نامەیەكی جوان بۆ مەسعودی ناشیرین
Monday, 28/02/2011, 12:00
2776 بینراوە
سروشت وای پێباشە لە بووندا گۆڕان هەبێ، چونكە مانەوەی سروشت بەیاسای سروشتەوە كە گۆڕانە.. جوانە، بۆیە خودی سروشت شێوەی وەرزەكانی دەگۆڕێ.
مەسعود: تۆ ئەوەندە ناشیرینیت تەنیا ئەو كەسانە تۆیان خۆشدەوێت، كە وهک تۆ ناشیرن دەڕواننە ژیان و مرۆڤی كورد دەكوژن. گۆڕینی جەستە زیندووەكان و رهقتەنەكانی نێو ئامێزی فراوانی ئەم سروشتە فراوانە بۆ هەمیشە لە گۆڕاندایە؟ كەس نازانی چ هێزیك هەیە ئەم یاسایەی بە سروشت بەخشیوە تەنیا سروشت نەبێ. ئەوەی سەرپێچی یاسای سروشت بكات سەرپێچی بوونی خۆی وەك بەشێك لە بوون دەكات. ئەو مرۆڤە هوشیارە، كە ملكەچی یاساكان بێت نەك پیچەوانە.
مەسعود كوشتنی میر منداڵێك لە لایەن چەتەیەكی تۆوە. وەك بەدەستی خۆت كوشتبێت وایە، چونكە كوشتنی ئەو مرۆڤە كوردە لەبەرژەوەندی تۆدایە، نەكبهرژهوهندی ئەو گەلەی، که تۆ بوویته ملوزمی. پێویست بە شۆربوونەوەی میژوو رسوابوونی دیكتاتۆرەكانی جیهان ناكات. ئەوەی گرنگە لەچەند مانگێكدا دوو دیكتاتۆر فتكران، كە خاوەنی سوپا و دەزگای سەركوتكەر و ووڵات و پۆلیس و شەرعییهتی سەرۆكی ووڵاتێكیان هەبوو، وا سیهەمیش بەریوەیە. لێ تۆ لە ئاست سیاسەتی نیودەوڵەتیدا زۆر لەوان پچوكتر و لاوازتری لە سنوری ناوچەیەك نەبێت هیچ كەس ئاورت لێناداتەوە.
ئەم گۆڕان وڕاپەرینە جەماوەریانە هەرفاكتەریكیان لەپشتەوەبێت.گرنگ نیە گرنگ گۆڕینی سیستەمە كۆنەكانە بەنوێ. ئەوسەردەمە بەسەرچوو سەرۆك كۆمارێك لە ئاست ویستی خۆیدا سەری هاووڵاتی ببڕێ وسامانی ووڵات بدزێ.
(هەر سەرۆكی دژی گەلەكەی هێزی بەكارهانی ئەو سەرۆكە شەرعیتی نەماوە ...ئوباما سەرۆكی ئەمەریكی ووتی) لە ئایندەیەكی نزیكدا كورد زیاتر لێت توڕە دەبێت. تۆش زیاتردڕندە بۆیە تۆ ئیستا شەرعێتت نەماوە.
خۆیندنەوەیەكی سایكۆلوژیانەی ئەم وێنەیە.
لە نیوان دوو كەسدا .ئەگەر گفتوگۆیەك دروست بوو .كەسێكیان نەیوێرا چاو ببڕیتە كەسی قسەكەر . ئەوە ئەو كەسە خاوەنی كەسایەتییەكی لاوازە، بڕوانە چاوی مەسعود چ ئاستیكی نزمی لەئاست چاوی سەدامدا هەیە. (
ئەو مرۆڤانەی شەیدای ئازادین ژیانی سەرشۆریان خۆش ناوێت) ئەوقارەمانانەی نیوشەقامەكانی شارەڕاپەڕیوەكانی باشور لەچەتەكانی تۆ ناترسن هاواری ڕمانی تۆدەكەن ئەوانە سەرشۆڕیان خۆشناوێت.سەردەمی تۆ و خیزانی تۆ گوزەر. تا ئیستا لە هۆڵی تاقیكردنەوەیەكی زۆر گراندایت. نە قۆپی , نەسامان. نەژمارەی چەتەكانت ڕزگارت ناكات .یەك شت نەبێت .پیشئەوەی ڕسواتربیت. كوردستان بەجبهێڵە.
جوانی لە دونیای سیاسەتدا: جوانیك: كە لۆژیك پەسەندی دەكات.ئەو جوانییە كە لەمیژوودا بە رویەكی جوانەوە گوزارش لەسەردەمی خۆی دەكات.
جوانیەك : كە تەنیا ناخ پیسەكانی سیاسەت لایان جوانە. خۆیان بە هوشیار وكۆمەڵ بە بەرغەل. ئەم جوانیە تەنیا چاویلكە تەلخەكانی سیاسەتمەداری گەوج ودیكتاتۆر مشەخۆرەكانی دەرباری كوشكی دەسەڵات دەیبینن. ئەمەیان هێندە بەری تەسكە لەمیژوودا دەبن بە زبڵ. تاقیكردنەوەكانی میژووی مرۆڤایەتی .تەنیا ئەو جوانیە دەبینی كە میژوو بەجوانی دەێهێلیتەوە.هەموو سامانی خێڵی بەرزانی ناتوانی ئاشبەتاڵەكەی بابت و 31 ئاپەكەی تۆ بەڕەنگێكی جوان بنخەشێنێ.
ئیمڕۆ27--02-2011 ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سزای خستە سەر سەرۆكی لیبیا .سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانی خانمی مایكل ووتی
(ئەم بڕیارە پەیامێكە بۆ گشت دیكتاتۆرەكان) تۆش بەدریژای تەمنی بابت وخۆت دەسەڵاتیكی دیكتاتۆر ومیژوو خویناویتان هەیە.
ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش
درەنگ بێ یان زوو ڕسوا دەبیت . نەسامانە دزراوەكەت نە هاوریانی قاچاخچیت نەچەتەكانت رزگارت ناكەن. یەك شت نەبێ .هوشیاربە وبە بێ خوینڕشتنی زیاتر كوردستان بەجیبهێڵە..زوربەی شارەكانی باشور تف لەبوونی تۆ دەكەن. وازهینانی ئارەزوومەندانە سزای كەمترە لە تڕۆكردنت .تۆ و هوشیاریت بریار لەسەر یەكیك لەو دوانە دەدەن . نەك ئەم ووتارە.
سان پیترسبۆرگ 28=02=2011
[email protected]