کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

گرفتی هەرێم و بەغدا و ماڵپەڕی شارپرێس

Saturday, 06/02/2021, 21:40

839 بینراوە


گرفتی ڕێکنەکەوتنی بەغداد و هەولێر دەربارەی دۆسەی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم و
هاتوچۆی شاندی هەرێم لەنێوان بەغداد و هەولێر، بابەتێکە "ماڵبەڕی ئەلکترۆنی شارپرێس" بە بەردەوامیی تیشک دەخاتە سەر هەواڵەکانی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، کە هەواڵە یەک لە دوا یەکەکانی ئەو ماڵپەڕە، دەربارەی ئەو بابەتە پڕهەستیارە، وەک ئەڵقەیەکی پتەو بەیەکەوە نەبستراونەتەوە یەکتری تەواو ناکەن و هەر هەواڵێک کە بڵاودەکرێتەوە هەوڵەکەی پێش خۆی بەدڕۆ دەخاتەوە و دیتنێکی پێچەوانەی یەکتر دەخاتە بەردەمی خوێنەر، بۆیە ئەمە بۆتە جێگەی سەرسوڕمان بۆ خوێنەری شارەزا و ئەوانەی عەوداڵی هەواڵەکانی ئەو بابەتەن.
نمونە شارپرێس لە هەواڵێکی بە پەلەدا لە بەرواری ٢/٥/٢٠٢١ بە مانشێتێکی گەورە سێ هەواڵی دژ بە یەکدی بڵاوی کردەوە:  
یەکەم: "حكومه‌تی عێراق: به‌مزوانه‌ كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین".
لەهەمان ڕۆژدا
دووەم: "هەرێم زەنگی دورکەوتنەوە لەبەغدا لێدەدات".
لە هەمان ڕۆژدا 
سێیەم: "به‌غدا نه‌رمی به‌رامبه‌ر بە هه‌رێم ده‌نوێنێت".
-------------
ئەوەی بیەوێت لە ڕاستی ڕووداوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەربارەی دۆسەی نەوت، خاڵە سنوورییەکان و دەرامەتی هەرێم بەگشتی تێبگات لەنێوان ئەو هەواڵانەدا ون دەبێت، ئیتر دیار نییە  ئایا هەرێم لە پێگەی بەهێزەوە مامەڵە لەگەڵ بەغداددا دەکات یان بە پێچەوانەوە؟
 ئەوەی میدیای عەرەبی ئاماژەی پێداوە لەسەر ئەو بابەتە وای دەردەخەن کە هەرێم پێگەی لاوازە و لە بەغداد وەک جاران بۆی ناچێتە سەر.