(له به‌ختیاری مه‌لاوه) بۆ (مه‌لا به‌ختیار)
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
1814 بینراوە
دوێنێ مه‌لا به‌ختیارم دی
له‌حوزور عه‌مار حه‌کیما
لوتی لاری شۆڕ کردبوو .
پێرێ حیکه‌ی لگاوم دی
له‌سایه‌ی ورگی مامه‌دا
زه‌لیل، کڕنوشی بردبوو..
******
ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م عانه
حیکه‌ی کۆنه ئاشم بینی
هه‌ڵه‌وه‌ڕی، به ئاسمانی نه‌وشیروانا
ئاسمان خۆری په‌خشه‌کردوو
حیکه به نوزه و قروسکه
کلکی گه‌ڵی، دا به شانا
******
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حیکه‌م دی
بسکه‌ی سمێڵی ئه‌هاتو
ئه‌و ڕۆژانه ، به‌خت بۆی یار بوو !
ڕۆژی مه‌رگی جه‌بار فه‌رمان،
کاتێ که ژه‌هری معاویه‌ی
زۆڵه‌که‌ی حه‌مه‌ی ئاشه‌وان
په‌ڕی ئه‌و شابازه‌ی وه‌ران
کۆرکۆره‌یه‌ک ، جێنشینی
هومای په‌ل و پۆ شکاوی
خانه‌قی هه‌ناسه سوار بوو !
******
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
حیکمه‌تی، خه‌ڵفه‌ی عه‌باس نانه‌وام دی*
به‌زلله‌یه‌ک
ڕوی گه‌ش و پڕ جه‌ساره‌تی
هاوڕێ نه‌هرۆی جه‌لال شێره‌ی
له‌ئه‌نجامی، وه‌ڵامێکی حه‌ق و ڕه‌قا
له‌چه‌په‌وه به‌ره‌و لای ڕاست وه‌رئه‌گه‌ڕان.
هه‌ر سێ چرکه !
هه‌ر سێ چرکه !
له پاش زلله.....
نه‌هرۆی هه‌ڵۆی ، هه‌رده‌م هه‌ڵۆ
به به‌رچاوی کۆسره‌ته‌وه !
به شه‌قێکی مزری حازر
قونی مه‌لای هه‌ڵئه‌په‌ڕان!
******
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
حیکه‌م دی
بیری ڕۆژانی زیندان و
بۆنی میزه‌که‌ی کاک شه‌وکه‌ت
حه‌یشیان له وره‌ی بڕیبوو ...
کاتێ که چوون، شه‌وکه‌تیان کوشت
تیری(شاوه کامی) هه‌واڵ ،
په‌رده‌ی قینی
بۆن میزاوی
مه‌لا به‌ختیاری دڕی بوو
******
له بیرم دێ
حه‌ڤده ساڵ به‌ر له ئێستابوو
ساڵ به‌و عه‌یام
عه‌دنان عوسمانی که‌لاری
به مه‌لای غه‌رقی میزی ووت:-
هۆ هاوڕی گیان، پیاوی مانۆڕ
نازانم ئه‌و سڕه چییه ؟
دایکم نازانێ پێت بوشێ
مه‌لا به‌ختیار
هه‌رچی ئه‌که‌م و ئه‌کۆشم
ئه‌و هه‌ر ویشه‌د مه‌لا ماتۆڕ
هه‌ر ئه‌و عه‌ده‌ی
قسه‌قوت و به هه‌ڵوێست و
مه‌رد و شێره
ساڵی نابێ ، ناوی ناوتیت
(جه‌نه‌راڵی بێ ئه‌ستێره)
******
هاوڕێ مه‌لا
خۆ له بیرته ؟
کاتێ که هاوڕی شاسوار و
کاوه و ئازادی جوانه‌مه‌رگ، **
به خوێنی ناهه‌ق ڕژاویان
سوتماکی خاکیان ئه‌نه‌خشاند..
تۆ به به‌رائه‌تی ڕوو زه‌رد
تۆ به نوزه و هه‌ناسه‌ی سه‌رد
پشتی هه‌موومانت شکاند
ئاڵای شۆڕشت داوه شاند ؟
******
هاوڕێی دێرین....
هۆ پێشه‌نگه دۆڕاوه‌که‌ی
ئێمه‌ی نه‌فام و قاره‌مان
توو گۆڕی پڕ نوری ئارام
توو که‌عبه توڵای ته‌نگیسه‌ر
پێمان بڵێ، چ سڕێکه
کاتێ هاوڕێیه‌کی ئاڵا
به‌ڕێکه‌وتیش بێ بتبینێ
ڕه‌نگ له ڕوخسارت ئه‌په‌ڕێ و
دڵی لۆکه‌ت ئه‌بێ به‌به‌رد؟
هاوڕێی ڕۆژانی نه‌هامه‌ت...
هاوڕێی شاپیاوی به‌رائه‌ت.
بڵێی داڕوخان له سجنا ،
هێنده نه‌نگی و عه‌یب و عاربێ ؟
تۆیه‌ک که ئابڕو ناناسی
ئا به‌و نه‌وعه‌ش
بتکا ڕوو زه‌رد؟!
دوا ووته‌ی من
کورت و کرمانچ
پێشکه‌شت بێ میداڵيکه‌ی
کیا نوری و عه‌زیز الحاج ! ***
* عه‌باس نانه‌وا هاوشاریه‌کی مه‌لا به‌ختیار بوو،به شه‌و نانه‌وا بوو .به‌ڕۆژ ئیشی سه‌ر پێێ ئه‌کرد !
**(شاسوار و کاوه و ئازادی فقێ علی) سێ سه‌رکرده و کادری ئاڵای شۆڕش بوون ،تا پاش ئه‌نفالیش به پارتی زانی له ناوچه‌کانی قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان خۆڕاگرانه تێده‌کۆشان ، له دۆخێکی ته‌مومژاویدا تیۆرکران !
***کیانوری سه‌رۆکی حیزبی توده‌ی ئێران و عه‌زیز الحاج سه‌رۆکی حیزبی شیوعی عێراق قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بوون ..ئه‌م دوو پیاوه له دوو کات و شوێنی جیاوازدا ،به‌رائه‌تیان له بیر‌و باوه‌ڕیان دا و داڕوخان و پشتیان کرده هاوڕێ کانیان ، مێژوو وه‌ک دوو خائن و داڕوخاو سه‌یریان ئه‌کات ..