کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مەقەڕێکی شووم

Thursday, 16/07/2015, 19:52

9673 بینراوە


پێش راپەڕين لەگەڕەكى بەختيارى نزيك سەنتەرى گەنجان مەقەڕێكى جەيشى شەعبى لىَ بوو، چەند كەسێك لەوجەيش شەعبى يانە كوردبوون، يەكێك لەوانە ناوى مام فەرەج بوو، راپەڕين كرا و،ئەو مەقەڕەش كەوتە دەست خەڵك، لەبەر ئەوەى جەيشى شەعبيەكان زۆربەيان كوردبوون، هيچيان لينەكراو بەسەلامەتى دەرچوون، پاشان هەمان مەقەڕ كرا بەبارەگاى پارتى و مام فەرەج جارێكيتر لەو مەقەڕە بوو بە چەكدار.بەڵام پاش ئەوەى شەڕى پارتى ويەكێتى هەڵگيرسا، دووبارە هەمان مەقەڕ دەستى بەسەردا گيرا، مام فەرەج ئەسير كرا و چەكيان كرد،.جا لەو كاتەى كە مقەڕەكە تەسليم بوو مام فەرەجى كۆنە جەيشى شەعبى و تازە پارتى  ئەيوت: وەللاَهى ئەو مەقەڕە زۆر شوومە،تا ئێستا  دووجار تيایا گيراوم.