کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتی پلان بۆ كوشتنی سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن دادەڕێژێت

Wednesday, 16/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی یه‌كه‌می نهێنی ده‌زگای زانیاریی، بۆ کوردستانپۆستی ئاشكراكرد‌، کە دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ناسراو به‌ سه‌ركه‌وتی كوبه‌ و به‌رێوه‌به‌ری پیشووی ئاسایشی سلێمانی و دواتریش خانه‌نیشنكراو له‌ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بە پلەی لیوا، به‌ مال و منداڵه‌وه‌ خۆی گه‌یانده‌ سوید به‌ شێوه‌یه‌یه‌كی نهێنی و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی سویدی" ئێستا ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ بۆ سلێمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی نیشته‌جێبووه‌، به‌ڵام یه‌كیتی و ده‌زگای زانیاری به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ شه‌و رۆژ هاتوو چۆی سه‌ركه‌وت حه‌سه‌نیان خستۆته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ و به‌نیازی رفاندنیین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە