کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

فەلەستین و ڤاکسین

Monday, 15/02/2021, 0:46

345 بینراوە


 دوای ئەوەی دەست کرا بە دابەشکردن و لێدانی دژە ڤایرۆسی کرۆنا لە دەوڵەتی ئیسرائیل. ئەو عەرەبانەی لەوێ ئەژین و لەوێ کارئەکەن ئەتوانن دەستیان بگاتە ئەو ڤاکسینە و مامەڵەی هاوڵاتی ئاساییان بۆ ئەکرێ، ئەوەی مایەی پرسیارە ئەوەیە بۆچی فەلەستینیەکان (کەرتی غەزە و ڕامەڵلا) ڕەخنەو گلەییان ئاڕاستەی دەوڵەوتی ئیسرائیل دەکەن لەوەی ناتوانن ئەم ڤاکسینە لەم کاتەدا بەسەر ئەوانیشدا دابەش بکرێ و بکووترێن؟!
گەلی فەلەستینی وەك هەر کەسانێکی ئەم گەردوونە مافی خۆیانە ئەو ڤاکسینەیان بۆ دابین بکرێ. هەروەها دەوڵەتی ئیسرائیل کارێکی باش و مرۆییانە ئەکات گەر بیان پەرژێتە سەر کەسان و خەڵکانی تر تا بتوانن زۆرترین ڤاکسین لە خەڵکی بدەن بۆ ئەوەی لانی کەم لە دڵە ڕاوکێی ئەم پەتایە، دووریان بخەنەوە. لەهەمان کاتدا گەر نەتوانن ئەم کارە بۆ فەلەستینیەکان بە ئەنجام بگەیەنن ئەوا هەرگیز شایەنی ئەوە نین ڕەخنەیان ئاڕاستە بکرێ و بە کەمتەرخەم لێیان بڕوانن لەبەرئەوەی گەلی فەلەستینەکان دەسەڵاتێکی فەرمانڕەوایی خۆیان هەیە و ئەتوانن ڕووی دەمیان بکەنە ، ئەوان حکومەتەکەی خۆیان..
پرسیاری ئێمە ئەوەیە؛ بۆچی فەلەستینیەکان داوا لە ئیسرائیل ئەکەن بۆ ئەم ڤاکسینە لەکاتێکدا هەر ئەم گەلە شەو و ڕۆژ نەخشەی لەناوبردن و سڕینەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل و جولەکە ، دائەڕێژن؟
ڕەنگە خەڵکانی ئاسایی پێیان وابێ مەترسی لەناوچوون وا لە مرۆڤ ئەکات هانا و یارمەتی لە شەیتانیش بکات، یان وەك خۆمان ئەڵێن؛ دەست بۆ پووشێك بەرین بۆ ئەوەی لە خنکاندن  ڕزگارمان بێ کاتێ لەئاودا گیرمان خواردوە. بەڵام هەر بەراست ئەمە کارێکی باش و ئاکارێکی گونجاوە بۆ مرۆڤ بەدەستێك داوای یارمەتی بکا و بەدەستەکەی تریشی هەوڵبدا ، لەناووت بەرێ!
ئەوەی لێرەدا مەبەستی ئێمەیە ئەوەیە؛ میللەتی کورد چەندین ساڵە خۆی بە قوربانی کەسانێك و گەلێك ئەکا ئەمە مێنتاڵتی و هزراندنێتی، ئایا بەڕاست گەلی فەلەستین شایەنی ئەوەن کوڕ و کچی خۆتیان بۆ بەکوشت بدەن کەبەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ چواردەوری خۆیاندا بکەن؟!
ساڵانی 1948 و ئەوکاتەی جولەکەکان ماڵ و زەوی فەلەستینیەکانیان  ئەکڕی، هەر هەمان  شەوان فەلەستینیەکان هەرچی پارە و پول لە فرۆشتنی خاك و زەوی و ماڵەکاندا دەستیان کەوتبوو، لە یانە و خانەی لەشفرۆشی جولەکەکان، خۆیان و گیرفانیان بەتاڵ ئەکردنەوە، کەچی لەهەمان کاتدا کورد لە ژێر ناوی ئیسلام و دەوڵەتی یەهودی داگیرکاردا خەریکی شەڕی جولەکەکان بوو، ماڵ و مناڵی خۆی ئەکردە قوربانی ئەم جۆرە  مرۆڤانە؟! بە ڕاست کورد کەی ئەتوانێ وانە لە ڕابردوو وەربگرێ و بزانێ کێشەی خۆی گرنگترە، یان فەلەستین! تا ئێستا چەند جار کورد شەڕی مان و نەمانی بۆ فەلەستین و عەرەب و ئیسلام کردوە، جگە لە ئەنفال و داعش و کاولکاری هیچی تری نەچنیوەتەوە! هەمووعەرەب دۆستایەتیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە، کەچی (ئیسماعیل هەنیئە و حەسەن نەسرووڵا) دژ بە کورد و هەر قەوارەیەکن کە کورد هەیبێ! لە شارێکی وەك هەڵەبجە هەرچی مێینە هەیە حیجاب و نقاب ئەپۆشن! یان یەکگرتوو و ئیخوانەکانی کوردستان هەموو هەوڵێکیان دژ بە جولەکە و یەهودە،  دژی داگیرکەرەکانی کوردستان، کە دەسەڵاتی عەرەب و فارس و توركە، دوور خستۆتەوە و باسیان ناکەن!
فەرمو لەم کاتەشدا با دکتۆر موسەنا ئەمینەکان بێن و دژ بە ئەردۆگان و سوپاکە داگیرکارەکەی شتیك بڵێن!