کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ولَه‌تى ئيسلامى له‌ عێراق و شام (داعش)

Sunday, 15/02/2015, 12:00



(داعش) له‌ كوردستاندا هه‌ر ناوه‌كه‌ى تازه‌يه‌، به‌ڵام ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى زۆر كۆنه‌، وه‌كو بيردۆزه‌و كه‌سايه‌تى و پێكهاته‌، وه‌ باشى(داعش) له‌وه‌دايه‌ كه‌ به‌ناوى كوردستانه‌وه‌ نى يه‌ كه‌ ده‌شكاته‌ به‌ناوه‌كانى گه‌لانى كوردستانه‌وه‌ نين وه‌ به‌ هه‌مان ناوانيشه‌وه‌ كوردستان و كوردستانيان خۆران و فرۆشان نين و به‌ئاشكراو رِاسته‌وخۆش ئامانجيان تواندنه‌وه‌ى خاكى رۆژئاواو باشورى كوردستانن له‌ بۆته‌ى خاكى سورياو خاكى عێراق دا واتا تواندنه‌وه‌كانى كوردو جوله‌كه‌و ئه‌رمه‌ن و توركمان و لازو چه‌ركه‌س و گورجى و كلدان و ئاشورو سريان له‌ بۆته‌ى گه‌لى عه‌ره‌بى سورياو عێراقدا وه‌ له‌ كوردستاندا و له‌ ئێستادا ئيسلاميه‌كان به‌ به‌شێك له‌ (داعش) ناسراون و ناوبراون، كورد گوته‌نى هه‌موو گياندارێك گۆشت خۆره‌و هه‌رناوى گورگ به‌ده‌، وه‌ ئيسلاميه‌كانى كوردستان به‌ ئاشكراو رِاسته‌وخۆ به‌رگرى و گوزارشتيان له‌(داعش)كردوون و مزگه‌وته‌كان و خوێندنگاكانيان كردونه‌ته‌ ناوه‌نده‌كانى خۆيان و ئازادو سه‌ربه‌ستيش له‌كاركردنيانداو رێگران و پێشگرانيان نين وه‌ گيران و بێ سه‌رو شوێن كردن و كوژرانى كه‌سانێكيان له‌لايه‌ن به‌ناوجيا له‌خۆيانه‌وه‌ به‌و واتايه‌ نى يه‌ كه‌ ئازادو سه‌ربه‌ست نه‌بوون له‌ كاركردنياندا وه‌ به‌ئاشكراو رِاسته‌وخۆش دژه‌ كوردبوون و كوردستانى بوون وه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ هاوشێوه‌كانيانن كه‌ له‌ كوردستاندا خۆيان وه‌كو چه‌پ و سۆسياليست و كۆمۆنيست ناساندبوون وه‌ ئه‌و جۆره‌ خۆ ساغ و يه‌كلايى كردنه‌وه‌ش هه‌ر جۆرێكه‌ له‌ باش بوون و ئابرِو مه‌ندبوون له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ ئاشكراو رِاسته‌وخۆ دوژمنايه‌تى كردنى هاونه‌ته‌وه‌ هاونيشتيمان و هاو ئايين و هاوچينى خۆيان كردنن وه‌ رِاسته‌وخۆش به‌سه‌دان كه‌سانيان چونه‌ته‌ رێزى داعشه‌وه‌و كه‌سانێكيشيان گيراون و كوژراون وه‌ له‌باشورو له‌ باكورى كوردستانيشدا ئيسلاميه‌كان زۆرن و نيوه‌ به‌ هێزيشن و به‌شێكيان زۆر توندو تيژن و هه‌رواش ماونه‌ته‌وه‌ وه‌له‌سالَى 1991وه‌ هه‌تا ئێستا ئێمه‌ ناسانێكيان زۆر له‌ دژمان بوون و كه‌سانێكيشيان گوتويانن نابن باسه‌كانتان له‌ جيهادى خۆمه‌ينى و له‌ ئه‌نفالى سه‌دامى و نه‌ته‌وه‌په‌رستى و رِه‌گه‌ز په‌رستى و نه‌ژادپه‌رستى تان بكه‌ن واتا نابن به‌رگرى و گوزارشت له‌ كوردستان و له‌ كوردستانيان بكه‌يين، به‌ڵام ئه‌وانه‌ به‌تايبه‌تى به‌من نه‌وێراون و ده‌ره‌قه‌تم نه‌هاتوون سه‌ره‌رِاى هاوكاره‌كان و هاوپشتيوانانيشيان كه‌ هاوشێوه‌كانى خۆيانن به‌ناوى عه‌لمانيه‌ته‌وه‌ن كه‌ له‌ناوه‌رِۆك له‌ كرداردا هه‌موويان به‌ ناوانى جۆراو جۆرانه‌وه‌ هه‌ر خێلَه‌كيانى كۆنه‌په‌رستانه‌ى گه‌وجانه‌و گێلانه‌ى تاريك په‌رستانه‌ن واته‌ هاو بيردۆزه‌و هاوكه‌سايه‌تى و هاوپێكهاته‌يين





قه‌ڵاى نيشتيمان
وه‌ته‌ن! گيان و سه‌رو مالَم فيداى تۆ
وه‌گيانى من كه‌وێ ده‌ردو به‌ڵاى تۆ
له‌ پێناوت ده‌نێم سه‌ر، تا بزانى
منم رۆلَێكى ئازاو با وه‌فاى تۆ
له‌بۆ پاراستن و حيفزى سنوورت
له‌ باتى ((ماژينۆ))، سينگم قه‌ڵاى تۆ
ده‌بێ من چۆن بژيم مه‌سروورو دلَشاد؟
كه‌ ده‌تبينم له‌ده‌س بێگانه‌داى تۆ
ده‌بێ كه‌ى سه‌ربه‌خۆ بى تۆ ، هه‌تا من
به‌سه‌ربه‌ستى بكه‌م سه‌يرو سه‌فاى تۆ؟
به‌ شينكه‌و گولَ سه‌راسه‌ر سوورو شينه‌
چ جوانه‌ ديمه‌نى كێوو چياى تۆ
له‌گه‌لَ تۆ بۆ نه‌جاتى نيشتيمانت
ده‌ده‌ن هێمن! هه‌ولَ خوشك و براى تۆ
مامۆستا هێمن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە