کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فوئاد مەعسوم جەڵتەی دڵ لێیداوە و یەکێتیی نایەوێت کەس بەمە بزانێت

Saturday, 02/02/2013, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست (5) سلێمانی:
سەرچاوەیەکی نزیک لە خزمێکی فوئاد مەعسوم ئەم ئێوارەیە بە دۆستێکی کوردستانپۆستی راگەیاند، کە چەند رۆژێکە فوئاد مەعسوم جەڵتەی دڵ لێی داوە ئیستا ئەویش لە خەستەخانەیەکی ئەڵمانیا کەوتووە. سەرچاوەکە وتی برادەرانی یەکێتیی لە چەند رۆژی رابردوودا لە زمانی فوئاد مەعسومەوە هەواڵی تەندروستی مام جەلالیان راگەیاند، ئەمە راست نییە، بەڵکو بۆ چەواشەکردن و شاردنەوەی ئەم راستییەیە، کە فوئاد مەعسوم بۆ خۆشی جەڵتە لێیداوە، ئەویش بۆ ئەوەی هەر کاتیک خەڵکی هەواڵە راستەکەیان بەر گوێ کەوت بکەونە گومانەوە، هیچ قسەی لەسەر نەکەن. پەیامنێرەکەمان ئەوەی بە بیرهێناینەوە، کە ئەمڕۆ بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حیزبەکە لە تەمەنێکدان، هەر خۆیان بە شایسەتی دەسەڵات و بەڕێوەبردن دەزانن، هیچ ئاڵوگۆڕێک بەسەریاندا نەهاتووە، هەروەک ئەندامانی پێشووی دەوڵەتی (سۆڤیەت) تا پیری بە لایاندا نەخات، دەبێت لە دەسەڵاتدا بمێننەوە و مردنەکەیان بشارنەوە، ئەمانە شەڕ لەگەڵ سروشتدا دەکەن، ئاگاداری مێژووی خۆیان و دەوروبەریان نیین، کە بۆ نمونە یەکەم قەیسەری چین (شین هوانگ دی) پێش زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر، بەوە رازی نەبوو دیکتاتۆر و خاوەن دەسەڵاتە، شەڕی لەگەڵ سروشت و خودا و مردندا دەکرد، وای دانابوو بۆ هەمیشەیی دەتوانێت  بژی، برادەرانی یەکێتییش پێیان وایە بە شاردنەوەی نەخۆشیی و تەمەندرێژیی سەرکردەکانیان، دەتوانن تەمەدرێژییان بۆ فەراهەمبکەن، نازانن ئەوان شەڕ لەگەڵ عەقڵی خۆیاندا دەکەن و دەرەقەتی سروشت و بڕیارەکانی تەمەن نایەن.
کوردستانپۆست ئەم هەواڵە دەمراست ناکاتەوە، چاوەڕوانی راگەیاندنی یەکێتیی دەکەین کە لیدوان لەسەر ئەم هەواڵە بدەن، پێمان رابگەیەنن کە تا چەند ئەمە راستە!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە