له39 حیزبی سیاسی، تاكه حیزبێك ئه‌نجامی لیژنه‌كه‌ی كه‌یسی سه‌رده‌شتی ره‌تكرده‌وه
Thursday, 23/09/2010, 12:00
ده‌ستوور
له‌كۆی 39 حیزبی سیاسیی كوردستان به‌ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، ته‌نیا یه‌ك حیزب ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمانی ره‌تكرده‌وه، ئه‌وانی تر ته‌نانه‌ت نایانه‌وێت لێدوان له‌باره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه بده‌ن، له‌كاتێكدا ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌یه، كه‌ڕۆژنامه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌دووه‌م راگه‌یاندنیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه گروپی ئه‌نسار ئیسلام سه‌رده‌شت عوسمانیان كوشتووه، ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری دروستبووه‌و هیچ حیزبێكی سیاسی نایه‌وێت له‌وباره‌یه‌وه قسه‌بكات.
رۆژنامه‌نووسانی ده‌ستوور، چه‌ندینجار ویستیان رای به‌رپرسانی حیزبه سیاسییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌ربگرێت، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تیی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌بیانووی نه‌بوونی كات‌و به‌شێكی تریان راسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌نایانه‌وێت قسه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن.
له‌حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یوه‌ندی به‌هه‌ریه‌كه له‌ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌و مه‌ولود باوه‌موراد‌و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه كرا، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایگه‌یاند هیچ قسه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نییه، ئازاد جوندیانیش به‌بیانوی نه‌شیاوی شوێنه‌كه‌ی بۆ قسه‌كردن لێدوانی نه‌دا، عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی سۆسیالیست وتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه له‌وباره‌یه‌وه ناكه‌ین.
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی‌هیچ راو بۆچوونێكمان نییه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌بیانووی كۆبوونه‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌دا، هیچ كه‌سێكیش له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ قسه‌كردن له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌ست نه‌كه‌وت، تاكه حیزب تائێستا قسه‌ی له‌وباره‌یه‌وه كردبێت حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستانه‌و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌ڕۆژی 16/9/2010 بڵاویانكرده‌وه هاتووه "حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان به‌ته‌واوی توانایه‌وه له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌ئازادی‌و كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ڕاده‌وه‌ستێ‌و كرێكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و ڕۆشنبیران بانگه‌وازده‌كات، كه به‌دژی ئه‌م سناریۆیه په‌لاماردانه‌كانی پارتی رابوه‌ستن‌و بۆ زامنكردنی ئازادییه‌كان‌و ئاشكراكردنی تیرۆریستان بێنه مه‌یدانه‌وه".
بێده‌نگیی حیزبه سیاسییه‌كان له‌كاتێكدایه له‌كوردستان 39 حیزبی سیاسی مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج چاودێری سیاسی له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌ستوور رایگه‌یاند تائێستا حیزبه‌كان موجامه‌له‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن، سه‌رزه‌مینێك نه‌ڕه‌خساوه كه‌ئۆپۆزسیۆن كاری ئۆپۆزیسیۆنی بكات‌و ده‌سه‌ڵاتیش كاری ده‌سه‌ڵاتی بكات، ئه‌وه‌ی له‌ئۆپۆزیسیۆنه له‌وه‌ده‌ترسێت به‌درێژایی مێژوو هه‌ر له‌ئۆپۆزسیۆن بێت، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاته ده‌یه‌وێت هه‌ر له ده‌سه‌ڵات بێت.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و حیزبانه له‌كه‌یسی زۆر له‌سه‌رده‌شت عوسمان گه‌وره‌تر نه‌هاتوونه‌ته جواب‌و به‌رگریان له‌خه‌ڵك نه‌كردووه، وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ی لێیكه‌وته‌وه، له‌وتاوانانه خۆشبوون‌و ته‌نانه‌ت له‌قوربانییه‌كانی خۆشیان خۆشبوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه شۆڕش ئه‌مین رێكخه‌ری فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ده‌ستووری وت له‌دژی ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت‌و به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو داوایه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئازاد‌و خه‌ڵكانی ئازادیخواز له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه تۆماركراون، رێپێوان ئه‌نجامده‌ده‌ین.
له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی رێپێوانه‌كه‌وه، وتی یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی رێپێوانه‌كه داواكاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یه كه بۆ دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان پێكهێنرا، كه‌ئێمه قه‌ناعه‌تمان پێی نییه، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی تری رێپێوانه‌كه په‌یوه‌ندی به‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر ئازادیی راده‌بڕین‌و له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئازاد هه‌یه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حیزبی كۆمۆنیست سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه:
http://destur.net/hewal/kurdistan/1742-komonist-sardasht-osman.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست