کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكسختنەوەی ریزەكانی یەكیتی پەیوەستە بە مردنی جەلالەوە

Saturday, 08/05/2010, 12:00


زڵبوونی پارتی لەسەر یەكێتی و نواندنی هەموو ناهەقیەكانی پارتی بەرامبەر یەكیتی و درووست بوونی پەیوەندیە بازرگانیەكانی پارتی و دەوڵەمەندبوونیان پەیوەستە بە جەلال تاڵەبانیەوە لەدەستدانی دووساڵی سەرۆكایەتی حكوومەت و جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفاو تورەبوونی سەركردەكانی یەكێتی و سەرجەم كێشەكانی یەكێتی و كەمتەرخەمی و پشتگوێ خستنی كادیرەكانی یەكیتی لە ئەستۆی جەلال تاڵەبانیەوەدایە كێشەی تر زۆرن بەڵام بۆئەم جارە ئەوەندەبەسە.
لە دوای گەڕانەوەی یەكێتی بۆ هەولێر لەلایەن جەلال تالەبانیەوە یەكێتی پشتگوێ خرا ئەویش بەهۆی درووست بوونی ئەو پەیوەندیە بازرگانیەی نێوان جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لەپێناو نە هێشتنی یەكێتی و دیارخستنی هەردوو كورە كەی جەلا تالەبانی لە دەرەوەی وڵات لەسەر عیسابی یەكێتی، نێچیرڤان بارزانیش بەم كارەی جەلال رازی بوو بۆیە لەم كاتەوە جەلال ئەو پەیوەندیە نهینیەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیەتی بەهەزاران هێندەی یەكێتی و كورسیەكەی بەغدا خۆشی دەوێت.
جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لەسەر قبوڵ كردنی سەرجەم ئەو ناهەقیانەبوو كە بە یەكێتی و ریزەكانی دەوتران لەلایەن پارتیەوە، بۆیە نەوشیروان مستەفا لەبەرامبەر ئەم هەموو ناهەقەی بەرامبەر یەكیتی دەكراو یەكیتی خۆی لێ بێدەنگ دەكرد لە ڕیزەكانی یەكیتی كشایەوە، كۆمپانیایەكی اعلامی دامەزراند سەرەتا بەڵام دواتر بەهری فراوانبوونی كۆمپانیاكەی كەوتە نێو كێبڕكێی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانەوە ئەمەش ئەزموونێكی سیاسی بە هەڵوێستەكانی یەكێتی بەخشی و یەكێتیش بۆ رێگرتن لە فراوانبوونی كۆمپانیای وشە كەوتە ئەنجامدانی كاری جیاجیاوە بەتایبەت قسەكردن لەسەر خودی نەوشیروان و كۆمپانیاكەی، درووست بوونی ئەم شەرەی نیوان یەكیتی و كۆمپانیای وشە لەسەر هەندێك لە لێدوانەكانی بەرپرسە پارتیەكان بوو كە لەسەرەتای جیابوونەوەی نەوشیراوان دەیان گوت جیابوونەوەی نەوشیروان لە یەكیتی ئەمە پیلانە لە نێوان یەكێتی و كۆمپانیای وشە بۆ پارتی دانراوە، بۆیە پارتی كەوتە هەوڵدان بۆ بەگریەخستنی یەكێتی بەرامبەر كۆمپانیای وشە بۆئەوەی هەردوولا بەهۆی قسەبەیەك گووتن و كێشەكانی نێوانیان تاماوەیەك پرۆسەی سیاسی پشت گوێ بخەن و كادیرەكانیان پەراوێز بخەن تاوەكوو لەم ماوەیەدا پارتی هەڵێك بقۆزتەوەو كورسیەكان لەبن دەستی یەكێتی دەربێنێت.
ئەم هەڵ قۆستنەوەی پارتیش بەرامبەر یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا دەركەوت كە یەكێتی لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بەسەركردنەوەی كادیرەكان و جەماوەرەكەی تەنیا شەری راگەیاندنی كۆمپانیای وشەی كرد، كە هیچ ئەنجامێكی بەدەست نەهێناو بووەهۆی لەدەستدانی چەندین كورسی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، پارتیش لەم شەری اعلامیەی یەكیتی و كۆمپانیای وشە هەڵەكەی قۆستەوە توانی زۆرترین كورسی لە كوردستان بۆ پەرلەمانی عیراق بەدەست بێنێت.
هەموو ئەنجامدانی كارە هەڵەكانی یەكێتیش لە ئەستۆی سكرتێری یەكێتیە كە بەهۆی چەندین كاری تایبەتی و كاری تری جیاجیای وەك بازرگانی یەكێتی پشت گوێ خستووە، هەركاتێكیش جەڵال تالەبانی كە ئێستا خۆی بەباوكی یەكێتی دەزانێت بمرێت، منداڵەكانی یەكێتی خۆیان بە رێكخستنەوە دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە