ده‌سته‌ڵاتی کوردی بۆ ئه‌وه ناشێت به‌رپرسیارێتی جەماوەر و رێکخستنی کۆمەڵگای پێ بسپێردرێت
Sunday, 14/06/2015, 22:59
522 بینراوە
ده‌سته‌ڵاتی کوردی بۆ ئه‌وه ناشێت به‌رپرسیارێتی جەماوەر و رێکخستنی کۆمەڵگای پێ بسپێردرێت، ئەوەی کردوویانە، شایانی لێپرسینەوە و دادگاییکردنە.
ئه‌رکی ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی پاراستنی خه‌ڵکه‌که‌ی و به‌ڕێوه‌بردنێتی. هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێک له‌م پره‌نسیپه لایدا ره‌وایی سیاسیی نامێنێت. ئه‌م ده‌سته‌ڵاته ئیتر بۆ ئه‌وه نابێت داواکاری سیاسیی لێ بکرێت یان ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت، ره‌خنه‌گرتن له ده‌سته‌ڵاتی کوردی، ره‌وادانە بە حوکمی ئەو دەسەڵاتە کە داوای لێدەکەیت خۆی چاک بکات و بمێنێتەوە، رەخنەگرتن لە دەسەڵاتی کوردیی پشتگیرییکردنه بۆ مانەوە و رەوادانە بۆ ناڕه‌وایی. ده‌سته‌ڵاتی کوردی ره‌وای خۆی له‌ده‌ست داوە، ده‌بێت بخرێته ژێر لێپرسینه‌وه. دەسەڵاتی کوردیی له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکه‌که‌ی شه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی داگیرکەر دەکات، شەڕی کورد دەکات دژی کورد، سوپای داگیرکەر دەهێنێتە سەر خاک و نیشتیمانی خۆی، دەسەڵاتی کوردی رەوای نەماوە، دەبێت لاچێت.