بچووك ئاو ئەڕژینێ وگەورەش پێی تێ ئەخشینی
Saturday, 27/03/2010, 12:00
هەڵبەتە ئەم پەندانە هەربەهەوەس و بەبی بەلگە نەوتراوەتەوە لەلایە باپیرانمانەوە گومانی تیدانیە هەمووی بەسەرهات و تەجروبەی رۆژانەی باپیرانمانن تا ئیمە و نەوەكانی دوای ئیمە لەژیانی خۆماندا سوودی لیوەرگرین و لەریگای ئەم پەندانەشەوە بتوانین هەندیك هەلسەنگاندن بۆ رووداوەكانی دەوروبەری خۆمان بكەین و لەراستی و دروستی رووداوەكان بگەین.
ئەگەر ئەمرۆكە لەنیو ریزی پۆلیسدا و لەریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لەلایەن كادیریكی وەك (عەقیدجەمال)كاریكی وەها قیزەونی پرنەفرەت رووبدات ئەوا ئیتر كەسانی سادە و ناهوشیار ی نیو بازار و بارەكانی ئەم وڵاتە هەرچی بكەن ئەبی ئاسایی بیت.بەڵام پۆلیس خۆی لەخۆیدا ئەركیكی هەرەپیرۆزی لەسەرئەستۆیە ئەویش پاراستنی ماف و سەروگیان و نامووسی هاوڵاتیانی نیشتمانەكەیەتی.ئاخۆ ئەگەر پۆلیسیك بەرووتبەی عەقید ئەم كارەبكات و وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرچیت ئەبی پۆلیس ئاسایی چی ئەنجام بدات و چۆن مامەلە لەگەل خەلكی ئەم وڵاتەدا بكەن؟
پۆلیسەكانی سەردەمی بەعس كەسانیك بوون داوین پیس و دەست پیس و دەم پیس بەهەموو مانیەكی پیسی كێ هەبوو بتوانیت خۆ لەقەرەی ئەوان بدات؟بەڵام ئەوسەردەمە بەسەرچووە ئەی كەواتە بۆ ئەبیت پۆلیسەكانی خۆمان ئاوا رەفتار بكەن؟ئاخۆ ئەگەر پۆلیسیك بەم شیوەیە نامووس و كەرامەتی هاوڵاتیان هەتك بكات ئەی ئەبیت مەسۆولەكانی پلەو پایەبەرزی نیو حكوومەت تائیستا چەند نامووسی خەلكیان هەتك كردبیت و بەفیشەك و هەرەشە و كوشتن دەنگی هاواریشیان كپ كردبیت؟ ئەمانە هەرهەمووپرسیارن و پیویستان بەوەڵامی راست و دروست هەیە.هەلبەتە ئەگەر عەقیدیك سەد ئەوەندە هەتك كردنی نامووسی خەلكی بەبەرچاوی خۆیەوە نەبینیبیت لەلایەن كەسانی پلەو پایە لەخۆی بەرزتر و كەسیش موحاسەبەی نەكردبن ؟ئەوا ئەم عەقیدە ی پارتیشمان ئەوا بەسوك و ئاسانی كاری وەهای ئەنجام نەئەدا! ئەگەر عەقیدجەمال سزابدریت ئەوا پیویستە سزای ئەوكەسەش بدریت كە عەقید جەمالی خستۆتە سەرپۆستیكی وەها! پشتگیریكردن و چاوپۆشیكردنیش لەتاوانیكی ئەوها مانای چاوپۆشی كردنە لەخیانەت ئەمەش بۆخۆی هەم خیانەتە لەنەتەوە و هەم لەحكومەت و هەم لەخیزانەكەشی.كەواتە لەروانگەی ئەم رووداوە وە بۆمان دەر ئەكەویت كەتاوانباری سەرەكی ئەو كەس و لایەنەیە كەنامووس و كەرامەتی ئەم میللەتە دەسپیرنە دەستی دز و داوین پیس و خیانەتكار و خۆفرۆش ئەوەی دزی بكات هەموو شتەخراپەكانیتریش ئەكات دزیكردنیش جۆریكە لەبەدئەخلاقی و خیانەت و....بەلگەش زۆرن لەسەر ئەم ووتانە هەمووكەسیكی ئەم وڵاتە ویرانبووە خیر لەخۆنەدیوە ئەیزانیت تەنانەت ئەوپارت و كەسایەتی و لایەنانەی لەگۆرەپانی ئەم وڵاتەداحكومەت ئەبەن بەریوە لەئیمەش باشتر ئەزانن ئەگەر خۆگیل نەكەن و شەریكەبەش نەبن؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست