کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

گووژمێکی تر لەخیانەت

Friday, 12/02/2021, 22:58

453 بینراوە


 ئەردۆگان و سوپا بەزیوەکەی شکستی لیبیا و دۆخی خراپ و ناهەمواری نێو تورکیا و داتەپینی ئابووری و دابەزینی بەهای لیرە و بێکاری و گرتن و زیندانی کردنی زۆربەری زۆری ئازادیخوازن، کردۆتە پاساوی ئەوەی شەڕی پەکەکەی پێ بکەن و خەم و خەیاڵی فاشستیانە و ڕەگەزپەرستی تورك دەرخواردی هەژار و بێکاران بکاتە کارتێك بۆ ئەوەی هەمیشە لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانێکی تر بیان خافڵێنێ و کیشە و ئاریشە سەرەکیەکە لەبیر هاوڵاتی بباتەوە،بەردەوامی پێ ئەدا.
هاوتەریب لەگەڵ تورکیا، لێرەش پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەهۆی هەمان کێشە وقەیرانی دارایی و نەمانی هیچ جۆرە متمانەیەك لە نێوانیان و هاوڵاتیان ، هەمان سیاسەتی تورك دژ بە گەلی کوردمان پیادە ئەکەن لەوەی هەوڵ بدەن کێشەکانیان لە بیر بەرنەوە وەیان وای نیشان بدەن کە ئەمان هۆکار نین و بەشێك نین لەو هەموو ئاڵۆزییەی هەیە لە نەبوونی ئاسایش ، بێ بازاڕی، بێکاری، بێ هیچ داهاتوویەك بۆ گەنجان .. لەهەوڵی ئەوەن بەردەوام خەڵکی بدەنە دەست تەوژمی بێ هیوایی و لە دڵە ڕاوکێیدا ، ژیان بگووزەرێنن. پارتی هەنووکە بەمەشەوە نەوەستاوە و هەروەك پیشەی هەمیشەییان چەکی نامەردیان بۆ تورك هەڵگرتوە و چاوساغیان بۆ ئەکەن و سەنگەر لە گەریلا ئەگرن و قەیرانیان خستۆتە سەریان. ئەوان بەم کارەیان جگە لە گووژمێکی تر لەخیانەت هیچی تر نیە و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان ئەکرێ.
ئەرکی گەلەکەمانە لەهەر شوێنێك جگە لەبایکۆتی شتومەکی تورکی و دراماکانیان، بڕژێنە سەر جادە و شەقام و هەوڵی ئەوەبدەن پارتی و بنەماڵەی بارزانی سووك و ڕیسواترکەن و بارەگا و چەکدارەکانیان بکەنە ئامانجی تفەنگەکانیان و نەیەڵن خیانەتەکانیان لەوەزیاتر، بۆ چێتە سەر.

پەیامی رۆژی لەلایەن (حەمە سوسەیی) نووسراوە