کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هۆكاره‌ به‌هێزه‌كانی شكستی حزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران

Sunday, 20/10/2013, 12:00

2037 بینراوە


نۆما دیانى





ئینكار له‌وه‌ نیه‌ ره‌گی حزبه‌ ئیسلامیه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران میژوویكی كۆنی هیه‌ ئه‌م میژووه‌ش ده‌گریته‌وه‌ بۆ سالانی دوایی راپه‌رینی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی باشوور و بونی چه‌ندین حزبی ئیسلامی له‌و ناوچیه‌ كاریگه‌ریه‌كی گرنگی كردوته‌ سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كه‌سانیك كه‌ ئاره‌زووی حزبه‌ چه‌په‌كان ناكه‌ن له‌ كوردستان ،ئه‌م ناوچیه‌ باره‌گایی سه‌ره‌كی كۆمه‌لیك حزبی ئیسلامی بووه‌ له‌وانه‌ حزبی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شۆرشگیری كورد و كۆمه‌له‌ی جیهادی ئیسلامی ئه‌و سیێ حزبه‌ ئیسلامیه‌ رۆلیكی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجانیكی زۆر و ئاراسته‌ كردنیان به‌ره‌و فیكری جیهادی له‌ كوردستان ئه‌م هۆكاره‌ش له‌وكاته‌دا سه‌لمیندرا كه‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ په‌لاماردرا ئه‌مه‌ بوه‌ ره‌قیكی له‌بن نه‌هاتوو له‌ناوگه‌نجانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ وه‌كو ته‌واوی ناوچه‌كانی تری كوردستان كه‌ تیروانینیان بۆ حزبه‌ چه‌په‌كان گورا بۆ تیروانینك كه‌ ده‌یانه‌ویت پاكتاوی فیكره‌ی ئیسلام بكه‌ن له‌ كوردستان . له‌ دیاترین شه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش شه‌ری نیوان پارتی و ئاگره‌سوره‌ی ئیسلامی بوو كه‌ 19 لاوی تیدا به‌كوژ درا هه‌ربۆیه‌شه‌ له‌ دروست كردنی جند ئیسلام گه‌نجانی ده‌ڤه‌ری سۆران سه‌رمه‌شقیان وه‌رگرت دوایی ئه‌وه‌ی وه‌كو هیزی سۆران چونه‌ پال ئه‌و حزبه‌ نویه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا كریكار، له‌و كاته‌دا كۆمه‌لیك گه‌نجی دۆلی خۆشناوه‌تی سورچیایه‌تی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌وامان هاتنه‌ كوشتن له‌ دیارترنیان مه‌لا عبدالله ،پارتیش له‌ ناوچه‌ی سۆران دریغی نه‌كرد له‌ ده‌ست گیر كردنی ئه‌ندامان و خانه‌وه‌اده‌ی حزبی ئیسلامیه‌كان تاكو راونانی جند ئیسلام بۆ ولاتی ئیران به‌هاوكاری ولاتی ئه‌مه‌ریكا به‌لام ئه‌م بارگراوه‌نده‌ ئیسلامیه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ به‌شیوه‌یه‌كی تر ده‌ركه‌وت دوایی دروست بۆنی كۆمه‌لی ئیسلامی كردنه‌وه‌ی مه‌لبه‌ندی كۆمه‌ل له‌ شاری سۆران و كردنه‌وه‌ی مه‌لبه‌ندی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌و شاره‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وادارانی حزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ده‌وری ئه‌و حربه‌ ئیسلامیانه‌ كوببنه‌وه‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی رابردوو ده‌نگێكی یه‌كجار زۆر بینین به‌لام پیش هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستی كرد به‌ خانه‌نیش كردنی ئه‌ندامایكی زۆر به‌ هاوكاری پارتی كه‌ ئه‌مه‌ هۆكاریك بوو بۆ لیك ترازانی حزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ و هۆكاریكی تری كاریگه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌وه‌نهینیانه‌ بوون كه‌ ده‌زگایی زانیاری یه‌كیه‌تی و ده‌زگایی پاراستنی پارتی ئه‌و دوو مه‌لبه‌نده‌یان كردبووه‌ ئامانج بۆ مه‌شغول كردنیان به‌ كۆبونه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌ك ئه‌مه‌ش وای ره‌نگ دایه‌وه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبانه‌ ترس بیانگریت ئه‌مجاره‌ ده‌نگیان پی نه‌ده‌ن و هۆكاریكی تری لاوه‌كی كردنه‌وه‌ی كرۆمه‌لیك سه‌نته‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره‌ و كۆكردنه‌وه‌ی نوخبیكیی عیلمانی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌و كۆروكۆبونه‌وانه‌ی‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ ئیسلامیه‌كان ده‌به‌ستریت له‌م ناوچه‌یه‌ .





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)