کاریگه‌ری داگیرکه‌ری داپلۆسێن له بواری ده‌رونیدا
Thursday, 18/07/2013, 12:00
2255 بینراوە
پێناسه‌ی ئێتنی/ که‌مایه‌تی یا کۆمه‌ڵگای ئێتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراوبه شێوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز له‌سه‌ر هاوبه‌شی له میراتی که‌لتورێکدا هاوبه‌شی ژیانی باوک‌و باپیرانیان له شێوازێکی تایبه‌ت به خۆیان له بوونی وڵاتێک وئاین و زمانێک و خاوه‌نی هاوبه‌شی له جۆرێک شه‌خسیه‌ت / کاره‌کته‌ری هاوبه‌شدا که تایبه‌ته به‌خۆیان.
هه‌روه‌ها هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگا له ڕابووردوی که‌لتوری و په‌یوه‌ندی ئێستای هۆکاره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌نی ئابووری ولایه‌نه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕواڵه‌ته که‌لتوری و ده‌رونیه‌کان که په‌یوه‌ندن به بنه‌ماڵه‌و خێڵ وکۆمه‌ڵگاوه. ئه‌م ڕواڵه‌تانه ده‌رده‌که‌ون له کۆبوونه‌وه له ڕواڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی خوڕه‌وشت و داب و ده‌ستوردا، هه‌ندێ جار ده‌که‌وێته به‌رچاو لایه‌نی تێکچوون و چه‌واشه بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌هۆی کاری لاوه‌کی سیاسی مانه‌وه‌ی کارتێکردنی ڕوداوه‌کانی ڕابووردوو دژایه‌تی له نێوان هه‌ندێ له‌و که‌سایه‌تیانه‌دا. دروست بوونی پێناسه بۆ هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک ده‌که‌وێته سه‌ر چۆن و بۆ هۆکاری میکانیکی بیر‌و بۆچون چۆن بوونه ته هۆی دروست بوونی ئه‌و که‌سه، وه‌ک هه‌ندێ هۆکاری کارتێکه‌ری ئینکاری و هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسین که ده‌بنه هۆی بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌تایی له ڕابوردوی به‌سه‌رهاتی کۆمه‌ڵگایه‌کدا که پێناسه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک پێک دێنن. پێناسه‌ی ئێتنی ته‌نها له نێوان بنه‌ماڵه و خێزاندا دروست نابێ، به‌لکو له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵێک خاوه‌ن ده‌سه‌لات و ڕێکخراوو حیزب‌دا دروست ده‌بن (سه‌رچاوه جۆرج ئای دیڤۆس، بابه‌ت: لایه‌نی ده‌رونی که‌لتوری، به‌رهه‌م هێنانی ده‌زگای هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌خسی و ڵێکۆڵینه‌وه‌ی دانیشگای کالیفۆرنیا 1980
توانای بیرکردنه‌وه‌ی ناخ/ شاراوه که پێی ده‌ڵێین بواری ده‌رونی مرۆڤ که تێیدا ویست و حه‌زه‌کان، ئاواتاکهن و ڕق وهه‌ڕه‌شه‌ی تیا حه‌شاردراوه ناسراوه به لایه‌نی بێ ئاگایی / یا ناڕاسته‌وخۆ 'ئهنکۆنشهس' که تێیدا مرۆڤ ویسته سه‌ره‌تایی یه‌کان و شاراوه‌کان حه‌شار ده‌دا، و وه‌زعی ده‌رونی مرۆڤ پێکدێنن، هه‌ر که‌س جیهانێکی تایبه‌ت به‌خۆی به هۆکاری ئه‌و دهوروپشتهی تیا ده‌ژی دروست ده‌بێ، لێره‌دا وه‌ک بوارێکی خواستی به‌رگری مرۆڤ خۆی ده‌بێته جۆرێک له گه‌نجینه‌ی حه‌زو ئاواته‌کانی، جاری وا هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسین وا زیاد ده‌کا که وا له مرۆڤ بکا ئاشکرابێ له به‌رده‌میا و ئیتر شاراوه 'بێ ئاگا نابێ لێی' 'کۆنشهس' ده‌بێ ئیتر کارتێکردنی وا به‌هێز ده‌بێ که له‌وانه‌یه بێ ده‌سه‌لات بێ له بهرهڕووبوونهوهیدا و دوورنیه مرۆڤ دژایه‌تی بوونی خۆی و حه‌زه‌کانی بکا، و خۆی وه‌ک گیان له‌به‌رێکی بێ ده‌سه‌لات لاواز ده‌بینێ. لێره‌دا له‌وانه‌یه هه‌وڵ و ویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له بونیا دروستده بێ.
هه‌ر وه‌ک ویستی داگیرکه‌ری، ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر که چه‌کی ده‌ستی داپلۆسین و ڕێگریه له‌به‌رده‌م به‌ره‌نگار بوونه‌وه و به‌رگریدا وه‌ک زانیارێکی فه‌لسه‌فی به ناوی 'غایاتری چاراڤۆرتی' ساڵی 1995 ده‌ڵێت به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه و ڕازی نه‌بوون به ویستی داگیرکه‌ری ویستێکی شارستانی و مرۆڤایه‌تیه که خزمه‌تێک ده‌کا به چالاکی بۆ به‌رگریکردن له شارستانی کۆمه‌ڵگای داگیرکراو له‌بۆ مه‌بستی مانه‌وه. هه‌روه‌ها له نوسینێکی تردا ده‌ڵێت: ڕێگری ئه‌م کارتێکردنه بوونی نیه له شارستانی ڕۆژئاوادا، هه‌ر وه‌ک خه‌ڵکی 'بنه‌ڕه‌تی به‌ئاگا' که‌س بێ ده‌نگ ڕێی نادرێ و نیه چونکه له‌م کاری مرۆڤایه‌تیه‌دا ده‌وری نیه، هه‌روه‌ها ئه‌م خانمه زانایه ده‌ڵێت، له نوسینه‌کانی فه‌لسه‌فی ئیمانوئێل کانت و ههیگل و مارکس سه‌ربه‌خۆیی به ئاگایی ئاسایی بوون پێناسه ده‌کرێ له دژ بۆچوونی به‌ره‌نگاری که دهبینیرێ له‌سه‌ر خه‌ڵکی بنه‌ڕه‌تی. ویستی داگیرکه‌ری که ڕێی هیواداری و حه‌زه‌کانی داگیر کراو نادا کارتێکردنی ئاشکرا وه‌ک له تیۆری سیمۆند فرۆید به‌ناوی 'کاسێکزیس' ' مه‌به‌ست له م ناوه، چه‌خت خستنه سه‌ر جۆرێک له بیروڕاو بۆچوون یا ده‌وری که‌سایه‌تیه‌ک' و داپلۆسین له په‌یوه‌ندی کارتێکردندا، لێره‌دا له لێدوان له سه‌ر بۆچوونی زانیارێک به‌ناوی 'فێنون' له لێکدانه‌وه‌ی ده‌رونی ده‌سه‌لاتی داپلۆسیندا به زه‌قی ده‌رده‌که‌وێ که وشه‌یه‌ک به‌ناوی 'بێستزهنگ' که واتاکه‌ی ' داگیرکردنه'، به‌تایبه‌ت داگیرکه‌ری له شکرگهری بۆ به‌کارهێنانی ده‌ستی داپلۆسینی ده‌رونی له دژ بیر‌و ڕایه ک، یا شتێک / ماده‌یه‌کی فیکری به‌و جۆره له باسی داگیرکه‌ری و به‌کارهێنانی بیروڕایه‌ک یا ناوی که‌سێکی ده‌سه‌لاتدار بۆ به ئامانج گه‌شتنی ویستی ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌ر به‌کارده‌هێنرێ.
مرۆڤایه‌تی له پاش ئابووری ده‌سه‌لاتی سامانداریه: له ویستی چاوه‌ڕێکردن و هیواداریدا یا له وازهێنان و دژایه‌تیدا و هه‌ندێ ویست که وا پێویستکا بۆ به‌هێزکردنی سنوره‌کانی خۆناساندن، ئه‌م جاره‌ش ئه‌م زانیاره' فانۆن' جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا هه‌ردوو ویستی خۆ به زل هێز زانین و داگیرکه‌ر و ویستی ناچاری و بێ ده‌سه‌لاتی داگیرکراو هه‌ردوو ویسته‌کان نه‌خۆشی ده‌رونین، هه‌روه‌ک له نوسراوێکی تردا ئه‌م زانایه ده‌لێت ڕق و کینه‌و دژایه‌تی پێکهێان له بوونی مۆرڤ خۆیدا نیه به‌لکو هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌سه‌لاتی داپلۆسێنه‌ری سیاسی ویستی داگیرکه‌ری و داپلۆسینه. ئه‌گه‌ر بڵێین له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وروپیه‌کان خاوه‌نی ده‌ستی داگیرکه‌ری ئیمپریالی و داگیرکه‌رین، ئه‌مه وا ناگه‌یه‌نێت که هۆی دروستبوونی ژێرده‌سته‌یی ته‌نها خه‌لکانی ترن، هۆی ویستی ژێرده‌سته‌یی کردنی ئه‌وروپیه‌کان له خۆیدا نه‌خۆشی ده‌رونیه له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین بۆچوونی جیاواز هه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م زانایه ده‌ڵێت توانای به‌کاری و به‌گوڕی به‌کارهێنانی هێز به‌رامبه‌ر به ویستی 'سۆڤرن' ی ده‌سه‌لاتی سه‌ره‌کی ده‌سه‌لاتدار به‌سه‌ر ولاتدا کێشه‌یه‌ک دورست ده‌کا له نێوان شێوازی بینین و تێگه‌شتنی ده‌سه‌لاتدار که لهسهرودهسهلاتی ئابوری و سامانه‌وه‌یه که جۆرێکه له لێکۆلینه‌وه و تێگه‌شتنێک دهسسهلاتی داگیرکه‌ر هه‌یه‌تی به‌سه‌ر ئابووری ولاتی داگیرکراودا. ئه‌م زیاندان و کارتێکردنی ئابووریه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که میلله‌ت ولاتی داگیرکراو ده‌یه‌وێت خۆی خاوه‌نی سامانی ولات بێ بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه و غه‌در لێکراو، ئه‌مه له‌لایه‌ک و لاکه‌ی تری ڕه‌خنه‌ی ئابووری و بوون به خاوه‌ن سامان وا له خه‌ڵکانی زوڵم لێکراو ده‌کا که خۆیان به کۆیله داده‌نێن و ولاته‌که‌یان تالانکراو.
ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له بواری ده‌رونیدا: دروستبوونی ڕق وهه‌ستی خۆ به غه‌درلێکراو تایبه‌ته به سیاسه‌تی داپلۆسینه‌ر، چۆن ئه‌م وه‌زعه ژیانی ده‌رونی داگیرکراو پێک ده‌هێنێ به‌هۆی تێپه‌ڕینی کارتێکردنی نائاسایی و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ره‌وه بۆ داگیرکراو، هه‌روه‌ک ئه‌م تێبینیه له وه‌زعی ئه‌وروپادا ده‌رده‌که‌وێت که پێکهێنانی ئه‌م ڕق و دژایه‌تیه له نێوان خه‌ڵکی ئه‌وروپاو بیانیهکانا ئاشکرایه به شیوازێکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی، هه‌روه‌ک سه‌یرکردنی خه‌لکانی بیانی وا ده‌کا له خه‌لکانی بنه‌ڕه‌تی که غه‌مێک تیایانا پێک بێت که داپلۆسێنراو هه‌ستی پێده‌کا له‌م ههستکردنهدا ئه‌وروپی سودی لێده‌کا له هاتنه‌کایه‌ی هه‌ستی جیاوازیگهریدا.
ڕازی بوون به داگیرکه‌ری و کارتێکردنه‌کانی له‌سه‌ر داگیرکراو:
کارتێکردنه‌کانی ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌ر و داپلۆسین له سه‌ر داگیرکراو وه‌ک شه‌رمه‌زاری، توڕه‌یی، ڕق لێبوون خۆ به غه‌درلێکراو زانین هه‌ستی نه‌خۆشی ده‌روونی دروست ده‌کا، به‌هۆی یاسای داپلۆسێنه‌ری داگیرکه‌ری به‌هۆی جیاکردنه‌وه و لادانی خه‌لکانی خاوه‌ن ولات وه‌ک هه‌ر نه‌بن له‌سه‌ر زه‌وی، به ئاشکرا هۆکاری جیاوازی ڕه‌گه‌ز په‌رستی جیاوزی جینده‌ر / نێوان نێر و مێ چونکه سیاسه‌تی جیاوازیگهری ڕێی به‌شداریکردنیان نادا له داموده‌زگای ده‌سه‌لاتدار و کۆمه‌ڵایه‌تی ولاتدا به‌و جۆره سه‌رئه‌نجامی بێ به‌ش بوون له به‌شداری بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، بێ به‌ش بوون له گه‌شه‌دان به به‌کارهێنانی توانای خۆیان و بێ به‌ش بوون له نیشاندانی توانای خۆیان کێشه‌یه‌کی ده‌ستدرێژیکردنی ده‌رونی دروست ده‌کا.
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا شوێنی ئافره‌ت له ئه‌وروپادا به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی بوونیان به‌هاوتایی له‌گه‌ل پیاودا ئاشکرا بوو له کێشه‌ی ده‌روونیدا، ناساندنی ئه‌م کێشه‌یه به نه‌خۆشی هیستیریا دا ده‌نرا له ئافره‌تی سپی پێستی ئه‌وروپیدا. به‌و جوره نه‌خۆشی ده‌روونی که هۆکاری سه‌ره‌کی داپلۆسینی ده‌وری ئافره‌ت بوو له نێوان ئافره‌تانی چینی ناوه‌ڕاست 'میدلکلاس' ستێریۆتایپی نه‌خۆشی هیستیریای پێوه لکێنرابوو. که ئه‌م نه‌خۆشیه له خۆیدا له بوونی کارتێکردنی عاتیفی، بێ ئاگایی / بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ریدا هه‌بێ و وا له مرۆڤ ده‌کا که نه‌توانێ توانای بخاته کار‌و باوه‌ڕی به خۆی نه‌بێ که هیچ کارێکی به‌رهه‌م هێنه‌ر بکا، به‌لام له سه‌ده‌ی بیستدا له جێی هیستیریا نه‌خۆشی دیپرێشن / که ئابه وه‌ک له هه‌ستی بێزاری و له خۆ وه‌ڕس بوون و ماته‌مه‌ینی و بێ هیوایی له مرۆڤدا دروست ده‌کا، زۆربه‌ی له ئافره‌تدا به ڕاده‌ی سێ جار زیاتر له پیاودا هه‌یه، له ولاتانه‌ی که که‌لتوری داپلۆسێنه‌ری ئافره‌ت له ناویانا بهربلاووه و خاوه‌ن ده‌سه‌لات و ڕیش سپی سه‌رکرده‌کانی میلله‌ت لێی بێ ئاگا وکهمتهرخهمن یا ڕێز‌و نرخی مرۆڤایه‌تی بۆ دانانێن، سه‌رئه‌نجامی خۆکوشتن و خۆ سوتاندنه که دژ به هه‌موو یاسا‌و هه‌ستێکی دابوو نه‌ریتێکی مرۆڤایه‌تیه، گه‌نجێک له بۆ هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌رچه‌ند هه‌ڵه‌که سێکسی بێ یا به بۆچوونی که‌لتوری و ئاینی ڕه‌وشتی بێ، هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک له م شێوازه‌دا شایه‌نی کوشتن و خۆ له‌ناوبردن نیه. چونکه له‌ناوچوونی مرۆڤێک له بنه‌ماڵه‌و خێزنێکدا له‌وانه‌یه ستیگما / کهمیهکی ده‌روونی، هه‌ڵه‌یه‌کی ده‌روونی له بوونی ئه‌و بنه‌ماڵه یا سه‌رداری ئه‌و بنه‌ماڵه یا ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌و جۆره کوشتن و له‌ناوچوونه هه‌تا هه‌تایه له ئازاری ده‌رونیان رزگار نابن.
سیاسه‌تی داپلۆسینی داگیرکه‌ری له ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی میدایادا، داگیرکه‌ر هه‌میشه پلان و چاودێری به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ داپلۆسینی لایه‌نی هۆشیاری و ئاگاداری میلله‌ت به‌هۆی قه‌ده‌غه‌کردنی خوێنده‌واری و خۆڕۆشن بیرکردن وقه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی زمانی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا، قه‌ده‌غه‌کردنی نوسین و لێکۆڵینه‌وه‌و ڕه‌خنه گرتن هه‌روه‌ک له وه‌زعی داگیرکه‌ری به‌شه‌کانی کوردستان ده‌رده‌که‌وێت، نه‌ک ته‌نها ڕێگری به هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسین کراوه بهڵکوخاوهنی به‌رهه‌مه گران به‌هاو گه‌وهه‌ریه‌کانی مێژووی کوردیان گۆڕیوه ناوی زانیار‌و به‌رهه‌مه‌کانیان به ناوی که‌سایه‌تی داگیرکه‌ره‌وه تۆمارکردووه، وه‌ک زۆر له زاناکانی مێژووی ئاینی ئیسلام، چه‌ندین شاعیر و فه‌لسه‌فی مێژوویی چه‌ندین له زانا عیلمانیه‌کان، ئه‌و جۆره کاریگه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسینه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه. لێره‌د ده‌رده‌که‌وێت سهرئهنجمامی کارتێکردنی داگیرکه‌ری بواری ده‌روونی میلله‌تانی داگیرکراوداگیردهکا و ده‌بێته هۆی دروست بوونی هه‌ستی ڕق و توڕه‌یی وشه‌رمه‌زاری و غه‌درلێکراو که بواری ده‌رونی کۆمه‌ڵایه‌تی داگیرکراو ئاوا به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسیندا بووه که له‌وانه‌یه وا له که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگا بکا بوونی خۆی بێ نرخ دانێ، یا وونیکا و دوور نیه ببێته نێچیری توانه‌وه له که‌لتوری داگیرکراودا وه‌ک به ئاشکرا ده‌ی بینین ئه‌و ناوچانه‌ی زیاتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شی داپۆسیندا بوون و هۆکاری ژیان و بێ ده‌سه‌لاتی وای لیکردوون له گه‌ل عه‌ره‌ب و تورک و فارس دا بژین، به‌رده‌وام شیوازی ژیانی ئه‌وان کارتێکردنی هه‌یه له‌سه‌ر که‌لتورو هه‌ڵسوکه‌وت و شێوازی جل له‌به‌رکردن و قسه‌کردن و به‌کارهێنانی زمان و شتی که‌لتوری میلله‌ت و ده‌سه‌لاتداری داگیرکه‌ر وتوانه‌وه له نێو که‌لتوری داگیرکه‌ردا. سه‌رئه‌نجامی به‌رده‌وامی چه‌ندین جۆر له داپلۆسین ده‌بێته هۆی خۆ وونکردن و پێناسه‌ی خۆ له‌ده‌ستدان له نێوچوونی خۆشه‌ویستی نێشتمان په‌روه‌ری خۆشه‌ویستی پێناسه‌ی مرۆڤ خۆی و که‌لتوری خۆی لهبهرنهمانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌سه‌ن و بنه‌ڕه‌تی و کوژانه‌وه‌ی گۆڵۆپهکانی هیواداری سه‌ربه‌خۆیی و خۆبههیزکردن، ئه‌م سه‌رئه‌نجامی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه له‌وانه‌یه له هه‌ندی شوێن دا ڕووده‌دا به‌لام سیاسه‌تی داپلۆسین و ترس و سزادان له هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنێکداسهرکهوتوو نابن هه‌ر وه‌ک بینیمان له له‌ناوچوون و ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام دا . به‌لام له ئێستادا، له باشوور تا راده‌یه‌ک ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، ده‌وره‌دراو به‌چه‌ندین دوژمن، بێگوومان ئه‌مانه خۆشحاڵ نین به بوونی ئه‌م وه‌زعه، به‌لام گه‌ر که‌مێک سه‌رنج بده‌ین، لایه‌نی داگیرکه‌ری فیزیکال تا ڕاده‌یه‌کی باش نیه، به‌لام داگیرکه‌ران ئاینی ئیسلام به‌کارده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی داپلۆسینی بواری ده‌روونی کۆمه‌ڵگای کورد. هه‌رچه‌ند میلله‌تی کورد ئه‌وه چوارده سه‌ده‌یه موسولمانن و هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بووه له نێوان کورد و ئیسلام وهیچ له ئاینه‌کانی تر و سێکتهکان و که‌مایه‌تیه‌کانی تردا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر، به‌لام ده‌ستی داگیرکه‌ری عه‌ره‌به‌کان و ئێران و تورکیا به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه بوونه‌ته هۆی به‌کارهێنانی چه‌ندین ته‌له‌فزیۆن ئیزاعه‌ی ڕادیۆو به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاینی به شێوازێکی ترسناکی وا که ده‌رونی که‌سایه‌تی کورد سهرگهرمکهن به ترسی داپلۆسین و فریشته‌کانی سه‌رشان و پردی سیرات و سوتان و ئازاردان.
ئه‌م ده‌زگایانه چوونکه مه‌به‌ستی ڕاستی ئاینیان نیه و ده‌ستی داگیرکه‌ری داپلۆسێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ن، هه‌رچه‌ند له ئێستادا کاریگه‌ری تاڕاده‌یه‌ک ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه، ئه‌م شێوازی کاریگه‌ریه هه‌تا گه‌شتووه‌ته نێوان په‌یوه‌ندی خێزانی و بنه‌ماله‌ی کورد به ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خه‌لک که چاودێری یه‌کتر بن بپرسن گه‌ر که‌سێک ئاینی نه‌بێ و بۆ هه‌راسان کردن و ته‌نیا خستنی، هه‌ر یه‌ک له وانه خۆیان به‌وه‌کیلی یه‌زدان دا ده‌نێن و له‌هه‌مان کاتدا فڕیان به فه‌لسه‌فه‌ی راستی ئاینیه‌وه نیه، وه‌ک تووتی ووته‌ی هه‌ندێ فه‌قێ و مه‌لای نهزانو بێ ئاگا به‌کاردێنن، که له ڕاستیدا به مووچه کارده‌که‌ن و مه‌به‌ستی ڕاستگۆیی ئاینیان گومان لیکراوه، ئه‌م هه‌وڵه یه‌کێکه له هه‌وڵه‌کانی داگیرکه‌ری ناوچه‌ی کوردستان که بواری ده‌رونی داپلۆسێنه‌ری ئاینی به‌کار بێنن و یه‌زدان هه‌میشه وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و چاودێری ترسێنه‌ر دانین، ئه‌م بۆچوونه خۆی له خۆیدا دژ به ئاینه و ویستێکه بۆ داگیرکردنی بواری ده‌روونی که‌سایه‌تی کورد. به‌لام له هه‌مان کاتدا و له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو ههولانهیاندا سه‌یرده‌که‌ی په‌یوه‌ندیه ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک ساڵه‌کانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان چاک نین و یه‌کیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌ت وه‌ک جاران پاک و خاوێنی ئاینی و ڕاستگۆیی ئاینیان پیوه دایار نیه، چونکه مه‌به‌سته ئاینیه‌کان به شێوازێکی ئاینی ڕاستگۆ پیادهناکرێن و مه‌به‌سته‌کان زیاتر سیاسین له‌وه‌ی ئاینی بن. پێم وایه زۆربوونی جه‌ختی ئه‌م هه‌ولانه وه‌ک هه‌وڵی دپلۆسینی ده‌رونی له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک گاریگهربن، به‌لام مرۆڤ به پێی تێبینی و چاودێری ژیان لێیان بێزار ده‌بێ و له ئه‌نجامدا مه‌به‌سه‌تی ڕاستی و پیرۆزی ئاینی ئیسلام تێده‌گا که په‌یوه‌ندی جوانی ئاینی و خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی یه‌زدان زیاتر له پێشه تا هه‌ڕه‌شه‌ی چاودێری ئازاردان و سوتان. ژیان هه‌ر وه‌ک جاران و سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی گه‌ر به یه‌کتایی و یه‌کسانی هه‌موو بژین ئیتر پێویست ناکا به قڕه قڕ و شیڕه‌شیڕی چه‌ندین کۆلکه مه‌لاو به‌کرێگیراو بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی کورد به‌ژێرده‌سته‌یی داپلۆسین و داگیرکه‌ری داگیرکه‌ران. چونکه ڕاستیه‌کانی فه‌لسه‌فی و ئاینی و سایکۆلۆژی و سیاسی به‌رده‌وام ئاماده‌ن له‌به‌رده‌م خوێنه‌رانی جیهاندا، و خه‌ڵک خۆی ده‌توانێ لێکۆلینه‌وه له سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت په‌یداکا به‌بێ کێشه‌ی ده‌مارگیری وکه‌ل له ڕه‌قی وهیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی سیاسی.
له‌ڕاستیدا باوه‌ڕی ڕاستگۆ به زۆری ترس و داپلۆسین چیتر جێی سه‌غله‌ت ده‌بێ له سه‌ده‌ی 20 و 21 دا بیر‌و باوه‌ڕی پیرۆزی فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی ته‌واو له هه‌ڵسوکه‌وتی چاک و دڵفراوانی پاکوته‌میزی بیر‌و بۆچوون و ده‌ستی داهێنان له باسی به‌زه‌یی یه‌زدان و به‌ره‌که‌ته‌کانی له ژیانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤدایه، نه‌ک له توندڕه‌وی و ده‌مارگیردا، بۆ ڕێ نیشاندانی ئامۆژگاری ئاینی سه‌یری پیشهواکانی سه‌رده‌می ئه‌یوبیه‌کان بکه‌ین که چۆن ولاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست و سه‌روی ئه‌فریقایان یه‌کگرتوو کرد له دژ جێنۆساید و هه‌ڵمه‌تی ڕوخێنه‌ری خاچه‌کانی ئه‌وروپا، خۆ سه‌رچاوه زۆرن، نه‌ک گوێگرتن له درۆزنه‌کانی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان
بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م نوسینه که‌ڵکم وه‌رگرتووه له‌م سه‌رچاوانه:
غایاتی چارڤۆرتری فهلسهفیهکی هندی که له‌سه‌ر' پۆست کۆلۆنیال کۆندیشن 'وه‌زعی دوای داگیرکردن چه‌ندین نوسینی هه‌یه'
مامۆستای گۆڵدسمیز کۆلێژی له‌نده‌ن و چه‌ندین نووسینی له‌سه‌ر فێمینیزم و سیاسه‌تی دوای داگیرکردن هه‌یه.
فرانز فانۆن ڕه‌خنه نوس وفه‌لسه‌فی له سه‌ر ڕه‌گه‌ز په‌رستی و خاوه‌ن به‌رهه‌می نوسینی وه‌ک ماسکی سپی له‌سه‌ر ده‌موچاوی ڕه‌ش، خه‌لکی دورگه‌ی مارتینیک کۆلۆنی فه‌ره‌نسا ناسراوه به به‌رهه‌می نوسینی لێکۆلینه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیرکه‌ری دوای داگیرکردن.
سه‌رچاوه جۆرج ئای دیڤۆس، بابه‌ت: لایه‌نی ده‌رونی که‌لتوری، به‌رهه‌م هێنانی ده‌زگای هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌خسی و ڵێکۆڵینه‌وه‌ی دانیشگای کالیفۆرنیا 1980