کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەسیدەی کەڵەشێری نەزار قەبانی

Thursday, 27/05/2010, 12:00


سەردار حەمە سەعید کردویە بە کوردی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 لەگەڕەک ئێمە .. کەڵەشێرێ .. هەس
 خوێنڕێژ و سادی ..!
 سەرلەبایانیان
 ئەیڕنێتەوە .. پەڕی مریشکی گەرەکەکەمان !
 ئەیانداتە بەر ... هێرشی دەنووک
 هەڵیان ئەبڕێ ... پیایاندا ئەتسێ !
 کە جێشیان دێڵێ ...
 بیریە چێتەوە
 ناوی هەموویان !
 لەو کوچەی ئێمە .. ئەو کەڵەشێرە
 بە نەعرەتەدان .. لەسپیدەدا !
 ئەڵێ ی شەمشونە
 بەهەیبەت ئازا - !
 ڕیشە سوورەکەی بەر ئەداتەوە
 بەشەو بە ڕۆژ ..
 ئازارمان ئەدا ..!

 لە هەموو خوتبە و سرودەکانیا
 هەر خۆی سەروەرە ... تاک و تەنیایە
 بێ وێنە و هاوتا ..!
 لەم گەڕەکەدا ..
 ئەو کەڵەشیرە
 بەبیری - نازی ە ، بەرەفتار فاشست !
 بە شەرەنگێری .. دەنگی دلێرە
 بە دەبابە ەوە دەسەلاتی دزی ..
 هەرچی ئازادی و ئازاد خوازانە
 توندی کرد لە نێو بەندیخانە
 سریەوە ناوی - ووڵات - ... نەتەوە ...
 ڕووداوی مێژوو .. پەیڤین و زمان !
 سڕیەوە ...هەتا
 جەژنی مناڵ و ناوی گوڵەکان !
 لەم گەرەکەدا ..
 جەناب کەڵەشێر .. لەیادەکاندا
 چ شیرین .. - چ - تاڵ
 خۆی جوان ئەپۆشێ و ..
 ئەیکاتە بەری ..
 بەرگی جەنەڕاڵ ..!
 لە سێکس ئەخواو .. سێکیش ئەنۆشێ ،
 - سێکس ئەپۆشێ
 سواری کەشتیەک لە لاشە ئەبێ ..
 ئەیانبەزێنی ..
 سوپایەک پڕ چەک ، لەخەون و خەیاڵ !
 لەم گەرەکەدا .. ئەو کەلەشێرەی ...
  عەرەب بەباوان
 لەڕێگای سوپای .. ژنەکانیەوە ..
 داگیری ئەکات ..
 سەرتاپا جیهان !
 
 لەم کوچەی ئێمە ...
 ئەو کەڵەشیرە... نەخوێندەوارە
 ئەیکات .. فەرماندەی .. بەشێکی گرنک
 لەمیلیشیاکان !
 داگیری کردن و ناموس تکاندن ...
 چاندنی تٶوی .. کینە و ناکۆکی ..
 تەزویری پارە...
 قاچخچێتی نەوت ...
 ئەوە فێر بووە ... لەباوباپیران !
 پێشتر .. پیشەی بوو..
 بەرەهن دانی ئەڵقەی هاوسەری ...
 هەڕاج کردنی ... ناوبانگی باوکی ...
 دزینی دان ی تەڵای مردووان .. !
 
 ئەو کەڵەشێرەی .. گەڕەکی ئێمە
 یەک بەهرەی هەیە ..
 ئەویش بەفیشەک .. دەم کوتکردنی ...
 ووشە و نووسەران !
 لەم کوجەی ئێمە ... ئەو کەڵەشێرە
 عەسەبی و شێتە .. !
 رۆژێ وەک حەجاج
 خوتبەی ئاگرین .. ئەبەخشیتەوە ...
 ڕۆژێک وەک مەئمون
 هەنگاو هەڵدێنێ
 بەناز و عینوان .. !
 لەمنارەوە .. ئەچریکێنێ
 درودم لێ بێت ... درودم لێ بێت
 بەڕاست هەر خۆمم ..
 یاسا و ڕێساکان !
 ئاخر .. ئیتر چۆن باران ئەبارێ ..؟!
 حاشا ئەم ووڵاتە ...
 حوکمی ناکات خوا !
 بەڵکو .. بەنۆرە
 کەڵەشێرەکان ..!
 لەم ووڵاتەی ئێمە ..
 کەڵەشێرێ دێ و یەکی دی ئەڕوا
 زوڵم هەر زوڵمە .

 حوکمی ئەمریکی هێرش ئەهێنی و
 پڵیشاوەیە
 هەمیشە ئینسان !
 ئەو کەڵەشێرە
 کاتێک ئەچیتە ناو .. بازری دێ ..
 ڕوتبەی ڕزگاری سەرشانەکانی ..
 وەکو ئەستێرە ..ئەدرەوشیتەوە
 هەنگاو هەڵئەنێ .. بەفیزو قار ..
 ئەمبەرەو ئەوبەر .. چی مریشک هەیە ..
 بۆی پێئەکەنێ ...
 ئەیکەن بە هاوار...
 هۆ گەرەی مەزن .. هۆ شای مەولاکان
 موشیر ...جەنەڕاڵ
 هۆ فەحلی مەیدان ..!
 تۆخۆشەویستی گشت ژنەکانی ..
 هەرچی خزمەتێ .. ئەمر ئەفرمووی ..!!
 کۆیلەت گەرەکە ؟! ..
 ئەتەوێ .. شێلان ؟!
 کاتێک کە .. حاکم ئەم هەواڵەی بیست
 فەرمانی دەرکرد :
 سەری ببڕن .. ئەو کەڵەشێرە !
 زۆر بە دەست و برد ..
 ئاخر .. چۆن ئەکرێ ؟!
 چلٶن ئەوێرێ ؟!
 دەسەڵات .. پاوان کا !
 بۆچی نازانێ ؟!
 من بێ شەریکم !
 خۆم تاک و تەنها !
 

 - بەریتانیا -

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە