ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لاواز ده‌کات ،بێ هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی !
Thursday, 20/09/2012, 12:00
ئه‌م بزوتنه‌وه‌جه‌ماوه‌ریه که قه‌ڵای ده‌سه‌ڵاتی له پارێزگای سلێمانی بێ قه‌ڵادا ڕه‌گی داکوتاوه ، له‌هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره‌ی پایته‌ختی بڕیار به‌ده‌ستی سیاسی وکه‌رکوکی دابڕاو وشار وشارۆچکه‌کانی تری باشوری کوردستان دا هێزوتوانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له ململانێ دیموکراسیه‌کاندا به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بستێک بڕ ناکات .
له هه‌ڵبژاردنی 25.07 به‌دواوه یه‌کلاکه‌ره‌وانه ده‌رکه‌وت: ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی پارتی براگه‌وره ویه‌کێتی براگچکه نه‌ک باوه‌ڕیان به پره‌نسیپی دیموکراسی و فره‌یی له کوردستان دا نیه ،به‌ڵکو که‌ی بۆیان لوا به‌ئامانجی له‌ڕێلادان و لاوازکردن وبچوکردنه‌وه‌ی ڕکابه‌رانی سیاسیان هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی ناشارستانی ده‌گرنه‌به‌ر و کار بگاته خوێنڕشتنیش به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانن .(کۆیله و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ وجاش ڕه‌فتار زۆرن ئه‌و کاره‌یان بۆ مه‌یسه‌ر بکه‌ن)
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که پاشخانێکی یه‌کێتیانه‌ی خاوه‌ن هه‌مان هزری دوور له ئه‌مه‌کداری به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانی خۆی به‌گشتی وبه‌رامبه‌ر په‌یام وستراتیژی خۆی په‌یڕه‌و ده‌کات ، بابزانین به‌درێژایی زیاتر له سێ ساڵ و تێپه‌ڕینی پتر له هه‌زار ڕۆژ چیان له خه‌باتی ئۆپۆزسیۆن چنیوه‌ته‌وه ؟
له‌سه‌ر سزادراوانی سیاسی ،که ئه‌ندامی ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ی یه‌کێتی بوون کردیانه هه‌ڵا ،لیستێکیان له‌و ناوانه پێکهێنا و خرایه سه‌ر مێزی دکتۆر به‌رهه‌م و قه‌ره‌بووکرانه‌وه ... ئێستا زۆربه‌ی ئه‌وانه دوو موچه وه‌رده‌گرن ، یه‌کێکیان ئه‌وه‌ی له ناو یه‌کێتی هه‌یانبوو،دووهه‌میان وه‌کو کارمه‌ند و هه‌ڵسوڕاوی گرده ... (ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نیه ؟)
له ماوه‌ی زیاتر له‌م سێ ساڵه‌دا ته‌نها گیان له‌رزیوو وشه‌رمنانه ده‌ستیان له یه‌ک خۆپیشاندانی فراواندا هه‌بوو ،ئه‌ویش حه‌ڤده‌ی شوبات ه. خوێنی ده‌یان گه‌نجی تیا ڕژا و قوربانیه‌کان ڕه‌نگه ته‌نها له‌لای که‌سوکاری جه‌رگ سوتاویان بیر مابن و بکوژه‌کانیش وه‌ک به‌رزه‌کی بابان بۆی ده‌رچوون.(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پێناوی چیدا بێ ده‌نگ بوون ؟)
کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیر و ڕۆشنبیری بواری ڕۆژنامه‌وانی و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌کو فاروق ڕه‌فیق ،ڕێبین هه‌ردی ،ئاسۆس هه‌ردی و زۆری تر خرانه به‌رده‌م لێپێچینه‌وه ،یان درانه به‌ر کێبڵ و شه‌ق وبۆکس و سوکایه‌تی پێکردن ....
ڕۆژ له دوای ڕۆژ زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زیاتر ڕاڕایی و دوودڵی هانیان ده‌دات سواری ئه‌سپی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بن .بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ونی موچه‌ی زه‌به‌لاح و شوقه‌ی مۆدێرن ومێزی ڕازاوه‌ش به‌خه‌به‌ر نه‌یه‌نه‌وه ، له شه‌قام و بازاڕ وکۆڵانه کاوله‌کانی وڵات‌دا ڕوخساریان وونه .
له‌دوای کردنی مه‌سرور بارزانیش به به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئاسایشی هه‌رێم ، چه‌ندین گه‌نجی جوانی خوێندکار شوێن بزر ده‌کرێن و که‌س خۆی به خاوه‌نیان نازانێت ....
هه‌قمانه بپرسین : سه‌رکرده‌کانی گۆڕان چاوه‌ڕێی چه‌بد سوکایه‌تیکردنی ترن به هاوڵاتیان هه‌رێم ،تاوه‌کو جه‌ماوه‌ر هه‌ڵوێستی ئازایانه وپێویستان ببینێت ؟ یان ئێوه‌ش فشه ده‌رچوون و ته‌نها کاتی ده‌نگدان وهاش وهوشی هه‌ڵبژاردن فرمێسکی تیمساحی بۆ ڕه‌ش وڕووته‌کان ده‌بارێنن ؟
له‌سه‌ر ئه‌م بێ هه‌ڵوێستیه‌تان به‌رده‌وام بن ،باش بزانن ئێوه‌ش ده‌خرێنه خانه‌ی مێژووه و جه‌ماوه‌ر جارێکی تر به‌و به‌رفراوانیه‌ی هه‌تانبوو متمانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان پێناده‌ن .
پێشنیاری من بۆ سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه : یان هه‌موو توانای خۆتان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ناله‌بار وناجێگیره‌ی کوردستان کۆبکه‌نه‌وه و له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بێ دامرکانه‌وه‌دا پیشانی ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی بده‌ن ، یان ئێوه‌ش که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌کانتان له به‌رنامه پڕ قسه‌ی زلی بێ هه‌ڵوێستیه‌وه و بگۆڕن به ڕێکلامی بازرگانی و په‌خشی گۆرانی عه‌زیز وه‌یسیه‌کان وبڵاوکردنه‌وه‌ی زنجیره‌درامیه‌کانی خه‌نجه‌ر به‌ده‌ستان ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست