حەمەی مەلا کەریم بارزانی وەک هۆشی منە بەخەلک دەناسێنێ
Friday, 13/09/2013, 12:00
حەمەی مەلا کەریم ، ئەو نووسەرە شیوعییەی کە تا دوا رۆژەکانی دەسەلاتی بەعس بەرۆکی سەدامی بەرنەدا و لە بەغدا مایەوە، هێندە بە وەفا بوو، وتەکانی سەرۆک سەدامی لە عەرەبییەوە دەکردە کوردیی و مێشکی مرۆڤی کوردی بۆ بەعسیی بوون خۆشە دەکرد، تاپێی کرا دژی بیری کوردستانی بوو، چونکە ئەو لەتەک هەزاران کادیری دیاری کۆمنستی عیراقی، باوەریان وابوو کوردستان بەشیکە لە عێراق بۆیە بونی دوو حزبی کۆمنستی واتا (کۆمنستی کوردستانی) بەلادەر لە قەلەم دەدا! بەرادەیەک لەناو هەنگڵی بەعس و بەغداوە نووسینێکی توندی لەسەر دروستبوونی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد، بەتایبەتی بە چەند زنجیرەیەک ململانێی لە رۆژانەمی هاوکاری لەنیوان خۆی و دکتۆر کەمالداا دەست پێکرد، کە هەردوکیان رای جیاوازیان بەرامبەر بە یەکتر هەبوو، ئەوەی بێتەوە بیرم وتارەکانی کەمال مەزهەر بەناوی (وتارێکی بێ ناونیشان) بوو کەبەبەلگە و هەلوێستی مارکس و لینین وەلامی دەدایەوە کە مارکسیزم دژی خەباتی گەلان نیە.
لە کاتێکدا دوایی دەرکەوت حەمەی مەلا کەریمی کۆمنست بۆ سالڕۆژی لە دایکبوونی سەدام (بەوێنە ئەمە هەیە) هەلدەپەڕی، وەک وتیشم ئەوەندە بە وەفابوو، هەرچی وتەکانی سەدام هەیە کردیە کوردیی و بە چاپی گەیاند.
وا ئەمڕۆش کە سەدام نەماوە، ببینن چۆن بەشان و باڵی مەسعود بارزانی کورە سەرۆک عەشرەتێک هەلدەدا، کە دەسەلاتێکی تۆقێنەر و لوتکەی ناعەدالەتی کۆمەلایەتی ٢٢ سالە پەیرەو دەکات تەنیاش لەبەر هەلپەرستی، ئاخر ئەو کۆنگرە نەتەوەیەی ئەو بەشان و باڵی هەلدەدا ، دەم و چاوە دیارەکانی پرە لەکەسانی فایلدار و کۆنە بەعس و جاش قیادەی موەقەتەی پێش سوپای داگیرکەر، کە یەکەم کار و چالاکیان وەک پەرلەمانە دەستە خۆشکەکەی ئەوەبوو، کەگ ورزیان لەکوردی بەشەکانی تر دەوەشاند، وتیان نەخیر بەرەی نەسرەی ئیسلامی هیج تاوانی دژ بەکوردان نەکردوە، بەلکو شەری دوو لایەن بووە، کوردی رۆژاو ا نایانەوێ سنور بکرێتەوە (هەر برسی بن) ئەگەر پەیەدە حاکمەیەتی ولات بێت!
محمەدی مەلا کەریم ئەوا بۆ ١١ ساڵە لە کوردستانە و بە سەدان تاوانی پارتی و یەکیتی بینی لەناعەدالەتی کۆمەلایەتی ، تیرۆریب رۆژنامەنوسان ، ناپاکی نەتەوەیی، بۆیەک رٶژیش قسەیەکی نەکرد، ئیدانەیەکی دەرنەبڕی، بەلام بیبینن چۆن ماستاو بۆ بارزانی دەکات لەو کاتەی بارزانی ئابلۆقەی ئابوری خستبوە سەر کوردانی رۆژاوا ، کە دەبوایە دەنگی خەلکی چەپ دژ بەئابلۆقەو وسزای بەکۆمەڵی خەلک لەهەموان بەرزتر بێت.
من دەمێکە گەیشتومەتە ئەو بروایەی یەک سوپای گەورەی لەو جۆرە نوسەرانە کە خەلکانێکی زۆر ی وەک ئیمەش سالانێک فریودرابوین پێیان وەمان دەزانی ئەوانە کەلە نوسەر، ئەدیب و شاعیر... بەلام وا رۆژ لەدوای ڕۆژ بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا دەمامکە شاردراوەکانیان هەلدەماڵدرێ کە لەنیوان ئازارەکانی گەل و هەلپەرستی خۆیان بۆ ناو و دەنگ و بەرژوەندیە تایبەتیەکانیان چۆن ئەوەی دوەم هەلدەبژێرن بۆیە بەئاستی بەرپرسە سیاسیەکانی پارتی و یەکیتی درۆزن و دەبل مۆرالن لەگەل وتەو نووسینەکانیان و چەواشەکردنی خەلک بۆیە بەهیوام گەنجەکان بەتێکست و دەق و شیعری هیچ کەسێک چەپلە لی نەدەن و چەواشە نەبن ئەگەر مۆرال و لەگەل ئازارەکانتان نەژیان
بۆ خوێندنەوەی نوسینەکەی مەحمەدی مەلا کەریم کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
http://kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=56218
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست