مامۆستایه‌کی عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ده‌ڵێت ئێمه پێویستمان به ئه‌نفالی تره تا کورد له عیراقدا نه‌هێڵین
Sunday, 05/12/2010, 12:00
دوێنێ رۆژی 5 / 12 / 2010 مامۆستایه‌کی عه‌ره‌ب که ناوی (فرح بشیر)ه له زانکۆی دجله به‌شی (قسم المالیه و المسرف) زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر، راشکاوانه رووی ده‌می کردۆته قوتابییه‌کان و پێی وتوون: ئێوه‌ی کورد هه‌مووتان (ارهابی)ن، هه‌ر که‌سێک به کوردی قسه بکات ده‌یکه‌مه ده‌رێ و له وانه‌که‌ی خۆمدا ده‌ری ناچێنم.
ئه‌م جنێو و سووکایه‌تییه واکردووه که قوتابییه‌کانی ئه‌و به‌شه مانبگرن و بچنه ده‌رێ و سکاڵای خۆیان به زانکۆ بگه‌یه‌نن. دوای ئه‌وه که کێشه‌که گه‌وره‌بووه، ئه‌ویش ناچاربووه په‌شیمان بێته‌وه، وتوویه‌تی من وام نه‌ووتووه، به‌ڵکو وتوومه: ئێوه‌ی کورد (موخرب)ن.
تا ئیستا کێشه‌که به‌رده‌وامه.
کوردستانپۆست له‌گه‌ڵ یه‌کێک له مامۆستاکاندا قسه‌ی کرد، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئه‌ویش وتی: ئه‌م ژنه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی (مه‌سعود و نێچیر) حیسانه‌ی هه‌یه، که‌س ناتوانێت هیچی به‌رامبه‌ر بکات، ئه‌و به‌شه‌ش زۆربه‌یان مامۆستاکانیان عه‌ره‌بن و به ئاشکرا سووکایه‌تیی به کورد ده‌که‌ن و نوکته و قسه‌ی ناشرین به کورد ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت زۆرکه‌سیان ده‌رنه‌چاندووه، چونکه به کوردی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا قسه ده‌که‌ن.
دیسان کوردستانپۆست یه‌کێک له قوتابییه‌کانی هێنایه دواندن، ئه‌ویش هه‌مان رای هه‌بوو، که ئه‌م مامۆستایانه به مه‌به‌ست هێنراون بۆ هه‌ولێر و له مامۆستا کورده‌کان پله‌یان به‌رزتره (پله 1) و له سه‌رده‌می به‌عس زیاتر ده‌ستیان ده‌ڕوات، دیسان ئه‌ویش وتی: هه‌موو ئه‌مانه خه‌تای حکومه‌تی هه‌رێمه، ئێمه له‌مه بێده‌نگ نابین، هه‌ر ده‌بێت ئه‌و دڕکه له بنی پێی ئه‌و ژنه پیسه راسیسته ده‌ربهێنین، چونکه به ئاشکرا جنێو به کورد ده‌دات، ته‌نانه‌ت جارێک لای قوتابییه‌کی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ی درکاندووه، که نابێت کورد له عێراقدا بمێنێت، بۆ ئه‌مه‌چه‌ند ئه‌نفالێکی ترمان ده‌وێت تا عێراق پاک بکه‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست