مووشەک بارانی شاری هەولێر!
Tuesday, 16/02/2021, 15:34
507 بینراوە
بنەماڵەی بارزانی هەم لێدەدەن وهەمیش دەگرین!خۆزگە ئەو
مووشەکانەی کە شەوی رابوردوولە شاری هەولێر دەرا لە تەقی سەری من درابایە. ئێمە
کوردستانمان بە بێ بەکرێگیراوەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەوێ. بۆ ئێمە
کوردستان هەر یەک وڵاتە . لە کاتژمێری رابووردوودا تاقمێک لە کوردکوژەکانی
بنەماڵەی بارزانی وەک مریشکی سەر هەڵکەندراو هیچ شوێنێک نەماوە پەیام ونامەی بۆ
نەنووسن!
ئەوانە پەرۆشی خەڵكیان نییە، پەرۆشی لە دەست دەسەڵاتەکەیانن.
سەراسەریی خاکی کوردستان مووشەک بارزانی بکرێ بنەماڵەی بارزانی هیچ خەمێکی بۆ
ناخۆن. لە شەڕی گارادا کە دەگەڵ پاڕتی کرێکارانی کوردستان کرا بەو پەڕی توانای
خۆیانەوە هاوکار و بێدەنگ بون لە ئاست هێرشی تورکیا بۆ سەر گریلا!
لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست تا ئێڕە چەند بابەت لە سەر دەست
تێوەردانی کۆماری کەمتیارەکان لە رێگای حەشدی شەعبی بڵاو بۆتەوە. حەشدی شەعبی
دەستکردی مەلاکانی ئێڕان و نزیکەی ٤٥ لق و پۆپی هەیە کە خاوەنیی ناوی جیاوازن.
هەرکامیان لە خاڵێکدا پێکەوە هاوبەشن ، ئەویش لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی
کوردە.
دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی سەرشۆڕ لە باشووری کوردستان بەرادەیەک
لاوازبووە کە خاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسیی و بەرێوەبەردن نین. لە ئاسمان
بەردێک ببارێ هانا دەبەنە دونیای دەرەوە. وەکی دیکەش بۆ گرتن و زیندانیکردنی
ئازادیخوازی کورد وەک داشەهارە دەچن! بنەماڵەی بارزانی باش دەزانن رۆژ دەگەڵ
رۆژ پێگەی کۆمەڵایەتیان زیاتر بەرەولاوازیی دەچێ، بۆیە دەست بە هەموو پووش و
پەڵاشێک دەگرن تا خۆیان لە لای ئامریکا و هاوپەیمانەکانی مەزلوم نیشان بدەن.
بەداخەوە دونیای سەرمایەش باش دەزانێ لە کوێی ئەو دەسەڵاتەدا
خاڵی لاواز هەیە بۆیە ترسی لە بە هێزبونی ئێڕان وئەو گرووپانە هەیە کە سەر بە
ئێڕانن.
بە هۆی ئەو سیاسەتە قڕیژەیە کە خەڵکی بێتاوان لە ناو مەنگەنەی
ئەو دوولایەنە گیری خواردوە وهەرئان وسات ترسی لە دووبارە بوونەوی باراندنی
مووشەک هەیە کە دروستکراوی فابریکاکانی ئێڕانن. ئەڕتەشی عێڕاقیش بە ئاشکرا
دەزانێ ئەو جۆرە چەکە لە کوێڕآ دەگاتە دەست حەشدی شەعبی، بەڵام هیچ دەسەڵاتێکی
ئەوتۆی نییە.
چەند وێنەیەک لە سەر فەیسبوک بڵوبۆتەوە، کە خەڵک کەلوپەلی
ماڵەکانیان دەخەنە سەر سەیارەی گەورە تا لە هەولێر رابکەن و بگەنە شوێنێکی
ئارام تا بێ دڵەڕاوکێ درێژە بە ژیانیان بدەن.
تا بنەماڵەی بارزانی تاقیان بمێنێ کورد ناحەسێتەوە. هیوای چآک
بوونەوە بۆ بریندارەکانی مووشەکبارانی شەوی رابوردووی شاری هەولێڕ دەخوازین.
مەرگ و نەمانیش بۆ بنەماڵەی سیخۆریی بارزانی و داوەشێنیش بۆ ئەو سیستمە
دەسەڵاتەیان دەخوازم کە ماوەی ٣٠ ساڵە وەک شێرپەنجە لە جەستەی ئەو خاکە
بریندارە هاڵاون. ئەو مووشەکبارانە جاری یەکەم نابێ، لە داهاتووشدا دووبارە
دەبێتەوە.