کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان - به‌شی یه‌که‌م

Thursday, 02/02/2012, 12:00


تیۆری راچله‌کاندن و قه‌یران و چاوه‌روانی مه‌رحه‌مه‌تی ده‌سه‌لات!

ئه‌م هه‌فته‌ ساڵێک به‌ سه‌ر به‌یاننامه‌که‌ی گۆراندا تێپه‌ڕی. پار ئه‌م کاته‌ باس باسی به‌یاننامه‌که‌و گرنگی و کاریگه‌ری ئه‌و به‌یاننامه‌ بوو وه‌ک ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ به‌هاری کوردی. دوای ئه‌وه‌ ئه‌زموونه‌که‌مان بینی و چاره‌نووسی ولاته‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌ر له‌ تونس و میسر و یه‌مه‌ن و لیبیاوه‌ تا سوریا ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌. حاڵی راپه‌رینه‌‌که‌ی کوردستانێش ئه‌وه‌ له‌ پێش چاومانه‌.
به‌یاناننامه‌که‌ رووداوێکی گرنگ بوو، له‌ کاتێکی زۆر هه‌ستیاری سه‌رهه‌لدانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی و لافاوی پرۆتێست و ناره‌زایی خه‌لک به‌رامبه‌ر به‌ بنه‌ماله‌و سسیستمه‌کان به‌ گشتی بلاو کرایه‌وه‌. ئه‌م رووداوه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌هێنێ به‌ڵکو زۆر پێویست بوو دوای سالێ هه‌ر له‌لایه‌ن گۆڕان خۆیه‌وه‌ وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێخواز ده‌سته‌یه‌کی پرۆفێشنالی سه‌ربه‌خۆ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ‌ پێشینه‌و پرۆسه‌و ئاکامی به‌یاننامه‌که‌ دروست کراباو ته‌نانه‌ت چه‌ندین کۆبوونه‌ووه‌و کۆنفرانسی دیباتی دیمپۆکراسی و ئازادی له‌ سه‌ر ببه‌سترایه‌. به‌ داخه‌وه‌ هیچ کام له‌مانه‌ نه‌کران و له‌وه‌ش ناچێ بکرێن.
به‌لام ئایا ئێستا دوای ساڵێ چۆن به‌یاننامه‌که‌ ده‌خوێنینه‌وه‌؟ بۆچی گۆڕان شه‌رمنانه‌ ویستی ناوه‌رۆکه‌که‌ی دووباره‌ کاته‌وه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی پاره‌وه‌ ده‌سه‌لات هه‌ر گوێشی نه‌دایه‌؟
هه‌لوێست خه‌لک و رووناکبیران به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌که‌و ئه‌نجام و ئاکامه‌کانی چ بوو؟
سایتی سبه‌ی کارێکی باشی کردووه‌ که‌ کۆمه‌لێ رووناکبیرو، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ، چاودێری سیاسی دواندووه‌و رایه‌کانیانی له‌ یه‌ک پلاتفۆرمدا بۆ کۆکردووینه‌وه‌.

http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=3405&LinkID=14
 
با هه‌ندی له‌و رایانه‌ وه‌ک نموونه‌ بنووسینه‌وه‌:
1. د. زانا ره‌ئوف
1. بەیاننامەکە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بو بۆ هەبوونی قەیرانی سیاسی لە کوردستاندا
2. كاردانه‌وه‌ی نا دروست و نا به‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمدا له‌ ئاست ئه‌و به‌یاننامه‌یه،‌ بوه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نا ئارامی و پشێوی ئه‌گینا هه‌رێمی كوردستان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌ قه‌یرانی سیاسیدا ده‌ژیا، نه‌ك به‌ هۆی ئه‌و به‌یاننامه‌وه‌.
3. دەربارەی کاریگەرییەکانی بەیاننامەکەش، د.زانا ئاماژەی بەوەدا، به‌یاننامه‌که‌ له‌ کاتی خۆیدا كاریگه‌رییه‌كی زۆری دانا، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ردوو هێزه‌ ده‌سه‌لاتداره‌که‌ به‌لکو له‌ سه‌ر کۆی سسیستمی سیاسی به‌ گشتی.
4. به‌لام له‌ دوای رووداوه‌ خوێناوییه‌کانی 17 ی شوبات و پاشان ئه‌و شێوازه‌ نادروست و داپڵۆسێنه‌رانه‌ی ده‌سه‌لات بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داواکاریی خۆپیشانده‌راندا، ئه‌وان به‌ کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵکیان بێ ئومێد کرد، به‌ سه‌دان هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان شه‌هیدو بریندار کرد

2. ر‌ێبین هەردی، نوسەرو روناکبیر، بۆ (سبەی) وتی:
1. کاردانەوەی هەردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بەرامبەر بەیاننامەکەی گۆڕان، هەڵەشەو و توند بو، دەبوایە بەیاننامەکە لە بری ئه‌وه‌ بە جدی وەرگیرایە و گفتوگۆی لە سەر بکرایە، چونکە چارەسەری زۆر قەیرانەکانی کوردستانی تێدابو، بە تایبەت بەیاننامەکە ئاراستەی هەردو هێزی دەسەڵاتدار کرابو، بۆیە دەبوایە ئەو دو هێزە پێشوازیان لێبکردایە
2. سەبارەت بە چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستوی ئێستای کوردستانیش، ئەو نوسەرە پێیوایە هێزه‌کان ئێستا له‌ گفوگۆ دان و بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یراانانه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئێستای کوردستانی تێکه‌وتووه‌ جێبەجێکردنی پاکێجەکانی ئۆپۆزسیۆنه
3. ئه‌حمه‌د میره‌
1. به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان له‌ چه‌ند روویه‌که‌وه‌ گرنگ بوو چونکه‌ ده‌رهاوێسته‌ی دۆخی سیاسی ئه‌و کاته‌ بوو، لەبەرئەوەی ناوچەکە بە گشتی لەو کاتەدا توشی شڵەژانێکی سیاسی ببو به‌یاننامه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ش گرنگ بوو،
2. کاردانه‌وه‌کانی شه‌قامیش پاش به‌یاننامه‌که‌ سه‌لماندیان قه‌یرانێکی سیاسی قووڵ هه‌یه‌.
3. ئه‌و هیزه‌ سیاسیانەش کە بیر لە گۆڕانی بنەڕەتی دەکەنەوە، پڕکەرەوەی شه‌قامی کوردین. هەرچەندە راگەیاندنەکانی دەسەڵات بە توندی بەرپەرچیان دایەوە، بەڵام رووداوه‌کانی دواتر سه‌لماندیان ناوه‌رۆکی به‌یانانمه‌که‌ راسته‌و بارو دۆخه‌که‌ پێویستی به‌ گۆڕین هه‌یه
4. ‌پێش بەیاننامەکە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆچونی جیاوازیان لە سەر پێشهاتەکان هه‌بوو ، دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ گوتاری ئۆپۆزیسیۆن یه‌کگرتوو بوو. ئه‌مه‌ش دواجار به‌ باشه‌ بۆ سسیته‌می سیاسی کوردستان شکایه‌وه‌
5. لایەکی تریشەوە ئەو بەیاننامەیە هێزی بەخشیە خەڵک، کە ره‌خنه‌گرتن له‌ کۆمه‌ڵیک رۆشنبیره‌وه‌ بگوێزرێتەوە بۆ هەمو هاوڵاتیەکی هه‌رێم.

4. له‌ زمانی ئاراس وه‌لی به‌رپرسی ژووری ره‌وه‌ندی کوردی ده‌نووسێ:
بەیاننامەکەی گۆڕان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسی کوردستاندا هەبو، چونکە راچەنینێکی بونیادی بو بۆ سیاسەتمەدار و حوکمڕانی هەرێمەکە، کە قەیرانێکی گەورە ئەستۆی ئەم هەرێمەی گرتوە،
5. کاک مه‌م بورهان قانع ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و داخوازییانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ وه‌ک ‌ ‌ وه‌ك كودەتا‌و پیلانگێڕیی‌ دانه‌نرایه‌‌و كاردانه‌وه‌ی‌ توندی ڵینه‌که‌وتایه‌وه‌و ،ئه‌و پشێویانه‌ی له‌ 17 ی شوبات و دواتردا که‌وتنه‌وه‌، رویاننه‌ده‌دا‌و ئه‌و هه‌مو هاوڵاتییه‌ بێتاوانه‌ شه‌هید‌و بریندار نه‌ده‌بون. بۆ رێگه‌گرتم له‌ هه‌ر داواو بانگه‌وازێکی له‌و جۆره‌، پێویسته‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌م داخوازییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و هاولاتیاینه‌وه‌ بچن. .. و ده‌سه‌لات مل بۆ مه‌نتیقی چاکسازیی و ریشه‌کردنی گه‌نده‌ڵی جدات و چیدیکه‌ ته‌نها ئه‌ندام و هه‌وادارو دلسۆزه‌کانی حیزبی ده‌سه‌لاتدار نه‌کرێنه‌ هاولاتی پله‌ یه‌کی ئه‌م هه‌رێمه‌.
6. کامەران بەرواری، مامۆستای زانکۆی دهۆک و چاودێری سیاسی، بە (سبەی) راگەیاند:
1. به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌به‌ستێکی نیشتمانی بوو بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی رادیکالی له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌لات به‌ شێوه‌یه‌کی باش مامه‌له‌یان له‌گه‌لدا بکردایه‌، زۆربه‌ی خاڵه‌کانیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات بوون، چونکه‌ ئه‌مڕۆ بێ یان چه‌ند سالی تر ده‌بێ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م خالانه‌!
2. له‌ کوردستاندا گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ و به‌یاننامه‌که‌ی گۆرانیش پرۆژه‌یه‌کی ره‌گوریشه‌یی بوو بۆ کۆتایی ‌ینان به‌و گه‌نده‌ڵیه‌، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێسێ بکردایه‌ ده‌سه‌لات تووسی ئه‌و قه‌یرانه‌ نه‌ده‌بوو که‌ دواتر تووشی بوو!
7. رابون مارف، مامۆستای‌ زانكۆ و هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ سبه‌ی راگه‌یاند: به‌یاننامه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ عه‌قڵێكی كاریگه‌ره‌وه‌ هه‌ڵقوڵا بو، کە وەک زەنگێکی ئاگادار کردنەوە وابوو به‌رامبه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌اکنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و ستەمکارییەی گیرۆدەی هەرێمی کوردستان بوو بوو.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ هێمای بۆ ئەوەشکرد، تاكو ئێستا هه‌ردوو حزبی‌ باڵاده‌ستی هه‌رێم له‌ بارو دۆخی مه‌ترسیفداری ئه‌م ناوجه‌یه‌ وه‌خه‌به‌ر نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌!!
[نموونه‌کان ته‌واو]
تیۆری راچله‌کاندن و قه‌یران و چاوه‌ڕوانی
سه‌یر له‌ وه‌دایه‌ که‌ قسه‌و بۆچوونی نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌ (تاقه‌ ژنێک له‌ نێو قسه‌که‌ره‌کاندا نییه‌) وه‌ک یه‌که‌: هه‌مووی ده‌توانرێ له‌ یه‌ک رسته‌دا کۆبکرێته‌وه‌: به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان زه‌نگی یان هاواری وریاکردنه‌وه‌ بوو بۆ ده‌سه‌لات که‌ گه‌نده‌لی هه‌یه‌، سته‌مگه‌ری هه‌یه‌، قه‌یران هه‌یه‌ و باشتره‌ بۆ ده‌سه‌لات خۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر کا، به‌لام ده‌سه‌لات گوێی نه‌گرت و توندو تیژی نواندو خه‌لکی کوشت و قه‌یرانکه‌ی قوولتر کرده‌وه‌و ئێستاش بێباکه‌و هه‌ر خه‌به‌ریشی نه‌بۆته‌وه‌!! {و گۆران و ئۆپۆزیسیۆنیش چاوه‌رێی مه‌رحه‌مه‌مه‌تی ده‌سه‌لاتن).
ئیدی ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ! یان: ماستاو بخۆوه‌و ده‌مولێوت بسڕه‌وه‌!
ئه‌مه‌ هه‌موو جیرۆکه‌که‌ی به‌هاری کوردی یه‌. ده‌توانین له‌م وشانه‌وه‌ ئاکامی به‌یاننامه‌که‌ وه‌ک له‌ دایکبوونی تیئۆرییه‌کی نوێی راپه‌رین و به‌هاری کوردی ده‌ستنیشان بکه‌ین که‌ ئه‌ویش :
تیۆری راچله‌کاندن و قه‌یران و چاوه‌روانی مه‌رحه‌مه‌تی ده‌سه‌لاته‌!!
جا وه‌ره‌ تۆ ئه‌م تیۆرییه‌ شۆرشگێڕییه‌ رادیکالییه‌ به‌ پاشڕوانی بۆ تونس و میسرو لیبیا و یه‌مه‌ن به‌کاربێنه‌. جه‌ماوه‌ری تونس و میسرو لیبیا و سوریا و یه‌مه‌ن له ئه‌نجامی به‌یاننامه‌یه‌کی دڵسۆزانه‌ی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن رژانه‌ سه‌ر جادده‌و هاواریان کرد: هۆ ده‌سه‌لات ئه‌وه‌ زه‌نگی راچله‌کاندنت بۆ لێده‌ده‌ین خۆت چاکه‌، ده‌سه‌لاتیش دێ ده‌یان داته‌ به‌ر ته‌قه‌و تێلا، ئه‌وانیش ده‌چنه‌ ماله‌وه‌و چاوه‌رێ ده‌که‌ن:
دوایی سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ تونس پێشوازی له‌ خانمی یه‌که‌م ده‌کاو مێرده‌که‌شی وه‌ک سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رچاوه‌ی نیعمه‌ت و به‌ره‌که‌تی کۆن و تازه‌ ده‌کاته‌ ره‌مزی خۆی.
له‌ لیبیا سه‌یفولئیسلامی کوری قه‌زافی له‌ پاڵ مه‌رجه‌عییه‌تی باوکی وه‌ک گه‌نجێکی مۆدێرن ده‌کاته‌ سه‌رۆک وه‌زیران
له‌ میسر حوسنی موباره‌ک وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌به‌دی قبوڵ ده‌کاو جه‌مالی کوریشی وه‌ک ریفۆرمخواز بۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی ده‌کاته‌ ده‌سکه‌وتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی شۆڕشه‌که‌ی
له‌ سوریاش له‌ به‌ر مه‌ترسی ده‌ره‌وه‌و پاراستنی یه‌کێتی نێشتمانی داوا ده‌کا به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ک ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و سه‌رۆکی ئه‌به‌دی بمێنێته‌وه‌.
هه‌رکه‌سێکیش له‌وه‌ پێش سه‌رپێچی کردىێ یان وشه‌ی گه‌نده‌ڵی و بێدادی به‌کاربێنێ یان خۆنیشاندان دژی ئه‌و ره‌مزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌رزانه‌ بکا ئه‌وا وه‌ک ئیبراهیم کاکه‌ ئه‌حه‌ی خۆمان له‌ زینداندا قایم ده‌کرێ و که‌سیش خۆی تێناگه‌یه‌نێ.
له‌و لاشه‌وه‌ ‌ده‌سه‌لاته‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌کان هێنده‌ی تر بێباک ده‌بن و دزیی و داگیرکاری و گه‌نده‌ڵی ده‌بێ به‌ دین و ئایین و زیاترو زیاتر ئۆپۆزیسیۆن و خه‌لکی تێوه‌ ده‌گڵێ و زیاترو زیاتریش قوربانییه‌کانی له‌ خه‌لکی هه‌ژارو نه‌دار زۆر ده‌بن و ده‌سه‌لات هه‌ر باکێشی نییه‌و بنه‌مای ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی ئه‌به‌دی داده‌مه‌زرێنێ.
ئه‌مه‌ زۆر به‌ کورتی چاره‌نووسی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌بوو گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ عاقڵ بوونایه‌ فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌ی گۆڕان و ئۆپزیسیۆنی کوردییان به‌کار بهێنایه‌!
جارێکی دی هه‌ر وه‌ک چۆن پارتی و یه‌کێتی ئه‌زمونێکی دئیمۆکراتیان دروست کرد که‌ له‌ رۆژهه‌لاتی نێوه‌راستدا لاسایی ده‌کرێته‌وه‌، گۆڕان یش ئاوا تیۆرییه‌ک و ئه‌زموونێکی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری نوێی خولقاند که‌ به‌هاری عه‌ره‌بی که‌لكی لێوه‌رگرت و مێژوویه‌کی تازه‌ی له‌ ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ندا دروست کرد!
[ماویه‌تی}

 بەشی دووەم
بەشی سێیەم (سبەینێ بڵاودەکرێتەوە)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە