سه‌لاح الدینی ئه‌یوبی
Monday, 16/02/2009, 12:00
2120 بینراوە
ئه‌م سه‌رکرده گه‌وره‌ی کورده ناوی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، کوڕی(نه‌جمه‌دین ئه‌یوب)ه له‌ساڵی532ههیجری 1137زایینی له‌دایک بووه.
هه‌مو سه‌رچاوه مێژوییه‌کان، به‌گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌ی دائه‌نێن، بۆ کورد‌و بۆ مرۆڤایه‌تی،هه‌ر وه‌کو موعجیزهیێکی مێژوویی ناوی ئه‌به‌ن، چ ئهوروپیهکانوو چ مێژوونووسه‌کانی جیهان.
ئه‌وشه‌وه‌ی کهسالاحهدینی لێ له‌دایک بووه، بنه‌ماڵه‌که‌یان توشی بهسهرهایێکی ناخۆش ئه‌بن،باوکیشی
خه‌ریک بووه کۆرپه‌که‌ی بکوژێت، چوونکه باوه‌ڕیان وابووه که پێوقهدهمی خێرنهبوه بۆیان ،هه‌تا گه‌وره پیاوانی ده‌وروپشتی باوکی تێئهکهونو، له‌و بریاره‌ی په‌شیمانی ئه‌که‌نه‌وه، پاشماوهیێک کۆچ ئه‌که‌ن به‌ره‌و شاموو، له‌وێ جێگیر ئه‌بن به‌ره به‌ره ئه‌ستێره‌ی سه‌لاحدین به‌ره‌و گه‌شی ئه‌روات.پاشماوهیك له‌وێوه کۆچ ئه‌کات بۆ میسر، به‌ڵام ئه‌مه به‌ویستی خۆی نابێت، له‌میسر گهشهئهکاتو ئه‌بێت به وه‌زیر،له‌م ماوه‌یه‌دا به بهخشنهدیو ئازایه‌تی ناوی ده‌رکردوه، هه‌تا وای لێدێت زۆر تووڕه ئه‌بێت، له حوکمی فاتمیهکانو خۆی ده‌سه‌ڵات ئهگرێتهدهست.ده‌ست ئه‌کات به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی میسر‌و، خۆشگوزه‌رانی ئه‌و وڵاته‌وه.سوپایێکی به‌هێز پێکه‌وه ئه‌نێت بو، پارێزگاری وڵاتی موسڵمانان‌و بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام ،له ئه‌وروپیه مه‌سیحیه‌کان.
مێژوونوسی ئه‌ورووپی لین بۆڵ ئه‌ڵێت:-گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌و پاله‌وانی مێژوویی ناو ئه‌بات سه‌رباری ئه‌وه‌ی که دوژمنیشیانبووه،
پاشئه‌وه‌ی ئه‌وروپیه‌کان، ڕوویان کرده وڵاتی مووسڵمانانو داگیریان کرد، سه‌لاحه‌دین خۆی ئاماده کرد بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یان،هه‌تا ئه‌وڕۆژه‌ی که سه‌لاحه‌دین به‌ره‌نگاریان بوه‌وه، که‌س نه‌یتوانیوه ده‌ریان بکات‌و فه‌رمان ره‌وای فه‌له‌ستین بوون ،و بیت المهقدس له‌ژێرده‌ستیاندا بووه.
کاتێک کهسهلاحهدین بریاری دا ده‌ریان بکاتوو، بیت القدس لهژێردهستیان ده‌ربهێنێت. به‌م شێوه‌یه له
شه‌ڕێکی خوێناوی‌و چاره‌نووس سازدا ،به‌ره‌نگاریان بوو که ئه‌و شه‌ڕه ناونرا شه‌ڕی(حوگین)،له ڕۆژی4
ته‌موزی ساڵی1187 سه‌رکه‌وتنێکی مێژووییان به‌سه‌ر سهلیبیهکادا به‌ده‌ست هێنا. که به‌ته‌واوی ده‌ری کردن
وه‌زۆری، له سه‌رکرده‌کانیشیان به دیل گرت، وه‌ک(ریشارد قه‌لب الاسهد)به برینداری خودی سه‌لاحه‌دین گرنگی پێداو دهرمانو شتی پێداویستی بۆ نارد، فه‌رمانی دا که رێزی لێبگیرێت‌و هیج سوکایه‌تی پێنه‌که‌ن.
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه هه‌تا ئێستاش ئه‌ورووپییه‌کان سه‌لاحه‌دینیان خۆشدهوێتو هه‌رگیز به خراپه ناوی نابه‌ن
مێژوونوسێکی ئورووپی، باسی هێمنیو له‌خۆ بوورده‌یی که‌سایه‌تی سه‌لاحه‌دین ده‌کات. ده‌ڵێت:- جارێکیان تینووی ده‌بێت، داوای ئاو ده‌کات که‌س بۆی ناهێنێت، به‌م شێوه‌یه 5جار داواکه‌ی دووباره ئه‌کاته‌وه،هه‌تا له کۆتاییدا ئه‌ڵێت:- برایینه خه‌ریکه له تینواندا ده‌مرم فریام که‌وه‌ن، ئینجا ئاوی بۆ ئه‌هێنن. به‌بێئه‌وه‌ی له که‌س توربێتو، لۆمه‌ی که‌س بکات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م نمونهییهم هێنایه‌وه که خوێنه‌ری به‌ڕێز که‌سایه‌تی ئه‌م سه‌رکرده‌ییه بناسێت‌و به‌راوردی بکات له‌گه‌ڵ ئێستادا.
کۆچی دوایی دوای سه‌لاحه‌دین:-
له‌ساڵی 589 هیجریدا له‌مانگی سه‌فه‌ر له ته‌مه‌نی 57ساڵیدا کۆچی دوای کرد به‌ڵام........
کاتێک هاتنه سه‌ر کفنو دفنو به‌خاک سپاردنی له‌ماڵه‌که‌ی گه‌ران له‌ناو قاسهکهیدا{47 درهه‌م له‌گه‌ڵ
یه‌ک گرام ئاڵتوونی سوری تیا‌بوو}که‌ئه‌ویش به‌شی به‌خاک سپاردنهکی نه‌ده‌کرد
هه‌تا پاره‌یان بۆ کۆکرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.ئێسته‌ش گۆره‌که‌ی له سووریه‌یه‌و هه‌تا ئه‌ورۆژه‌ی دنیا به‌رده‌وامه ، ئه‌و
به‌گه‌وره‌ترین سه‌رکرده ئه‌مێنێته‌وه.سه‌ریشی به‌رزه له‌دنیاو له قیامه‌تدا.
*میژووناس
/هۆڵه‌ندا/لاهایی