کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژوویه‌کی دوو ڕوویی و شه‌رمه‌زاری

Monday, 13/06/2011, 12:00


ئاخری جه‌لال تاڵه‌بانی دانی پێدانا، دانینا به‌ گوناهێکی زۆر و بێشومار و گه‌وره‌
ئاخری په‌رده‌که‌ی هه‌ڵدا، په‌رده‌ی چی، هه‌ر باس مه‌که‌، بۆنێکی پیس و گه‌ن،
لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌ش، ڕسوایی، شه‌رمه‌زاری و تاریک له‌ مێژووی خۆی، مێژووی
چل په‌نجا ساڵی ڕابودوو، مێژوویه‌کی پڕ له‌ گوناه وهه‌ڵه‌ و ناحه‌زی و ڕکایه‌تی و
حه‌قد، له‌ یادی یه‌کێتیدا دانی پێدانا و نه‌ک ته‌نها خۆی و مێژووی خۆی به‌ڵکو
یه‌کێتیشی سووتاند، هه‌موو شتێکی به‌ زمانی خۆی ئاشکرا کرد، خۆی کرد به‌ سفر
ئه‌گه‌ر لهژ‌ێر سفره‌وه‌ نه‌بێت. ئاشکرای کرد که‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ دژایه‌تی و ڕکایه‌تی مه‌لا
مسته‌فا و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی کار و خه‌بات و کۆششی کردووه‌ نیو ئه‌وه‌نده‌ خه‌می
کورد و مه‌سه‌له‌ی کوردایه‌تی نه‌خواردووه‌، مه‌به‌ست ته‌نها سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی بووه‌. شۆرشگێڕی سۆسیالدیموکرات، ماوییه‌ت و مارکسییه‌ت دیموکراتییه‌ت هه‌مووی مزه‌یه‌ف و درۆ و حیله‌ ده‌رچوون. ئاخری دانیپێدانا و
گوناهی ده‌یانساڵی هه‌ڵه‌، دووبه‌ره‌کی، نائارامی و ترس و کوشتن و ماڵوێرانکردن
هه‌مووی له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و دایه‌، گوناهی ئه‌م مله‌ته‌، ئه‌و هۆکاره‌. به‌ڕاستی مێژوویه‌کی شکۆداره‌، بۆی هه‌یه‌ شانازی پێوه‌ بکات. تۆ بڵێی چاوه‌ڕوانی
چه‌پڵه‌لێدانمان لێ بکات یان ئافه‌رین، ئافه‌رین و ده‌ستخۆش بۆ چی، له‌سه‌ر دوو
به‌ره‌کی ، زه‌عیفکردنی کورد و شۆرشی کورد، ماڵوێرانی و ده‌به‌ده‌ری و به‌
کوشتدان و بریندارکردن و سه‌قه‌تکردنی هه‌زاران لاویکورد و پێشمه‌رگه‌ له‌مبه‌ر
و له‌وبه‌ر. ئایا ئه‌و پیاوه‌ی وا گه‌وره‌ ده‌هاته‌ پێشچاو به‌ ده‌مامک بوو، ئێستا ده‌مامک
نه‌ما ده‌رکه‌وت چه‌ند هیچوپووچ و بچووکه‌، ده‌رکه‌وت پڵنگێکی کارتۆنی بوو.
ئایا تاڵه‌بانی ئێستا تووشی عه‌زابی زه‌میر بووه‌، ئایا ئێستا په‌شیمان بۆته‌وه‌ و
ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ناو پارتی، ئه‌م دانپێنانه‌ش ڕێخۆشکه‌ره‌، ئایا به‌ ته‌نها یان
هه‌موو یه‌کێتی، تۆ بڵێیت پیاوه‌که‌ عه‌قڵی تێک نه‌چووبێت، تۆ بلێی خرووف نه‌بووه‌؟ چونکه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ قسه‌ی ئه‌له‌ق به‌له‌ق و بێ سه‌ر و جێ ده‌کات.
ئه‌ی ئه‌م ڕکایه‌تی و دژایه‌تییه‌ی ئێستا له‌ گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و گۆڕانخوازان
ده‌چێته‌ خانه‌ی خۆچه‌سپاندن و دکتاتۆری و بیری شموولی، هه‌ر وه‌ها شه‌ڕی
ئیسلامێکان و شیووعیه‌کان. وا دیاره‌ پیاوه‌که‌ فێره‌ له‌ پشته‌وه‌ له‌ هاوسه‌نگه‌رانی
دوێنێ بدات و به‌دناوی بکات ودژی کاربکات و غه‌دری لێبکات. قسه‌ نه‌سته‌ق و به‌به‌هاکانی تاڵه‌بانی کارزمایه‌کی گه‌وره‌ و پیرۆزی له‌ به‌رزایی یه‌وه‌ دا به‌ زه‌ویدا و
هیچ قه‌در و به‌هایه‌کی بۆ نه‌هێشت، هه‌ر وه‌ها زه‌ربه‌یه‌کی کوشنده‌ی ئاراسته‌ی
یه‌کێتی نیشتمانی کرد، تۆمه‌تبار، گوناهبار،شه‌رمه‌زار، زه‌عیفی کرد و پشتیشکاند.
ئاخری تاڵه‌بانی ئیعترافی کرد، هه‌موو وه‌ره‌قه‌کانی خۆی که‌شفکرد، په‌رده‌ی له‌
سه‌ر خۆی و هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانی هه‌ڵدایه‌وه‌. تاڵه‌بانی دۆڕا، پیره‌ڕێوی دۆڕا
و ئاڵای سپی به‌رزکرده‌وه‌.
ئایا ئه‌م قسانه‌ به‌سه‌رهاتی ڕۆژنامه‌نووسێکه‌ ئه‌مڕۆ بیخوێنینه‌وه‌ و سبه‌ی له‌ بیری
بکه‌ین ؟ نه‌خێر ئه‌مه‌ کاره‌ساتێکه‌، مسیبه‌تێکی گه‌وریه‌، ئیجرامه‌ به‌ حه‌قی ئه‌م مله‌ته‌
و نابێت بێحه‌ق و حساب تێپه‌ڕێت و له‌ بیربکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە