لە ناو یەکێتییدا تەنیا مام جەلال و کاک نەوشیروان دز نیین
Thursday, 30/07/2015, 12:55
5240 بینراوە
بەڕەحمەت بێت، ئەحەی دادی پێشمەرگەیەکی کۆنی جەلالی بوو، هەندێک جار قسەی خۆش و بەتوێکڵی دەکرد. رۆژێک لە دانیشتنێکدا باس لە دەستپیسی ناو یەکێتیی دەکرێت، دوایی روو ئەکەنە کاک ئەحمەد و لێی دەپرسن:
کاک ئەحمەد ئەی تۆ چیی دەڵێێت؟
ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: راستە، هەموو بەرپرسەکانی یەکێتیی دز و دەستپیسن، تەنیا مام جەلال و کاک نەوشیروان نەبێت!
بەم وەڵامە هەموو سەریان سووڕ دەمێنێت، لێی دەپرسن چۆن؟
لە وەڵامدا دەڵێت: ئاخر پارەی یەکێتی هەمووی لای ئەم دوانەیە، قابیلە ئەمانیش دزیی لە خۆیان بکەن!