کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیزیفەكەى پارتى لە شەقلاوە گلۆلەكەى كەوتە لێژیەوە !

Sunday, 18/07/2010, 12:00




سیزیف ئەوەیە كە هەول دەدات بگات بە لوتكە بەلام لە خالى 99 گلۆل دەبێتەوە بۆ خالى سفر و هەرگیز ناگات بە لوتكە .


ماوەیەكە دەنگۆى بەستنى كۆنگرەى پارتى هەندێك بەرپرسى سەرقال كردووە بەو خەونەى كە بگەن بە سەركردایەتى پارتى هەر بۆیە هەندێك لە بەرپرسەكان كەوتوونەتە خۆیان و هەر لە ئێستاوە هەولى كۆكردنەوەى دەنگ دەدەن یەكێك لە وانە (بلند اسماعیل) بەرپرسى لقى 24 ى سەفین ماوەیە كە لە سەر چەند كارتێك ئیش دەكات یەكێك لەو كارتانە ئەوەیە كە بەكارى دەهێنێت گوایە لە خۆشناوەتى دا هیچ سەركردایەتى لە هیچ حزبێك نى یە و عەشیرەتى خۆشناویش زۆر قوربانیان داوە بۆ شۆرش و كوردایەتى كە ئەو بەرپرسرە خۆى كردووە بە ساحێبى خۆشناوەتى كە لە راستى دا ئەو تەنها بەرپرسە لە خێزانەكەى خۆى و چەند دەست و پێوەندێك بۆیە پێم باش بوو (c.v) ئەو بەرپرسەتان بۆ بۆ ئاشكرا بكەم .

ناوى راستى یەكەى (سابیر اسماعیل جرجیس) لە سالى 1983 بۆتە جاش لاى (محمد قادر اغا) ى سورچى دوایى لە سالى 85 بە هۆى ئەوەى كە ژنێكى هەلگرتووە بۆتە پێشمەرگە بەناچارى لەبەر ئەوەى لە شار ناتوانى دانیشێت لەبەر كێشەكەى كە ژن هەلگرتن بووە كە ئەو كات ژنیشى هەبووە ماوەیەك سجن بووە دواتر ئازاد كراوە و ژنەكەشى بەرەلا كردوە چونكە نەیتوانیوە ژنێك بپارێزێت ئێستاش دەلێت عەشیرەتى خۆشناوەتى هەموو دەبارێزم بۆیە ئەو بەراوردە بۆ خۆێنەر بەجێ دەهێلم با حكومى لەسەر بدەن .

ئەو بەرپرسە كابرایەتى زۆر هەوەس باز و خۆش مەشرەبە تا ئێستا چوار ژنى هێناوە بە حەلالى هێناوە و چەندین جاریش لەلایەن خەلكى ناوچەكە سكالاى لەسەر كراوە لەسەر داوێن پیسى لاى سەركردایەتى پارتى .

ئێستاش لە ناو خەلكى دەڤەرەكە بە كەسێكى نەفەس نزم و بێ ئابڕوو سەیر دەكرێ و لەوەتەى ئەو بۆتە بەرپرس لەو دەڤەرە خەلك پەیتا پەیتا لە پارتى كشاونەتەو كێرڤى پارتى لە دابەزینە كە هۆكارى یەكەم ئەو بەرپرسەیە لە دەڤەرەكە .

لە كارى حزبیش لە هەموو شتێك كادرێكى فاشل بووە چونكە لەم ماوەیەدا كارگێرێكى لقەكەى كە كاندیدى ئەو بووە و كردبووى بە كارگێر لق كە پێشتر كۆنە جاش بووە لە سەر دزى دەركراوە

بەرپرسێكى ناوچەش كە هەر ئەو كردبووى بە بەرپرسى ناوچە كلاوى كردە سەرى لقەكەو ئەویش دەركرا بۆیە ئێستا كاتى ئەوە هاتووە كە كاكى بەرپرسى لقیش بنێردرێتەوە مالەوە بۆ ئەوەى خزمەتى ژنەكەى بكات باشترە نە بچێتە سەركردایەتى پارتى .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە