانى به‌عسيش له خزمه‌تى ئه‌واندابووه،بهلاَم چونكه نه‌وه‌ى تالَهبانى و ههلَگرى ئه‌و نازناوهيه، پۆستى بالاَ به‌خۆى وبراكهشى دراوه.
ته‌خشان وپه‌خشان كردنى پاره‌ى ميللهت بۆ كه‌سانى بيانى به‌نمونه‌ى(دكتۆر هۆرجۆن وعهزيزى وهيسى و گۆرانى بێژ‌و هونه‌رمه‌نده بيانيه‌كان) و رێزگرتنيان تا دواراده، له‌ولاشه‌وه ده‌يان وسه‌دان هونه‌رمه‌ندى خۆمالَى بێ ده‌ره‌تان و نه‌خۆش هه‌بوون،كه چاوهرِێى هاوكاريه‌ك بوون.تا ئێستا ده‌يان هونه‌رمه‌ند هه‌يه نه‌خۆش ودهردهدارن چاره‌سه‌ريان له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاَته،بهلاَم كه‌س خوى ناكاته خاوهنيان، (حه‌مه‌ى نێرگز و جيهاد دلَپاك، و سهلاَح بالاَبهرز) مشتێكى ئه‌و خهروارهن.
كۆمپانيا زل و عفريتهكانى نۆكان و توژهلَه ، كه هێرۆ و دلێرى سه‌يد مه‌جيد سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن، ته‌واوى سلێمانى و دوروبهريان داگير كردبوو، به‌جۆرێك هه‌ر پرِۆژهيهك له‌سلێمانى بكرايه ئه‌گه‌ر مولكى ئه‌وانيش نه‌بوايه،خهلَك هه‌ر ده‌يگوت مولَكى يه‌كێتى و هيرَۆيه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون، ههولَى ئه‌وه‌يان ئه‌دا كه‌زۆر گهرِهك و، شوێنى ستراتيژى ناوشار داگير بكه‌ن، به‌وێنه‌ى ئه‌و ههولَهى كهويستيان شوقه وخانوكانى كارێزه‌وشك لهخاوهنهكانيان بكرِنهوه،بيكه‌ن بهشارێكى مۆدێرن و پرِ له‌خۆشى و جوانى بۆ به‌رپرسان.
ئه‌وه‌ى خهلَكى سلێمانى بێت و تۆزێك يه‌كێتى بناسێت ، ئه‌زانێت كه يه‌كێتى له‌وشاره‌دا خاوه‌نى چيه،هه‌ر پرِۆژه و وه‌به‌رهێنانێك بكرێت ،ئه‌گه‌ر پشكى يه‌كێتى يان به‌رپرسێكى تيا نه‌بێت،به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه‌ى پێ‌نادرێت،ده‌يان ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌مى، پێتان سه‌ير نه‌بێت كه يه‌كێتى به پرِۆژهو كۆمپانيا و نه‌وت دزينهوه نه‌وه‌ستاوه ،خه‌ريكى ئيش و كارى لاوه‌كى يه وه‌كو، كرِينى پاس لههێلَهكانى ناو شار‌و، بازرگانيكردن و كردنه‌وى نوسينگه بۆ كرِين وفرشتنى خانوو زه‌وى زار و سۆپر ماركێت ونه‌خۆشخانه‌ى تايبه‌ت و...
ره‌چاو نه‌كردنى لێهاتوى و شياوى و به‌تواناى له‌دانانى بهرِێوهبهر و به‌رپرسانى ده‌زگا حكوميه‌كان، تاكه مه‌رج ئه‌وه‌بوو ئه‌و كه‌سه،هه‌رچى بێت و ره‌وشت و كه‌سايه‌تى وبرِوانامهى هه‌رچى بێت، گرنگ نه‌بێت،تاكه مه‌رج ئه‌وه‌بێت كه سهربهيهكێتى بێت ،له‌لايه‌ن كۆميته يان مهلَبهندهو تهسكيه بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ش زۆرێك كه‌سى نه‌شياو خاوه‌ن رابردوى ناشيرن و كۆنه به‌عسى بون به بهرِێوهبهر، له‌م دوايه‌دا مهلَبهند واى لێهاتبوو، ئه‌بوايه هه‌ر بهرِێوهبهرێك به پارێزگار و قائيمقاميشهوه، لهسهريان فه‌رز و واجيب بوو،كه هه‌فته‌ى دووسێ جار سه‌ردانى مهلَبهند بكه‌ن، رێنمايى و تهعليماتى تازه‌ى حزب وه‌ربگرن.
گه‌ر سه‌يربكه‌ين له‌دواى حاكميهتى هێرۆ شار ته‌واو ناشيرين بوو،هه‌رچى سيتهك و دۆلَه رووت،قه‌راغ و دوكان و.. شوێنێك نه‌مايه‌وه هه‌مووى فرۆشراو كرايه ڤيلاو زه‌وى په‌رژين كرا‌و،چه‌ندين كارگه وپرۆژه‌ى قه‌به و زل قوت بونه‌وه،كه‌م بازرگانى هه‌بو له‌جگه‌ره‌و مه‌شروب و جل وبه‌رگ و ئوتومبێل و نه‌وت وبيناسازى وخۆراك . ئه‌و سه‌رپه‌رشتى نه‌كات و پشكى زۆرى نه‌بێت، رۆژ به‌رۆژ لاوان بێ كار ده‌بوون،خهلَكى هه‌ژار تر ده‌بوو،ژيان وگوزه‌ران زه‌حمه‌ت تر ده‌بوو،ئه‌ويش له‌برى خه‌مخۆرى و چاره‌سه‌ر،هه‌ر خه‌ريكى خه‌وتن تانيوهرۆ و قاوه‌و جگه‌ره خواردن و كهيف وسه‌فا وخۆشى بوو، بير‌ى له‌وه ده‌كرده‌و كه كام شت گران به‌ها بهقيمهته بۆ يادى يه‌كێتى و سه‌ركه‌وتنى لهههلَبژاردندا بيكرِێت، له‌دواين ههوالَدا ئه‌وه‌يان پێراگهياندوم كه هێرۆ، خهيالَ پلاَوانه هه‌ستاوه چووه بايى چه‌ندين ده‌فته‌ر دۆلار ياري ئاگرينى كرِيوه، كاتێك ههلَى ده‌ده‌يت بهئاسمانداێنهى تالَهبانى ده‌رده‌چێت، كه هه‌ر يه‌ك له‌و ياريانه سێ بۆ چوار هه‌زار دۆلارى تێچووه، من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و ياريانه نه‌فه‌وتێنێ بۆ كاتى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى مێرده‌كه‌ى سوديان لێ ببينێت.
تا هێرۆ وه‌ستابێت ،يه‌كێتى و تالَهبانى هيچ نين و سهنگيان نيه،زۆبه‌ى برِيار و راسپارده‌و به‌رنامه‌كان ئه‌و ده‌ستكارى ده‌كات وبه‌زۆر وفشار تالَهبانى ناچارده‌كات، كه به‌خواست و حه‌زى ئه‌و برِيار بدات،ئه‌مه‌ش لهخۆرِا نالَێم بهلَگهم هه‌يه، گه‌ر بزانن تا پێش نه‌خۆشكه‌وتنى تاله‌بانى هێرو هيچ پۆستێكى حزبى نه‌بوو، پله‌ى ئه‌ندام كۆميتهيهكيشى نه‌بوو،كه‌چى ئوتوماتيكى خۆى بۆ مه‌كته‌ب سياسى پالاَوت ،له ههلَبژاردندا زۆرترين ده‌نگيان پێ دا، بێجگه له‌وه‌ش ، لهدياريكردنى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، تا دواساتهكانيش مه‌كته‌ب سياسى و سه‌ركردايه‌تى وبهتالَهبانيشهوه برِياريان دابوو كه (حاكم قادر) كانديدبێـت، بهلاَم به پيلانێكى هێرۆ و سه‌ردانێكى بۆلاى تالَهبانى بۆ به‌غدا،هه‌موو شته‌كانى ئاوهژووكردو (عيماد احمد)ى خسته ئه‌وشوێنه، كوشتنى زاناى قايمقاميش ،كاردانه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ى هێرۆبوو،كه حاكم قادر و سه‌رانى ئاسايش كرديان. ئه‌و باجه‌كه‌ى دا.
جا دهستهبهرداربوونى هێرۆ له پۆستى به‌رپرسى مهلَبهند و ،خۆهاويشتنه ناو مه‌كته‌ب سياسى ، لهخۆشهويستى و خه‌مى يه‌كێتى نيه، ئه‌و ناچێته ئه‌وێ تا چاكسازى و گۆرِانكارى بكات، به‌دواى خالَه لاواز ونێگهتيفهكانى يه‌كێتيدا بگهرِێت، بهلَكو بۆ ئه‌وه‌يه كه لهحهجهكهوه نزيك بێت و، ببێته جێگرى يه‌كه‌مى تالَهبانى و، كورِهكانيشى قوباد وباڤێل رابێنێت و دارا داراى سياسه‌ت و مه‌كته‌ب سياسيان فێريكات،تا بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى چاوهرِوانكراو، ته‌يار وئامادهيان بكات,ئه‌گه‌ر نا بۆخشى چاك ئه‌و راسته ده‌زانێت كه له‌سه‌دا حه‌فتا بۆ سهرێى دۆرِاندنى يه‌كێتى له‌م ههلَبژاردنهدا به‌هۆى كاره تاكرِهوانه وقسه بێ سه‌رو به‌رو نهزانيهكانى خۆيه‌وه بوو.
من دوو ئاواتم ئه‌وه‌يه،يه‌كه‌ميان تايبه‌ت بههێرۆ ،كه هه‌رچى زووه بچێته ناو مه‌كته‌ب سياسى و،ده‌ست به‌ئيش و كار وسياسهتى نهزانانهى خۆى بكات و، حاكميهت وگه‌وره‌يى خۆى بسه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كێتى، بۆخۆى له‌ناو خۆي‌دا له‌سه‌رده‌ستى خۆيان بپوكێته‌وه،به‌ده‌ردى مهلَبهند و ئه‌ندامان و هه‌وادارانى ناوشارى سلێمانى لێ بێت
ئاواتى دووه‌مم، ئه‌وه‌يه كه دلَنيام لهههلَبژاردنى پارێزگاكاندا گۆرِان براوه ده‌بێت و،پۆستى پارێزگار‌و زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆخۆيان ولايهنهكانى ئۆپۆزسيۆن ده‌بێت، پێم خۆشه كه گۆرِانكارى جه‌وهه‌رى و بنهرِهتى له سه‌رجه‌م موئه‌سه‌سه‌و ،ده‌زگا حكوميه‌كان بكرێت، زۆر به‌رێوه‌به‌ر وكهسى نه‌شياو هه‌يه كه‌بونه‌ته رێگر و بێ كار‌و به‌رهه‌من ،ته‌نها بهتهسيكهى حزبى و ئيعازى مهلَبهند وهلاَمى سلاَويش ئه‌ده‌نه‌وه،ئه‌وانه لاببرێن و كه‌سانى لێهاتو به‌تواناو شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زمون بخه‌نه شوێنيان،گرنگ نيه سه‌ربه‌چ لايه‌ن و ئاراستهيهكه،گرنگ ئه‌وه‌يه كار بكات وخزمه‌ت بكات و مايه‌ى ره‌زامه‌ندى هاولاَتيان و خهلَكى شاربێت.