نۆکەرەکان نانون شەوێ!
Friday, 12/02/2021, 23:12
896 بینراوە
سەید براییم رەییس ئەلساداتی بە نازناری براییم ساداتی بەرپرسیی یەکەمی هێزیی دادوەریی لە کۆماری ئیسلامیدایە. ناوبراو لە چەند رۆژی رابووردوودا چەند چاوپێکەتنێکی دەگەڵ بەرپرسانی عێڕاقیدا ئەنجام دا. لەو چاوپێکەوتنانەدا چی گووتراوە گرنگ نییە، ئەوەی کە بۆ رایگشتی کورد گرینگە لە دووناردنی هوشیار زێباری و چەند کەسی دیکەیە بۆ بینینی رەییسی! هوشیار زێباریی خاڵی مەسعود بارزانیبە نەوێنەرایەتی مەسعود خۆی گەیاندۆتە بەغدا تا لە ڕێنموونیەکانی رەییسی کەڵکی پێویست وەرگرێ!
لەوەتی کۆماری کەمتیارەکان هەیە ، نۆکەریی وێنەی بنەماڵەی بارزانیان وەگیر ناکەوێ. کاک رەییسی ئەوەندە خۆ بەزلزانانە دەڕوانێتە بنەماڵەی بارزانی کە دەستور دەدا ئەوان بچنە بەغدا بۆ زیارەتی جەنابیابن! لەو چاوپێکەتنەدا رەییسی بەڕاشکاوی گووتوویە کە: ئەوکەسانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەنگ یاساکانی کۆماری ئیسلامی رایانکردوە دەبێ رادەست بکرێنەوە.
پرسیار ئەوەیە ئەو کەسانە کێن؟ ئایا کەسانێکی ئاسایی و نۆرماڵن کە لە چەنگ کۆماری ئیسلامی رایانکردوە وەک تۆمەتبار چاولێدەکرێن و دەبێ سزابدرێن؟ یان مەبەست زیاتر لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە ناو کەمپەکاندا گیرساونەوە؟ بێگومان بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی مەبەستی تەنیا چەند شەخس وچەند تاکێک نییە کە روو لە باشووری کوردستان دەکەن، مەبەست ئەو حیزبانەن کە لە داهاتوودا رەنگە چارەنووسی سازمانی مجاهیدین خەلکیان بە سەر بێ، کە لە عێڕاق دەرکران، یان دەبێ بنەماڵەی بارزانی رادەستیی ئێرانیان کاتەوە.
هوشیار زێباریش زۆر بە ڕاشکاوی قەولی بە رەییسی دا، کە هیچ کەسێک رێگانادا بێتە باشووری کوردستان کە مەترسیی بۆ کۆماری کەمتیارەکان دروست بکات. لە رادەستکردنەوەشیان ئەگەر ببنە مەترسی بۆ سەر ئێڕان کۆتایی ناکەن.
بەرپرسێکی باڵای هێزیی دادوەریی نیگەرانی چەند تاکێکی کورد نییە کە روو لە باشووری کوردستان دەکەن. سەفەریی ئەو جارە بۆ بەغدا و چوونی زێباری وەک نۆکەر و وەک نوێنەریی بارزانی بۆ لای رەییسی، پەیامێکە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەر جووڵەیان بێ رادەستی کۆماری ئیسلامی دەکرێنەوە. نۆکەرەکان نانون شەوێ، بنەماڵەی بارزانی ئەو نۆکەرەن کە بۆ مانەوەی خۆیان پەنا بۆ هەموو بێ ئەخلاقییەک دەبەن.