Wednesday, 23/12/2009, 12:00


لیژنه‌ی راگه‌یاندن دوینێ رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 19.12.09 ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هایلبرۆن میوانداری کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ڵمنیا ی کرد .
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا که‌ زیاتر له‌ بیست ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن که ‌(نوێنه‌ری زیاتر له‌ بیست ده‌سته‌ی شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا بون) و نوێنه‌ری ده‌سته‌ تازه‌ پێکهاتوه‌کان له‌ شاره‌کانی شڤێرین وڤومپه‌رتاڵ و ڕۆستۆک سه‌ره‌ڕای کڕێوه‌و به‌سته‌ڵه‌كی ڕیگاوبان و به‌فر بارینێکی زۆر گۆرانخوازان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌شداریان کرد ، سه‌ره‌تا به‌ پیشاندانی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی سیرامیک مامۆستا (محه‌مه‌د حه‌مه‌سه‌عید ناسراو به‌ لالۆ) ده‌ستی پێکرد و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ وتاری ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕینه‌رانی هایلبرۆن وه‌ک خانه‌خوێی کۆبونه‌وه‌که‌ خوێندرایه‌وه‌ ، پاشان ده‌روازه‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێک به‌ڕووی ئاماده‌بواندا خرایه‌ سه‌رپشت و گفتوگۆ و وتووێژو هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ کرا .

له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا کار و چالاکیه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌کان و ده‌سته‌ی شاره‌کان خرانه‌ به‌رباس ولێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌و که‌مو کوڕیه‌کان کۆڵرایه‌وه‌ وپێشنیار بۆ چاککردن و به‌ره‌وپێشبردنی خرایه‌ ڕوو ، هه‌روه‌ها کاره‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانیش به‌رز نرخێندران ، شایانی باسه‌ له‌هه‌موو به‌به‌تاکندا به‌شداری زۆرینه‌ سیمایه‌کی ئاشکرای کۆبونه‌وه‌که‌ بوو.
سه‌ره‌ڕای بونی چه‌ندین بیروبۆچونی جیاواز که‌ نیشانه‌ی زیندویی هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌که‌ که‌ گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌و سیسته‌می حوکمی کردبێته‌ به‌رنامه‌ی کاری خۆی ڕه‌چاوی گرنگی پێکه‌وه‌ کارکردن و سه‌رخستنی به‌رنه‌مه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کراو ، کۆده‌نگیه‌کی زۆرینه‌ هه‌موو بۆچونه‌ جوان و سودبه‌خش و جیاوازه‌کانی به‌ڕایه‌ڵه‌یه‌کی تو‌ند پێکه‌وه‌ گرێدران .

هه‌ر له‌و کۆبه‌نه‌وه‌یه‌دا ڕێ و شوێنی فراونکردنی قه‌واره‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی دیاریکرا و بریاردرا به‌به‌شداری کردنی نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ئه‌و شارانه‌ی که‌ تا ئێستا نوێنه‌ریان له‌ ئه‌نجومه‌ندا نه‌بوو هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستانه‌ی که‌ تازه‌ پێکها تون،
داوایان لێکرا پاش ووت و وێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری ده‌سته‌که‌یان له‌ شاره‌کانی خۆیاندا بۆ هه‌ر لیژنه‌یه‌ک له‌ لیژنه‌ هه‌ڵسوڕاوه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌و که‌سه‌ی به‌ شیاوی ده‌زانن ده‌ستنیشانی بکه‌ن تا ببێته‌ نوێنه‌ر و ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌ندا.

له‌به‌ر به‌هه‌ند گرتنی به‌رده‌وام فروان بونی بزوتنه‌وه‌که‌و ئه‌و پێشوازیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی لێی ده‌کرێت به‌ مه‌به‌ستی خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ بونی قه‌واره‌که‌دا بریار درا ده‌رگای ئه‌نجومه‌ن به‌ڕوی هه‌مو هه‌ڵسوڕاوێکی نوێدا کراوه‌ بێت که‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی شاره‌کانه‌وه‌ دیاری بکرێت .
له‌ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ندین پێشنیار بۆ ئاسانکاری هه‌ڵسوڕان و خێرایی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان لیژنه‌کان و ده‌سته‌ی‌ شاره‌کان خرانه‌ به‌رده‌ست ئاماده‌بوان و شیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراو بڕیاریان له‌ باره‌وه‌ درا ، له‌وانه‌ کردنه‌وه‌ی ژوری تایبه‌تی گفتوگۆ به‌ سودوه‌رگرتن له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت و چه‌ندین شێوازی تری پێشکه‌وتوی په‌یوه‌ندی .

له‌ کۆتایی کۆبونه‌وکه‌دا که‌ زیاتر له‌ شه‌ش کاتژمێری خایاند باس له‌ به‌ستنی کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌ن کرا که‌ هه‌ر جاره‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی شارێک میوانداری ده‌که‌ن . به‌ ڕای هه‌موان نیوه‌ی یه‌که‌می مانگی داهاتو به‌ کاتێکی گونجاو زانرا له‌به‌ر نزیکبونه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ خۆ ئاماده‌کردن ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن .

ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە