مام جەلال تۆش بە چاویلکە سپییەوە ئێمەت گەیاندنە ئێرە
Wednesday, 13/05/2015, 19:05
5374 بینراوە
شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە بەناوبانگە بەوەی رەشبینە، هەمیشە وا ناوی دەرکردبوو کە گوایە بە چاویلکەیەکی رەشەوە لە دنیا و مەسەلەی کورد دەڕوانێت. لە سەردەمی شەڕی نێوان پارتیی و یەکێتییدا کە پارتی سلێمانی دەگرێت، جەلال تالەبانی رادەکات بۆ قاسمە رەش، لەوێ کۆبوونەوە بە کۆمەڵێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی دەکات، لە پڕ روو لە شێخ عەبدولکەریم دەکات و پێێ دەڵێت: یا شێخ بەو چاویلکە رەشەکەت چۆن سەیری ئەم دۆزە دەکەیت؟
شێخ عەبدولکەریمی شەدەلەش هەست دەکات ئەمە تەعلیقە و لەوی دەدات، بۆیە لە وەڵامدا دەڵێت: وەڵا چی بڵێم، مام جەلال! ئەوا تۆ بەو چاویلکە سپییەتەوە ئێمەت گەیاندنە ئێرە