کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورەكەى(نوزاد هادی)پیاوێكى هەژارى كوشت

Monday, 04/06/2012, 12:00


لە نیوەى شەوى ڕابووردوو 3/4-6-2012 لە شەقامى شەست مەترى شارى هەولێر.
رەوەندى كوڕى نوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بە خێرایى(180كم) لە كاتژمێرێكدا ئۆتومبێلەكەى (جاگوار نرخەى 150.000$)واتە 15 دەفتەر دۆلارى ئەمریكی یە لێدەخوڕێ ڕێك مل دەنێت بە كەسێكى هەژارى شارەكەمان بەناوى(محمد قادر جەژنیكانى) پانیدەكاتەوە و دەم و دەست گیانى لەدەست دەدات.
ئەم بەدبەختە هیچ دەرامەتێكى نییە ژیانى ماڵ و مندالێ كوزەر بكات، لە هەمووى سەیرتر تەنانەت یەك دەقیقەش نەگیراوە لەبەر ئەوەى كورى والى شارە(بڕاڤۆ یاسا)، شایەنى باسە ئەمە جاری یەكەمى نی یە خەڵكى هەولێر شاهێدى ئەوە ئەدەن كە چەندین جارە كورەكەى نەوزاد هادى ئەم جۆرە تاوانانە دووبارە دەكاتەوە.
بەداخەوە ئەم بەیانیە كە ئەم كارەساتەم بیست بە برادەرێكى خۆم گوت كە شتێكى وا روویداوە، ووتى كامەیانە (عودەى یان قوسەى) لەبەر ئەوەى ئەوانە لەناوشارى هەولێر بە عودەی و قوسەى ناسراون، رۆژانە ئۆتومبێلى گران بەها دەگۆرن و لەسەر خەڵكى هەژار پۆز لێ دەدەن.
هەروەها ئێستا براكەى نوزاد هادى بەناوى(سەنگەر)گەورەترین كۆمپانیاى نەوتى هەیە، بەناوى ئەوەى كە پارێزەرە ئەو زەویانەى كە (اتفا) دەكرێن و خاوەنەكانیان قەرەبوو دەكرێنەوە بە پارچە زەوى ناوبراو بەناوى براى نەوزاد هادى دەبێتە پارێزەریان باشترین شوێن بۆیان دابین دەكات بەرامبەر ئەوە دەیكەى بە شەریك یان بڕى (25%)ى پێ دەدەن بۆ هەر پارچە زەویەك...بۆ نمونەیەكى زیندوو (هەڤاڵ حاكم جمال) كە مەسئولى پارتی یە بە بڕى (15 ملیۆن دۆلارى ئەمریكى) قەرەبووى وەرگرتوە لە زەویەكانى كەرك بە هۆى نەوزاد هادى و پارێزەرى سەنگەر هادى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە