کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

کوردستان و هەرێم و حکومەت

Saturday, 06/02/2021, 10:59

213 بینراوە


کاندیدبوونم بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر یەكلابۆتەوە و هەر ئەمڕۆ رێکارە یاساییەکان دەستپێدەکات و سیڤی پێشکەش دەکەم."
لەهەموو ووڵاتێك کاتێ کەسێك دەست نیشان ئەکرێت بۆ هەر پلەو پۆستێك،پێشوەختە ئەو کەسە سیڤی ناردوە لەتەك چەندین سیڤی کەسانی تر لە پێشبڕێکدا ئەبن بۆ ئەوەی یەکێکیان لەوانی تر باشتر و گونجاتر و بەكەڵکتر بێ ، بۆ ئەو کار و پیشە و پۆستە. کەچی لە هەولێر ئەمە تەواو پیچەوانەکەیەتی و دیارە ئەم مۆدێلە ئێشتا نەگەیشتۆتە ئەم جیهانەی ئەمڕۆی کار و سیاسەتی بازاڕ و چۆنێتی هەڵسەنگاندنی کاندید و پۆست.
ئاخر ووڵات چۆن قوڕ ناکرێ بەسەریدا ، چۆن کاول نابێ و دارو بەردی هیچی بەسەر هیچیەوە نامێنێ؟! ئاخر چۆن باسی چاکسازی و دەوڵەوتی یاسا و سەروەری و ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان و تەبایی و یەکسانی کۆمەڵایەتی ئەکرێ؟! ئاخر چۆن سبەینێ ڕووتان دێ کەسێك دائەنێن لە پۆستێکدا شایەنی نەبێ و نەتوانێ کارەکانی بەباشێ بکا؟! ئاخر بوونی ئەو هەموو دانشتگا و کۆلیج و زانکۆیانە ، چیە و ئەو هەموو کەسانەی لەوێ دەرئەچن چ خەونێك و هیوایەك لای خۆیان گەڵا ببکەن کاتێ ئەبینن هەرچی پلە و پۆستە بەبێ هیچ ڕکابەریەك و بەبێ هیچ هەڵگرێکی زانکۆیی و پیشەیی و توانایی،ئەبەخشرێتە سەر کەسانی سەر بە پارت و لایەنگر و دەست ماچ کەری ئەم سەرکردە و ئەو حزب؟
ئومێد خۆشناو ئەڵێ: من نازانم چی ئەکەم بەڵام ئەزانم کە چی نەکەم. ئەم دێڕە زیاتر لەمەتەڵ ئەچێ وەك ئەوەی بەرنامەی کەسێك بێ بۆ ئەوەی بەرپرسیاری شارێکی گەورە و هەزاران ساڵەی وەك پیرە هەولێری بدەیتە دەست. ئەم نازانێ بۆچی کردویانە بە پارێزگار، بەڵام ئەزانێ کە شتێك نەڵێ و نەکا دژ بە بنەماڵەی بارزانی و سوڵتان ئەردۆغان. هەر شتێ زەرەری بۆ سەر پەزەکانی ماڵی مەسعود نەبێ ، ئێتر خۆی سەر پشکە چی ئەڵێ و چی ئەکا.. ئەمەیە ئەو بەرنامە و ماسیجەی دای بە گوێماندا،،، دەی ئێوەی خەڵکی هەولێر لە ئێستاوە بزانن کە مامەڵە لەگەڵ کەسێکی ئاوا دواکەوتوو و کلك گرێدراوی مەسعود و مەسروو و ئەردۆگان لەسەر ڕێگەتان وەستاوە دژتان و دژی ماڵ و منداڵ و بەرژەوەندیتان.

پەیامی رۆژی ئەمجارەمان، لەلایەن (حەمە سوسەیی) نووسراوە