کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەندیكاى كرێكاران و كۆمەڵەى كاسبكارانى سلێمانى ,دكتۆر سەرپەرشتیارى كرێكارو مامۆستاش هى كاسبكار

Saturday, 16/02/2013, 12:00



بەشى دوەم

ئەوەى لەم وڵاتەى ئێمەیا ڕوو ئەیات مەكەر لەئەفغانستان و سودان و سۆماڵ و وڵاتە دواكەوتوەكانیترا روبات , ئاخر كەى بوە دكتۆرێك بەفەرمى بكرێت بە دەسەڵاتدارى لقێكى كرێكاران یان مامۆستا بكرێت بەسەرۆكى كاسبكاران , دیارە بەزەیى ئەودكتۆرە وایكردوە كە هەم سەرپەرشتى كرێكاران و هەم چارەسەریشیان بكات چونكە بەداخەوە كرێكارێكى زۆر لەبینا بەرزەكانەوە ئەكەوتنە خوارەوە هەرچۆنێك بێت ئەمە جێگاى سوپاسە, ئەى تۆ بڵیى ئەو مامۆستایە خولى خوێندن و نوسین بكاتەوە بۆ كاسبكاران و فێرى ژمارەیان بكات تاكو لەكاتى كاسبیكردندا نەكەونە زەرەرەوەو باشترجەدۆلى زەربیان بێ بڵێت ئەمەش كارێكى خزمەتگوزارییەو جێگاى سوباسە ,
ئەى تۆ بڵێى ئەم دكتۆرە هەستى بەوەكردبێت كەهەموو هەواڵەكانى ناو مەكتەبەكەى و سەرجەم كۆبونەوەكانى سەندیكاو حزبەكەى زۆر بەئاسانى ئەگاتە دەستى پەیامنێرەكەى گۆڕان لەكەى ئێن ئێن لەڕێگاى ئەو خانمەى سەندیكاكەیەوە و كورە ......
ئەى تۆ بڵێى هاتبێت بۆ تاكو مەلا رەزا بنێرێتەوە بۆ ڕیزى پێشەوەى مزگەوت لەیەخەى كرێكارى بكاتەوە , ئەى تۆ بڵێى ئەم دكتۆرە هەرجى پەندى پێشینە هەیە بەدرۆى بخاتەوە كە ئەڵێ نان بۆنانەواو گۆشت بۆ قەساب , وەڵا ڕەنگە وابێت خۆ ئەمڕۆ عەێرى پێشكەوتنەو ڕەنگە پێشینان گاڵتەیانكردبێت , من ئەزانم ئەم دكتۆرە بەرێزە هاتووە بڵێ كرێكاران دەبێ جگە لەكرێكارى پیشەى تریش دەبێ فێر بن وەك دەرزى لێدان , بەخوا من شكمبۆئەوەش ئەچێت ئەم دكتۆرە یاخۆى فێر ئەكا یا خۆى تێر ئەكاِ .....


عمر رەسول هەڵسوڕاوى كرێكارى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە