خـوێـنى شــێر و دەسەڵاتى چەقەڵ
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
3615 بینراوە
پێشكەشە بەو قەڵەمە بوێرانەى دژ بە دەسەڵاتى هەردوو بنەماڵەى مافیا لەخەباتدان
ئەى كوردینا ئەى مەردینا بیركەوەنەوە
پێنوس بێن پەرتوك بێنن پەڕەكانى پڕكەنەوە
هەر لە ئەلفــى هەتا یائــى ڕابردومان بنوســنەوە
داگــیركردن سەركوتكردن دەست نیشانكەن بیڵــێنەوە
شۆڕش كـردن فیداكارى پیـرو لاومان ڕونكـــەنەوە
خائینانى گەل و ووڵات ڕسوابكەن ڕابردویان هەڵـدەنەوە
بەسە نوستن وبێ ئاگایى كەى ئێستا كاتى پرخەى خەوە
ئێَستا ڕۆژە ودنیا ڕونە زۆر ڕوناكە بۆپێتان وایە هەر شەوە
ئەم دزانە ئەم گورگانە پێیان وایە ئەمڕۆكەشمان ڕابردووە
وا دەزانن ئەو تاوانەى دەستى ڕەشیان پێ سور بووە
ئەو شەرەفەى ئەم پیسانە دەستى گڵاویان بۆ بردووە
ئێمەى كوردى خاوەن هەڵوێست بیرمان چووە
سەدجار نەخێر نەوا دەبێت نە واش بــــووە
ڕۆژى سەد بەرد لەودەسڵاتە گەندەڵەیان ئەڕوخێنین
كە بە خـوێنمان دروست بووە
وە بە خـوێنمان خۆى گرتووە
كانونى دووەم 2009