کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پاڵەوانەكانى وەرزى هەڵبژاردن

Friday, 13/09/2013, 12:00

1318 بینراوە




تا چەند مانگێك بەرلەئێستا برادەرانى بەرپرس و كاربەدەست، تەنیا مەگەر لەشاشەى تەلەفزیۆنەكان و لەڕێگەى وێنە ڕەنگاوڕەنگەكانى گۆڤار و ڕۆژنامەكانەوە دەربكەوتنایەو ببینرانایە ، ئەگەر چەند مانگێك بەر لەئێستا هاوڵاتیەكى كڵۆڵ و بەشخوراو بیوستایە بەرپرسێك ببینێـت و دەردەدڵى خۆى باسبكات ، ئەوا نزیك لەمەحاڵ بوو لەتەلارو ژوورە ناوازەو ڕازاوە كانیان بتوانێ بەجەنابى سەرۆك و وەزیرو بەرپرسە ناوەندییەكانى تریش بگات ، ئەوان چەند مانگێك بەر لەئێستا لالوت بوون لەبەرانبەر هەركەسێك داواى چارەكردنى گرفتەكانى خەڵكى لێبكردنایە. بەڵام ئەمڕۆ ئەوەتا هەرڕۆژەو لەشاروشارۆچكەو گەڕەكێكن. ئەوەچەند هە فتەیەكە بەرپرسان لەلوتكەوە لەپیاوە ڕوگرژەكانى دوێنێوە، بوون بەمرۆڤێكى گوێڕایەڵ و ڕوخۆش، ئێستا برادەرانى بەرپرس هەرڕۆژنا ڕۆژێك لێرەو لەوێ لەپڕێكدا دەردەكەون و لەناو جەماوەرى خێرلە خۆنەدیودا قوتدەبنەوە، ئەوە سیحرى چ ساحیرێكە بەرپرسان سەرگەرمى سەرلەقاندن و بەڵێ كردنى بێ قەیدوشەرتن بۆ داواكاریەكانى خەڵك! ئەگەر(ناكرێو نابێ و بودجە بەش ناكات، كاتى زیاترمان پێویستە وبڕیارى لێدەدەین، بیرمان لێكردووەتەوە)ئەم دەستەواژە نێگەتیڤ و لاستیكیانە لێدوانەكانى دوێنێ بوون، ئەوا ئەمڕۆ دەبێ و دەكرێو ئاسانەو پارە زۆرە، جێگەیان بەقەولەكانى دوێنێ لێژكردووە. چما برادەرینە؟ خێرە ! وا ئێستا زوو زوو ، بەڕێزەوە دێنە ناو خەڵك و ڕوبەڕوو گوێمان بۆ ڕادەدێرن، ئەگەر پێش ئەو چەند هەفتەیە بمانگوتبا گەلى برا ینە ؛ گەلى بەرپرسان ئەوە لۆ لایەك لەمەینەتیەكانى ئەو میللەتە ناكەنەوە؟ لۆ نایەن دەردەسەریەكانى خەڵك ببینن؟ ڕێك و ڕاست دەتانگوت سەرقاڵى چارەكردنى گرفتە گەورەو ستراتیژییەكانین ، ئیدى كوا دەپەرژێینە ناو خەڵك؟. ئەوە دوێنێى دوور لەهەڵبژاردن بوو خەڵك ڕێگەى دوورو پلیكانەى تەلارو باڵەخانەكانى دەبڕى و هەناسە بڕكێى بوو بە دواى ئێوەدا، بینینیشتان هیچ مسۆگەر نەبوو، ئەوە ئەمڕۆى نزیك لە هەڵبژاردنە كەئێوە لێرەن، لەناو خەڵكن . ئێستا ئەگەر پرسیار بكەین ئەوە چۆنە وا ئێستا كاتتان زۆرە؟ بێگومان(بانێكەو دووهەوا) پێمان دەڵێن بابە میللەتى خۆمانەو ئێمە كوڕى ئەم گەلەین دەبێ لێیان نزیك بین، گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین چارەى كێشەكانیان بكەین. لەڕاستیدا، لاریمان لەم قسانە نیە، بەڵام بەداخەوە هەر قسە و بەلێنە. ئێستا ئێوە پێویستتان بەدەنگى خەڵك وبەدەست هێنانەوەى متمانەى جەماوەرە. هەربژی دیموكراسى ئافەرین هەڵبژاردن, سەركەوتووبی ئۆپۆزسیۆن.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)