جەلال تاڵەبانی ئەو سووكەی وێنەی نییە لە نێو گەلان!
Friday, 27/03/2009, 12:00
2486 بینراوە
سەرەتای ساڵی 1994 جەلال لە سوریا بوو، سەردانی حافز ئەسەد و بەرپرسانی سوریای دەكرد. پاش چەند ڕۆژێك بەڕێكەوت بەرەو كوردستان. لە خاڵی فیشخابور لە ڕوبار دەپەڕیەوە. ئەوكات بە ڕێككەوت برادەرێكم بە سەردان چوو بوو بۆكوردستان و دەهاتەوە دیمەشق. كە دەبینێ پێشمەرگەكان ڕیز دروست دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە جەلال، ئەویش دەچێ لە ڕیزەكە دەوەستێ!
لە نێو ڕیزەكەدا پێشمەرگەیەكی تەمەن سەروی 50 ساڵ، دەمی دێنێتە پێشەوە جەلال ماچ بكا، بۆدەربڕینی هەست و سۆزی خۆشەویستی، كە چی جەلال پاڵ بە سنگیەوە دەنێ ناهێڵێ ماچی بكا!
ئەو برادەرە گەڕایەوەو ئەمەی بۆمان باسكرد. لەوكاتەوە هەرجارێك جەلال دەبینم ئەم هەڵوێستەی جەلالم دەكەوێتەوە یاد، بە تایبەتی كاتێك جەلال ڕوو بە ڕووی لێپرسراوێك یان سیاسەتمەدارێكی غەیرە كورد دەبێتەوە، وەك پیرەژنی گوندەكان هەردوو دەستی دەخاتە ئەملاو ئەولای ملیەوەو، بە ماچ دەكەوێتە سەری.
ئەم پیاوە هیچ كڕنۆشێك نەماوە نەیبا بۆ لێپرسراوانی ئێران و توركیاو سوریا، كەچی ئەوانیش هیچ سوكایەتی نەماوە پێی نەكەن. ڕەفسنجانی بە دەمی خۆی جەلالی بە (سۆزانی سیاسەت وەسف كرد)!
سەرۆك كۆماری عێراقە و چوو بۆ توركیا، فەرمانبەرە حكومیە نزمەكان پێشوازیان لێكرد. كەچی ئەو ئەتاتۆركەی شوناسی كوردی سڕیەوە، تاجی گوڵی نایە بان گۆڕە گەنیوەكەی!
بەڵام وەك كۆیلە (لە كوردساتیش نیشانی دا) هێشتان عەوڵا لە توركیا بوو، جەلال لە ژێر خێمە سورەكە لەسەر كورسی ئەشكی گرتبوو چاوەڕێی تەشریفی دەكرد!
چوو بۆ ئێران وەزیری دەرەوە پێشوازی لێكرد!
كە هاتەوە باڵوێزی عێراق لە خواحافیزی دابوو!
چوو بۆ كۆریا باڵوێزی كۆریا لە عێراق پێشوازی لێكرد!
هەرچی گووتی و هەرچی كردی، بە یەك قسەی حكومەتی عێراقی پوچەڵ بویەوە! حكومەتی مالیكی بروسكەیەكی بە پەلەی بۆ كۆریا نارد، كە جەلال هیچ دەسەڵاتێكی نیە بۆ ئیمزا كردنی هیچ ڕێككەوتن نامەیەك!
لە گەڵ هەموو ئەو ئیهانە و بێ ڕێزی و سووككردنە، كەچی هەرجارێك جەلال لێپرسراوێكی عێراقی یان تورك یان ئێرانی ببینێ، دوور لە داب و نەریتی دیبلۆماسی، وەك كۆیلە، وەك پیرەژنێك داواكاری بخاتە پێش پۆلیسێك، زۆر زەلیلانە ئەملاو ئەولای زەلامەكە دەگرێ و ماچی بێزەوری لێدەكا!
ئیسرائیل و حكومەتەكەی، چونكە دڵسۆزی گەل و وڵاتەكەیانن، هەر سەربازێك یان ئەفسەرێك، لەو پەڕی دونیا بۆ ئەو پەڕی دونیا، گەر تەمەنی سەروی 80 ساڵیش بێ، پەلكێشی دادگای دەكەن بۆ دۆكیومێنت كردنی هۆڵۆكۆستەكەیان بۆ مێژوو. لە ئەرجەنتین و لە ئوستراڵیا و شوێنەكانی دونیا، هەر كۆنە ئەفسەرێكی نازی مابێ دەستگیری دەكەن و پەلكێشی دادگای دەكەن. چارلز زێناتی لە ڕۆژئاوای ئوستراڵیا دەستگیر كراو بە سەر تەختەوە ڕاكێشرا، بۆ دادگایی كردنی وەك تاوانبارێكی جەنگ، هەرچەندە تەمەنی 86 ساڵە. تكایە ئەم لینكە
ببینە:ـ
http://www.fightdemback.org/archive/people/zentai-charlesئەدۆڵف ئێچمان، كۆنە ئەفسەرێكی نازی بوو لە ئەرجەنتین خۆی شاردبوەوە، مۆسادی ئیسرائیلی دەستگیریان كرد و بۆ ئیسرائیل هێنایان. ساڵی 1962 دادگای ئیسرائیل بە 15 تۆمەت ئیچمانی لە سێدارەدا,
تكایە ئەم لینكە ببینە:
http://en.wikipedia.org/wiki/Adolf_Eichmannكەچی جەلال، ئەو فڕۆكەوانەی هەڵەبجەی بە كیمیا بۆمبارانكرد، لە ناو ئاسایشی سلێمانی هێنایە دەرەوە و ڕزگاری كرد. ئەو ئاسایشەی كە ڕۆڵەی كوردی تیا ئازار و ئەشكەنجە دەدرێ!
لە شەستەكانەوە تا ساڵی 2000 تفەنگی ئەم جەلالە، هەمیشە ڕووی لە كورد خۆی بووە. كەس نەما قەپی لێنەگرێ و نەیدا بە كوشت. پارتی، ئیسلامی، دێموكرات، سۆشیالست، شیوعی، ئەنسار و پەكەكە و زۆربەی پارت و گروپەكان، چێژی گوللەی ئەم زەلامەیان كردووە!
سوپای دوژمن نەماوە پێشی نەكەوێ و نەیكێشێ بەرەو سنگ و قەدی كوردستان. سوپای تورك، ئێران و عێراقی كێشاوە و ئەوانیش نامەردانە بە تۆپ و ڕاجیمە كوردستانیان كاول كردووە!
تا ئێستاش تورك و ئێرانی بۆمبارنی ناوچەكانی باشوری كوردستان دەكەن، كەچی نەوێراوە فزەیەك بكا، وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر ئەو هەموو زوڵمەی لە هەژارانی میللەتەكەمان دەكرێ!
لە سەروی هەموو ئەوەشەوە، زۆر بێ شەرمانە، وەك مرۆڤێك یەك زەڕە بیر لە شەرەف و كەرامەتی نەتەوەكەی نەكاتەوە، لەو شوێنەی كە تائێستاش ڕسوای كوردی تیا دەكرێ، بە دەنگی بەرز دەڵێ: سەربەخۆیی كوردستان خەونی نێو قەسیدەی شاعیرانە!
هیچ سەركردەیەك لە مێژووی گەلاندا، وەك ئەم جەلالە سوك نەبووە. تەنانەت ئەبو ڕوغالی عەرەبیش ئەوەندە سوك نەبووە. ئەبو ڕوغال بۆ چەند فلسێك، پێش هاتنی ئیسلام، بوو بە دەڵال و ڕێ نیشاندەری ئەبڕەهە، كە سوپایەكی پڕ لە فیلی هێنابوو، بۆ تەخت كردنی كەعبە لە مەككەدا!
ئێستاش ئەبو ڕوغال لە نێو عەرەبدا، نیشانەی خیانەت و زەلیلیە و لەعنەتی لێدەكرێ!
هەرچی بیڵێین دەرهەق بەم جەلالە هەر كەمە و، تەنانەت گەر ڕۆژێكیش چاكەیەكی هەبووبێ، ئەوا لە بەرامبەریدا 100 خراپەو جاشایەتی كردووە. بەڵام مرۆڤێك بۆ عززەت نەفس و كەڕامەتی خۆی، بێ هەڵوێست بێ، مەحاڵە بتوانێ سەر بەرزی بۆ گەلەكەی بنوێنێ!
بۆیە كە جەلال داوا دەكات چەكی بە شەرەفی گریللا دەم بەست بكرێ، ئەوا تەنها بۆ ئەو مەڕامەیە كە هەمیشە لەسەری پەروەردە بووە: بە نزم سەیركردنی گەلی كورد و، كۆیلە بوون بۆ بێگانە!
ئەگەرنا ئەی جەلال دەتونێ پێمان بڵێ، ئەو هەموو ساڵانە چەكی بۆ كێ هەڵگرتبوو، كە هەڵەبجە و ئەنفالمان لێی دروێنە كرد؟!
ئەگەر مافی كورد تەنها زمان و تەلەفزیۆنێكە بە كوردی، خۆ زەمانی بەعس ئەوەمان هەبوو، ئەی شەڕی جەلال دژ بە عێراق بۆ بەرژەوەندی كورد بوو، یان ئاغاكانی لە ئێران؟!
كەواتە ئەوەی یەكێتی كردی لە بەناو خەباتی چەكداری، تەنها پلانێك بوو دژ بە كورد بە جەلال جێ بە جێكرا!
لە بەر ئەوە گەورەترین خزمەتێك كورد بیكا بۆ خۆی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، هەوڵدانە بۆ پەلكێشكردنی ئەم زەلامە بەرەو دادگای تاوانەكانی جەنگ و دزی و ڕاوو ڕووت!!