کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر من لەجیاتی کوردستانپۆست بوایەم

Sunday, 29/03/2015, 8:52


لەوەتی لەبیرمە دەڵێن، کورد لەشەڕدا ئازایە وکەس دەرەقەتی نایە، ئەوە نییە خاوەنی هەزاران شەهید وسەتان کۆڕەو دەربەدەریین. ئەوە نییە خاوەنی سەتان ساڵ شەڕی چەکدارین دژی دوژمنەکانمان. ئەو نییە هەزاران نووسەرو شاعیرو زانامان هەیە،ئەوەنیە.......ئەوەنیە.....ئەوەنیە ٢٤ساڵی رەبەقە لە بەشێک لە زەندۆڵستانی خاکی برینداردەسەڵاتی ژێر چەنگی کوردمان لەسەرە.بۆ یەکەمجار لەسەر مێدیای سەربە دەسەڵاتی عەشیرەی بارزانی بەچاووگوێی خۆم بیستم کە کامەسعود وشەی،،، جاش قەڵەمە،،، بەسەرزاردا هێنا! زۆرم پێ سەیر بوو! نەدەبوایە ئەو ئاوای بیر کردباوە. هەر نەبێ لەساڵی ١٩٧٥ بەولاوە ئەوەی سەرۆک عەشیرەی بارزانی لە حاند کورد کردوویانە دەبێتە دەیان پەڕاو. ئەو ٢٤ساڵ ساڵەش هەموو کەس دەزانێ چەندە تێکەڵاوی دونیای پێشکەوتن بون. هەرئێستێ / سەرۆک / حازرە بە بێ پێڵاو بگەڕێ بەو مەرجەی وادەی،،سەرۆکایەتی،، بۆدرێژ کەنەوە. ئاخر لە مەسعود بارزانیمان لێهاتووتر زاناترو سیاسەت مەدارتر نییە!
ماوەیەکی دوورودرێژە رووپەڕێکی ئازادنووسین بەناوی،،، کوردستان پۆست،،،لەسەردەستی بەتاڵی خۆیان پێمان دەڵێن: مەترسن رەخنە بگرن، مەترسن وتار بنوسن، مەترسن با دەسەڵات زمانی کوردیش بزانێ، بەڵام دوور لە کەمووکورتی نییە.ئەو سایتە زیاتر رووی لە رووناکبیروشاعیرو زانکۆو خوێندکارو دڵسۆزی وڵات و..........خاوەن هەڵویستی ئەو کۆمەڵگایەیەی کە تێدا دەژین. بۆ جاری دووهەمە ئەو قسەیە دووپات دەکەمەوە، شەڕی داعش ئەگەر ماڵوێرانی بۆ کورد تێدابووە، بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە لە باشووری وڵات کە خۆی بە ئاغاو خەڵک بە رەعیەتی خۆی دەزانێ پڕ بووە لە قازانج. لە چەکی بیانی تا هەڵخەڵتاندنی کۆمەڵگا لەسەر ناوی، پێشمەرگە و ئاڵاو نیشتمان وشەهید و دایکی شەهیدو ....دەوڵەتی کوردی. لەوەش بترازێ ئەوەدە ترسنۆکن قەت لەسەدەڵاتی ناوەندی عەڕەبی بەغدا ناپرسن، چۆنە کارمەندی ژێردەستی داعش لە موسڵ مووچەی مانگانەی خۆی وەردەگرێ بەڵام کوڕەهەژاری کورد لەسەر ناوی پیشمەرگە ١٤ مانگە بە برسایەتی شەڕ دەکاو شەهید دەبێ!
ئەگەر لەجیاتی کوردستانپۆست بوایەم، سەرجەم ئاڕشیوی خۆم بۆ جەنابی ئۆباماو هاوپەیمانەکانی دەنارد ودەمگووت: ئەوەش دۆستەکانی ئێوە لە کوردستان کە خۆ لەبەر رەخنە و وتاری رەخنەیی راناگرن. ئەو چەند جارێکە کەسانی خێرنەخواز لە دونیای ئازادی ئێوەدا نوکی پێنووسان دەشکێن وگرفت بۆکارەکانمان دروست دەکەن.وادیارە ئەوانەتان نەناسیووە. ئەدی ،،ئەبوبکر بەغدادیەکان ،، چۆن دەناسن؟ رەنگبێ هیندێک لە وتار نوسەکان رەخنەی تووندیشیان گرتبێ یان بە تیژی دوابن. خۆ هەمووی ناکاتە ،، یەک،، رۆژشەڕی ناوخۆیی کە منداڵی کورد بە دەست منداڵی کورد کوژرا! پاشآن هەم بارزانی وهەمیش تاڵەبابی لە بەر چاوی ئێوە گووتیان: خەتای ئێمە نەبووە!!
قازانج وسیاسەتی سەت ساڵی رابوردووی ئێوە بوو کە پەیمانی،سایکس بیکۆ، لۆزان، دروستکردنی دیکتاتۆرەکان، حەڵەبچە،،ئەنفال، کۆڕەو.......تان بۆ دروست کردوین. ئێستێس دیکتاتۆڕی خۆماڵیتان بۆ سازداوین کە لە گیانی خەڵکی هەژار بەر بون. ئەرێ لە لای ئێوەش نووسین یاساغە؟ لەلای ئێوەش مێدیاورۆژنامەو چاپەمەنی قەدەغەیە؟ ئێوە کاتێک خێزانەکانتان دووگیانە ودووحەتووی ماوە منداڵی بێ،،،نۆکاوی،،، بۆدرست دەکەن.!! دادوەرو یاساتان وەک ئەو دەسەڵاتە دەچی کە شەوورۆژ بە قەدوباڵایان هەڵدەڵێن؟ کارتان پێمانە کار.کاتێک لەخەمڕەخسان وەک ١٩٤٦ یان ١٩٧٥ مان لێدەکەن ودەڵێن: ئاسایشی نێونەتەوییمان لە مەترسی دایە وکورد دەبێ لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی بەغا وتاران وئانکاراو دمشق و....... بسازێ! دەنابە پەندی مێژووتان دەبەین.
پێموایە کاتی ئەوە هاتووە هەر نەبێ ئەو کەسانەی کە لەناوخۆی وڵات یان دەرەوەی وڵات دەژین بە هەرشێوەیەک کە بۆیان دەگونجێ یارمەتی ،،ک،،پ،، بدەن تا ئەو رووپەڕي نەکوژێتەوە. تا ئەو بەڕێزانە پێداگر بن لەسەر ئەرکی نەتەویی خۆیان واجبێکی ئەخلاقی یان کوردانەیە لەم بوارەدا کەمتەرخەم نەبن. ئەوان دەرگایان ئاواڵا کردووە تا فێربین رەخنەکانمان دەربڕێن.هەر نەبێ لەشەڕە بۆکسی ئەندام پارڵمانی سەر بە ئۆخلۆکڕاتەکانی دەسەڵات باشترە.سەیری داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن کە چمان بەسەردێنن. هەمووجارێک کە وەبیرم دێتەوە ئەو بەرپرسانی کەبگەڕێنەوە وێ ( جارێ زوویەو کاتی نەهاتووە تا بارزانی وئەیاغەکانی تاڵەبانیش مابن زەحمەتە ئیزنی جووڵەیان پێبدەن) ودەسەڵاتیان بدەنێ، دەبێ بڵێین: سەت خۆزگەم بە کفن دزی ئەوەڵ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە