کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
Monday, 08/02/2021, 23:40
533 بینراوە
یەكێ لەو هۆکارانەی تا ئێستا هیچ ناڕەزایی و خۆپیشاندانیك نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێ ئەوەیە پشتگیری چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگەی، لەخۆی خڕ نەکردۆتەوە. هۆکاری ئەمەش گەلێ زۆرە و تا جەماوەر لەوە تێنەگا کە کۆك بوونی زۆربەی زۆروی چین وتوێژەکان بۆ هەر کارێکی لەو جۆرە مەیسەر نەکەن،ناتوانن سەربکەون. وە بۆ ئەوەی ئەو ئاستە هۆشیاریە دروست ببێ و تێکڕای ئەو چین وتوێژە بەشدار بن لەهەر پرۆسەیەکی دژ بەدەسەڵات، پێوستە هاوڵاتیان بەگشتی بەتەنگ یەکترەوە بێن و کیشەی ئەو بەهی خۆی بزانێ و خۆی لێ جیا نەکاتەوە. وەهەر کات ئەمە دروست بوو، ئێدی دەسەڵات ناتوانێ بێ خەم بێ و گوێ نەداتە داوا و مافە ڕەواکانی خۆپیشاندەران.
ساڵانێکی زۆر زوڵم و زۆرداری پۆلیسی ئەمریکا دژ بە ڕەش پێستەکان بەردەوامی هەبوو تا ئەو کاتەی بزووتنەوەیەکی وەك (black lives mater) دروست بوو. ئەم بزووتنەوەیە زۆرینەی چین و توێژەکانی هاوڵاتیانی لە خۆگرت. جگە لە ڕەش پێستەکان کە قوربانی یەکەمین و زۆرینە بوون، سپیەکان خۆیان کردە خاوەنی ئەم بزووتنەوەیەو ئەمڕۆ ئەوەندەی سپی پێست داکۆکی لە ڕەش پیست ئەکا ڕەنگە ڕەش پیستەکان خۆیان ئەوەندە بە پەرۆش نەبن بۆ ئەم بیرۆکەیە. کاتێ ئەبینین کارێکی دژوار بەرانبەر ڕەش پێستیك ڕوو ئەدا، ئێدی ئەم بزووتنەوەیە بەهەموو ڕەنگەکان و ڕەگەزەکان دا ئەبارێنە سەر گۆڕەپان و شەقامەکان بەیەکجار و بەیەك دەست تەڕو ووشك پێکەوە ئەسووتێنن.
ئەم جۆرە کاردانەوەیانە وای کرد پۆلیسی ئەمریکا چەندین گۆڕنکاری و چاکسازی لە خۆبگرێ. هەر لە بەکارهێنانی (full body camera) وە تا چەندین شێوازی جیاوازتر کە هەمووی لەخزمەت هاوڵاتی ڕەش پێستدایە. گەر بێت و ئەم جۆرە لە پشتیوانیەی سپی پێست و بەشداری هەردوو ڕەگەز و تەمەنە جیاوازەکان نەبوایە، هەرگیز ئەم ئاکامەی ئێستا دروست نە ئەبوو.