کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌شداری له حکومه‌ت دا بکات ؟

Saturday, 09/07/2011, 12:00






گۆڕان ده‌یه‌وێت ئینتحار بکات
تۆ بڵێی وا بێت، کاره‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ ناماقووڵه‌ من خۆم ناچێت به‌ عه‌قڵما، له‌ گه‌ڵیدا نیم
باوه‌ڕ ناکه‌م، ده‌نگۆ هه‌یه‌ گۆڕان نیازی هه‌یه‌ له‌م حکومه‌ته‌ به‌شداری بکات.ئایا
ئه‌مه‌ پڕۆپاگنده‌ی ڕژیمه‌ یان خه‌وێکی ناخۆشه‌ و له‌ ڕاستیدا زۆر دووره‌، تۆ بڵێی
ئه‌ساسێکی هه‌بێت؟ به‌شداریکردن یارییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌سپه‌ دۆڕاوه‌که‌، یاری له‌ سه‌ر
ئه‌سپێکی شه‌ل له‌ سه‌ره‌تاوه‌ واتای دۆڕانه‌، یاری له‌ سه‌ر ئه‌سپی سه‌د له‌سه‌د دۆڕاو
زۆر خه‌ته‌رناکه‌ ئامانج به‌ ده‌ست ناهێنێت و بێجگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری هیچی ده‌ست
ناکه‌وێت و له‌ پایه‌ و پێگه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌داده‌به‌زێنێت ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ڕژیمه‌.
له‌کاتێکدا گۆڕان بووه‌ به‌ هیوا و ئومێدی کورد و کوردستان به‌ سه‌یری ده‌زانم له‌م
کاته‌دا بیر له‌ خۆ کوشتن، ئینتحار بکات. گۆڕان به‌ کرده‌وه‌ی وامتمانه‌یی خه‌ڵک
ڕاستگۆیی که‌ زۆر گرنگه‌ و هۆی سه‌رکه‌وتنه‌،ده‌دۆڕێنێت. وه‌کو حزبه‌که‌ی کاکه‌
حه‌مه‌ی لێدێت نه‌ سه‌نگ و نه‌ده‌نگ.
ئه‌مه‌ داوێکی ڕژیمه‌ و ده‌بێ هوشیار بن چونکه‌ ئه‌مه‌ قوماره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌کیش
نابێت له‌ سه‌رماف و ئاواتی گه‌ل و ده‌ستکه‌وته‌کانی قومار بکرێت.
ڕژیم تاکو ئێستا دوو چاره‌سه‌ری هه‌بووه‌ نه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و دزی و
ئارامی کوردستان به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی خۆی له‌م قه‌یرانه‌، له‌ تووڕه‌ی خه‌ڵک
ڕزگاربکات، هه‌ردوو ڕێگاکه‌ش چاره‌سه‌ر نین بۆ قه‌یرانه‌که‌. ڕژیم له‌ سه‌ره‌تاوه‌
هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژارد چونکه‌ وه‌کو ده‌یناسین ده‌توانێت له‌ ڕێگای فێڵ و ته‌زویر،
ترساندنی هه‌ندێک و کڕینی هه‌ندێکی تر کۆمه‌ڵێ ده‌نگی زۆر بۆ خۆی به‌ده‌ست
بێنێت و شه‌رعییه‌ت به‌ خۆی بدات. ڕێگای دووه‌م به‌شداریکردنه‌ به‌ گۆڕان له‌
حکومه‌ت. ڕژیم له‌ ناوگۆمێکی قوڵی گه‌نده‌ڵیدا به‌ملاوئه‌ولاهه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ست و
له‌پ به‌ڵکو پووشێکی ده‌ستکه‌وێت، نه‌جاتی بدات. چونکه‌ گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی هه‌رێم
زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، بنه‌ماڵه‌ی گرتۆته‌وه‌، هیچ ئیراده‌یه‌ک نییه‌، هیچ هیوایه‌ک
له‌ ئارادا نییه‌ بۆ هه‌نگاوێکی ڕاسته‌قینه‌. ئه‌وه‌ی له‌مکاته‌ به‌شداری له‌ حکومه‌ت
بکات، که‌ مه‌به‌ستی ڕژیمیش ئاشکرایه‌ بۆ بێده‌نگ کردنیه‌تی، ئه‌ویش بیه‌وێت و
نه‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵ ده‌بێت. ئه‌وه‌ی به‌شداری بکات هه‌وڵده‌دات نه‌ک قه‌یرانه‌که‌
چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکو زیاتر ئاڵۆزی ده‌کات، به‌ڵکو ته‌نها یارمه‌تییه‌کی ڕژیم ده‌دات
و شه‌رعییه‌تی پێده‌دات له‌ کاتێکدا ئه‌م ڕژیمه‌ متمانه‌ی میله‌تی دۆڕاندووه‌ نه‌
جه‌ماوه‌ر و نه‌ شه‌رعییه‌تی ماوه‌. هه‌ر ڕژیمێک خوێنی ڕۆڵه‌کانی خۆی بێبایه‌خ
کات شه‌رعی نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌م کات و ساته‌دا له‌م حکومه‌ته‌ به‌شداری بکات وه‌کو
ئه‌و پووشه‌ی لێ دێت که‌ خنکاوه‌که‌ ئومێدی پێیه‌تی. به‌شداریکردن سازشکردنه‌ له‌
خوێنی شه‌هیدان و برینداره‌کان. ڕژیم دۆڕاوه‌ بۆچی سه‌ری ده‌خه‌ن، ڕژیم له‌ ژووری ئینعاش دایه‌ بۆچ ئۆکسجینی ده‌ده‌نێ ده‌ردی چاره‌ده‌که‌ن برینه‌کانی تیمار
ده‌که‌ن. به‌ڕاستی ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ڕووبدات
چونکه‌ نه‌ گه‌نده‌ڵیت پێ چاره‌ ده‌کرێت نه‌ ده‌توانی به‌ره‌نگاری له‌مافی خه‌ڵک بکه‌یت . ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌شداری حکومه‌ت بکرایه‌ زۆر ماقوڵتر بوو له‌وه‌ی
ئێستا. هۆکاره‌کانی به‌شدارینه‌کردن تاکو ئێستاهه‌ر ماون که‌واته‌ به‌شداریکردنی
ئێستا، خوانه‌خواسته‌، شکستێکی گه‌وره‌، شکستێکی ئستراتیجییه‌.
گۆڕان ئێستا له‌ لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتندایه‌ حه‌یفه‌، زۆر حه‌یفه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی وا گه‌وره‌
بکات. ئه‌مه‌ زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ هیوا و ئومێدو ئاواتی خه‌ڵکی کوردستان.
گۆڕان ئێستا موڵکی که‌سێک نییه‌ موڵکی میله‌ته‌ و میله‌تیش به‌مه‌ ڕازی نییه‌.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە