کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

گەڕان خێردار


علی حسین سورچى وەك پاڵەوانێك لە پاڵەوانەكانى ئەنفال و پارتى!!

Tuesday, 29/03/2011, 12:00


(علی حسین سورچى) لە گوندێكى سەر بە دەڤەرى ئاكرێ لە ناوەراستى شەستەكانى سەدەى رابودوو لە دایك بووە،. باوكى سەردەمێك پێشمەرگەى شۆرشى ئەیلول بووە وەك زۆربەى خەڵكى ئەو سەردەمى كوردستان. دواى نسكۆى شۆڕش لە ساڵى 1975 لە شارۆچكەى هەریر نیشتەجێ بوونە.
لەگەڵ هەڵایسانى شەڕى عێراق- ئێران، باوكى علی حسین سورچى دەبێت بە ئامر سریە لە فەوجی دیفاع وەتەنى ژمارە (19) لە لاى (محمد قادر ئاغاى سورچى) كە ئێستا ئەمەش لە لایەن دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراق داواكراوە بە تۆمەتى بەشداریكردنى خۆیى و جاشەكانى لە پرۆسەى بەدناوى ئەنفال. باوكى على حسین سورچى بێ ئەوەى هیچ كێشە یان پاساوێكى هەبێت بوو بە جاش، ئەم هەڵوێستەى لە دڵسۆزى بۆ حیزبى بەعسى عەربەى ئیشتراكى بوو و بەس. پاشان باوكى (على حسین سورچى) لە شەڕى گردەمەند لە ناوەراستى هەشتاكان لە شەڕێك دژى پێشمەرگەو سوپاى ئێران دەكوژرێت و دەبێت بە شەهیدى قادسیەى ێدام.
(علی حسین سورچى) خوێندنى پێ تەواوناكرێت و هەر زوو لە مەكتەب دەردەچێت و دەبێت بە جاش لە لاى باوكى بە پلەى جێگرى سریە، پاش ئەوەى باوكى دەكوژرێت، ئەو لە جێگەكەى دەبێت بە ئامر سریە.
(علی حسین سورچى) لە ماوەى خزمەتى جاشایەتیدا دوو میدالیاى (نوتئەالشەجاعە) لە لایەن ێدام حسینەوە وەردەگرێت، لەبەر دڵسۆزى و ملكەچى بۆ حیزبى بەعس و رژێمى ئەو كات.
ناوبراو.. واتە علی حسین، دەستى لەگەڵ ئەمنى عامەى بەغداد هەبوو لە رێگەى كەسێك بە ناوى (علی حمد سورچى) كە ئەو كات رەفیق حیزبی بوو ئێستاش ئەندامى لقى (24) ى سەفینە و راوێژكارە لە وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان!. لەو كاتەى (على حسین سورچى) ناسنامەى ئەمنى عامەى بەغدادى هەبوو خۆیى و 15 كەس لە خزمە نزیكەكانى، وەك ئاشكرایە كە ناسنامەى ئەمنى عامەى بەغداد تەنها بەو كەسانە دەدرا كە كارى زۆر قێزەونیان بۆ رژێم ئەنجامدەدا دژ بە خەڵكى كوردستان.
پاش راپەرینى خەڵكى دڵسۆزى كوردستان، ئەم زاتە زەریفە واتە (علی حسین سورچى) دەبێتە لێپرسراوى رێكخراوى هەریر، پاش ئەوەى دڵسۆزى زۆرى بۆ (فەرەنسۆ هەریرى) پیشاندا ئەو كات كرا بە بەرپرسى ناوچە. لە ماوەى بەرپرسایەتى لە ناوچەى هەریر هەرچى كارى نابەجێ و ناشیرین بوو لە رێگەى كۆنە جاشەكانى خۆى و براكانى ئەنجامیاندا. وەك كوشتن و دزین و رێگرى و تاڵان وبڕین، چونكە ئەوكات رێگاى (قەندیل- دهۆك) تاكە رێگاى هێنانى بازرگانى بوو لە هەرێمى كوردستان. بۆیە لەو كاتەوە هەتا ئێستاش زۆربەى كارە خراپ و دزى و رێگریەكانى ئەو هێڵە لەلایەن پیاوەكانى ئەو ئەنجامدراوەو بە فەرمانى ئەویش بووە. بۆ نمونە ساڵى پار برا بچوكەكەى بە ناوى (خێردار) لەسەر رێگاى (ئاكرێ- قەندیل) بارهەڵگرێكى توركى دزى و بەڵام لەبەر ئەوەى لە قوڕو لیتە چەقی و نەیان توانى دەربازى بكەن، ناچار بە جێیان هێشت و تاوانەكەیان خستە ئەستۆى خەڵكى بێ تاوانى گوندەكانى ئەو دەوروبەرە، هەرچەندە هەموو خەڵكى ناوچەكەو ئاسایشى ئاكرێ باش دەزانن كە خێردار دزەكە بووە.
بە قۆستنەوى شەڕى نەگریسى ناوخۆ ناوبراو واتە (على حسین سورچى) توانى خەڵكە دڵسۆزەكەى پارتى پەراوێز بخات لە ناوچەكەو خۆى ببێت لێپرسراوى یەكەمى ئەو دەڤەرە، وخۆى بكات بە فیرعەونى ناوچەكە.
دەربارەى ئەخلاقى خۆیى و براكانى ، هیچ ناڵێم .. چونكە هەموو خەڵكى ناوچەكە و دەوروبەر باش دەزانن لە چ مەعدەنێكە!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە