کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاژاوه‌و ئاگرێك به‌هۆی دانانه‌وه‌ی بارزانی به‌ڕێوه‌یه‌

Tuesday, 07/04/2015, 20:53


 بارزانی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی گوتوه‌  ، كه‌ مێژوی خۆی بۆ پله‌ وپۆست له‌كه‌دار ناكات . به‌لام هه‌مومان ئه‌و په‌خشانه‌ شعرانه‌ی بارزانیمان  زۆر بیستوه‌ ،  دواتر پێجه‌وانه‌كه‌یمان بینیوه‌ ،  بۆیه‌ جاوه‌رێی ئاژاوه‌ و ئاگرێك له‌جه‌ند مانگی داهاتوو له‌كوردستان بن . سه‌ره‌تای ئه‌وسیگنالانه‌ش
١ به‌بۆكس وه‌شان له‌په‌رله‌مانتارێیكی گۆران
٢ گرتنی به‌رپرسیكی سه‌ربازی یه‌كیتی له بادینان 
٣ شانه‌ نوستوه‌كانی پارتی له‌نێو حزبه‌كان و هه‌ندێ قه‌له‌می پارتی كه‌به‌ناوی سه‌ربه‌خۆ  ریكلام بۆ بارزانی ده‌كه‌ن
٤ میدیاسێببه‌ر و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی باس له‌ گرنگی مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن
٥ جاوه‌رێ ده‌كه‌م پارتی به‌به‌رنامه‌ له‌هه‌ولێر و دهۆك خه‌لك برژێنته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان  كه‌نابێت بارزانی واز له‌ده‌سه‌لاث بهینێ ... 
به‌لام بۆ كۆی ئه‌مانه‌ش پارتی و سه‌رجه‌م حزبه‌كانی تر ، له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ی توره‌ی جه‌ماوه‌ریان به‌رامبه‌ره‌  ، به‌تایبه‌تی له‌روی هه‌لمه‌تی راگه‌یاندن  ، كه‌هه‌ر پارت و رێكخراوێیك ده‌نگی پێبداته‌وه‌ هاوشێوه‌ی یه‌كیتی  ،ده‌بێته‌ ته‌یره‌ مه‌عقلوله‌كه‌ی مه‌لا مه‌شهور ، بێگومان هه‌موو حزبێكیش قاسم سلێمانی فریای ناكه‌وێ بیخاته‌ وه‌ سه‌ر سكه‌ی سیاسی ... كه‌دلنیام گه‌ر بارزانیش به‌هه‌ر ڕێگه‌ وده‌سه‌لاتێكه‌وه‌  دابنرێته‌وه‌ ،   توره‌یی خه‌لك هاوشیوه‌ی  ٣٠ حوزه‌یران زیاتر  ترسی ده‌سه‌لات و بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌شكێنێ و ده‌بێته‌ هه‌نگاوێیكی تربۆ رمانی ترس و توقانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ هه‌رجی بیكات  . جونكه‌ هیج كات ده‌سه‌لاتێك به‌هه‌نگاوێك نه‌گۆردراوه‌
بۆیه‌ من  به‌پێجه‌وانه‌وه‌ی ده‌بینم و پارتی و ده‌زگای پاراستن بۆدانانه‌وه‌ی بارزانی  ده‌ست بۆ زۆر كارتی قێزه‌وه‌نی پشت په‌رده‌ ده‌به‌ن   ، به‌لام پارتی و حزبه‌كانی تریش، دلنیام هیشتا  هه‌ست به‌وه‌ناكه‌ن ،  نه‌وه‌یه‌ك به‌ ئاستی داعش له‌ره‌فتاری ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ بێزاره‌ و به‌شێكی گرنگی ئه‌و توره‌ییی جه‌ندساله‌ی خه‌فه‌كراوی خه‌لك  ،  له‌و دۆسیه‌دا ده‌رده‌بڕێ ،  كه‌ بۆ هه‌موان جاوه‌روان نه‌كراو ده‌بێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە